Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یۆحەنا 4:9 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

9 جا ژنه‌ شمرنیه‌كه‌ پێی وت: “تۆ جوویت و منیش ژنێكی شمرنیم، چۆن داوای ئاوم لێ ده‌كه‌یت تا بخۆیته‌وه‌؟” چونكه‌ جوو تێكه‌ڵی شمرنیه‌كان نابن.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

9 جا ژنە سامیرەییەکە پێی گوت: «تۆ جولەکەیت و منیش ژنێکی سامیرەییم، چۆن داوای ئاوم لێ دەکەیت؟» چونکە جولەکەکان تێکەڵی سامیرەییەکان نابن.

Gade chapit la Kopi




یۆحەنا 4:9
12 Referans Kwoze  

پێی وتن: “خۆتان ده‌زانن بۆ جوو ڕێ پێنه‌دراوه‌ تێكه‌ڵاوی بێگانه‌ بێت یان بچێته‌ لای. به‌ڵام من خودا پیشانی دام به‌ هیچ مرۆڤێک نه‌ڵێم پیس یان گڵاو.


جووه‌كان وه‌ڵامیان دایه‌وه‌ و پێیان وت: “ئایا ئێمه‌ ڕاست ناڵێین كه‌ تۆ شمرنیت و شه‌یتانت تێدایه‌؟”


ئیشۆع ئه‌م دوازده‌یه‌ی نارد، پێیان ڕاسپارد، فه‌رمووی: “به‌ ڕێگای نه‌ته‌وه‌كاندا مه‌ڕۆن، مه‌چنه‌ شاری شمرنیه‌كان.


به‌ڵام كاتێ ڕووحی پارساتان دێته‌ سه‌ر هێزێک وه‌رده‌گرن، بۆ من ده‌بنه‌ گه‌واهیده‌ر، له‌ یروشلایم و هه‌موو ئیهوود و شمرن، تاكو ئه‌وپه‌ڕی زه‌وی”.


لێره‌دا قوتابییه‌كانی گه‌یشتن، سه‌رسام بوون كه‌ له‌گه‌ڵ ژنێک قسه‌ده‌كات. به‌ڵام كه‌س نه‌یووت: “چیت ده‌وێت؟” یان “بۆچی قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت؟”


به‌ڵام شمرنیه‌كی ڕێبوار هاته‌ سه‌ری، بینی و دڵی پێی سووتا،


بۆیه‌ بۆ یۆپێ به‌دوای شیمعوندا بنێره‌ كه‌ نازناوی په‌تڕۆسه‌. له‌ ماڵی شیمعونی پێسته‌خۆشكه‌ره‌، له‌سه‌ر ده‌ریا. ئه‌و هه‌ر كه‌ هات قسه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كات


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite