Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یۆحەنا 2:2 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

2 ئیشۆع و قوتابییه‌كانیشی بۆ شاییه‌كه‌ بانگهێشت كرابوون.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

2 عیسا و قوتابییەکانیشی بۆ شاییەکە بانگهێشتکرابوون.

Gade chapit la Kopi




یۆحەنا 2:2
30 Referans Kwoze  

هه‌ر شتێک ده‌ڵێن و ده‌یكه‌ن، هه‌مووی به‌ ناوی ئیشۆعی په‌روه‌ردگار بیكه‌ن، به‌و سوپاسی خودای باوک بكه‌ن.


ژن به‌ستراوه‌یه‌ تاكو مێرده‌كه‌ی زیندووه‌. به‌ڵام ئه‌گه‌ر مێرده‌كه‌ی مرد، ئه‌وا ئازاده‌ ئه‌وه‌ی بیه‌وێ شووی پێ بكاته‌وه‌، ته‌نها له‌ په‌روه‌ردگار.


با له‌لای هه‌مووان هاوسه‌رگیری ڕێزی هه‌بێت، نوێنی هاوسه‌رگیریسش ناگڵاو بێت، چونكه‌ خودا به‌ڕه‌ڵا و داوێنپیسان تاوانبار ده‌كات.


بۆیه‌ ئه‌گه‌ر خواردتان یان خواردتانه‌وه‌ یان هه‌ر شتێكتان كرد، هه‌موو شتێك بۆ شكۆی خودا بكه‌ن.


ئه‌ویش وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه‌ و ده‌ڵێ: ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: هه‌رچییه‌كتان بۆ یه‌كێک له‌م بچووكانه‌ نه‌كردووه‌، بۆ منیشتان نه‌كردووه‌.


ئینجا پاشا وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه‌ و ده‌ڵێ: ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: هه‌رچییه‌كتان بۆ یه‌كێک له‌م برا بچووكانه‌م كردووه‌، ئه‌وا بۆ منتان كردووه‌.


شه‌ڕ ناكات و هاوار ناكات، كه‌سیش له‌ شه‌قامه‌كاندا ده‌نگی نابیستێت.


ئه‌وه‌تا له‌به‌ر ده‌رگا وه‌ستاوم و له‌ ده‌رگا ده‌ده‌م. ئه‌گه‌ر یه‌كێک گوێی له‌ ده‌نگم بوو و ده‌رگاكه‌ی كرده‌وه‌، لێی دێمه‌ ژووره‌وه‌ و شێوی له‌گه‌ڵ ده‌خۆم، ئه‌ویش له‌گه‌ڵ من.


كاتێ مه‌ی ته‌واو بوو، دایكی به‌ ئیشۆعی وت: “مه‌ییان نییه‌!”


دواتر له‌گه‌ڵ دایكی و برایانی و قوتابییه‌كانی به‌ره‌و كپه‌ڕناخوم دابه‌زین، چه‌ند ڕۆژێكی كه‌م له‌وێ مانه‌وه‌.


جا قوتابییه‌كانی بیریان كه‌وته‌وه‌ كه‌ نووسراوه‌: {دڵگه‌رمی بۆ ماڵه‌كه‌ت ده‌مخوات}.


بۆیه‌ كاتێ له‌نێو مردووان هه‌ستایه‌وه‌، قوتابییه‌كانی بیریان كه‌وته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ی وتبوو، ئینجا باوه‌ڕیان هێنا به‌ سیپاره‌كه‌ و به‌و فه‌رمووده‌یه‌ی ئیشۆع فه‌رمووی.


دوای ئه‌مانه‌ ئیشۆع و قوتابییه‌كانی هاتنه‌ زه‌ویی ئیهوود، له‌وێ له‌گه‌ڵیان مایه‌وه‌ و عه‌مادی ده‌كرد.


هه‌رچه‌نده‌ ئیشۆع خۆی عه‌مادی نه‌ده‌كرد، به‌ڵكو قوتابییه‌كانی.


چونكه‌ قوتابییه‌كانی چووبوونه‌ شار تاكو خواردن بكڕن.


قوتابییه‌كانیش به‌ یه‌كتریان ده‌ووت: “كه‌س هیچی بۆ هێناوه‌ بیخوات؟”


یه‌كێک له‌ قوتابییه‌كانی كه‌ ئه‌ندراوسی برای شیمعون په‌تڕۆس بوو پێی وت:


كاتێ تێربوون، به‌ قوتابییه‌كانی فه‌رموو: “ئه‌و له‌ته‌نانه‌ی ماوه‌ته‌وه‌ كۆی بكه‌نه‌وه‌ تاكو هیچ به‌ فیڕۆ نه‌ڕوات”.


كاتێ ئێواره‌ داهات قوتابییه‌كانی بۆ لای ده‌ریاكه‌ چوونه‌ خواره‌وه‌،


زۆر له‌ قوتابییه‌كانی كه‌ گوێیان لێبوو، وتیان: “ئه‌م قسه‌یه‌ گرانه‌! كێ ده‌توانێت وه‌ریبگرێت؟”


له‌و كاته‌وه‌ زۆر له‌ قوتابییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ و ئیتر له‌گه‌ڵی نه‌ده‌گه‌ڕان.


بۆیه‌ ئیشۆع به‌ دوازده‌كه‌ی فه‌رموو: “ئه‌ی ئێوه‌ش ناتانه‌وێ بڕۆن؟”


ئیشۆع وه‌ڵامی دانه‌وه‌: “ئایا من ئێوه‌ی دوازده‌م هه‌ڵنه‌بژاردووه‌؟ به‌ڵام یه‌كێک له‌ ئێوه‌ شه‌یتانه‌!”


ئه‌و باسی ئیهوودای شیمعونی ئه‌سخه‌ریوتی ده‌كرد، چونكه‌ به‌ته‌مابوو ڕاده‌ستی بكات كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ دوازده‌كه‌.


براكانی پێیان وت: “ئێره‌ به‌جێبهێڵه‌ و بڕۆ ئیهوود، تاكو قوتابییه‌كانی خۆشت كاره‌كانت ببینن كه‌ تۆ ده‌یكه‌یت.


كاتێ دۆزییه‌وه‌ بۆ ئینتیاكیای هێنا. ئیتر ساڵێكی ته‌واو له‌ وارگه‌ كۆبوونه‌وه‌ و كۆمه‌ڵێكی زۆریان فێركرد. یه‌كه‌مجاریش له‌ ئینتیاكیا قوتابییه‌كان ناویان لێنرا مه‌سیحی.


بۆیه‌ قوتابییه‌كان بڕیاریان دا هه‌ریه‌كه‌ به‌گوێره‌ی توانای شتێک بنێرێت بۆ ئه‌و برایانه‌ی له‌ ئیهوود ده‌ژین.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite