Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یۆحەنا 13:3 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

3 ئیشۆعیش ده‌یزانی باوک هه‌موو شتێكی به‌ ده‌ستی داوه‌ و له‌ خوداوه‌ هاتووه‌ و بۆ خوداش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

3 عیساش کە دەیزانی باوک هەموو شتێکی خستووەتە ژێر دەستی، هەروەها لە خوداوە هاتووە و بۆ خوداش دەگەڕێتەوە،

Gade chapit la Kopi




یۆحەنا 13:3
22 Referans Kwoze  

باوک ڕۆڵه‌ی خۆشده‌وێت و هه‌موو شتێكی داوه‌ته‌ ده‌ستی.


له‌ باوكمه‌وه‌ هه‌موو شتێكم دراوه‌تێ، كه‌س ڕۆڵه‌ ناناسێت باوک نه‌بێت، كه‌سیش باوک ناناسێت ته‌نها ڕۆڵه‌ و ئه‌وه‌ نه‌بێ كه‌ ڕۆڵه‌ ده‌یه‌وێ بۆی ئاشكرای بكات.


له‌م ڕۆژانه‌ی دواییه‌ش له‌ڕێگه‌ی ڕۆڵه‌كه‌ی له‌گه‌ڵمان دووا، ئه‌وه‌ی كردیه‌ میراتگری هه‌موو شتێک و به‌ ئه‌ویش گه‌ردوونی دروستكردووه‌.


وه‌ک ده‌سه‌ڵاتت پێداوه‌ به‌سه‌ر هه‌موو جه‌سته‌یه‌كدا، تاكو ژیانی جاویدانی به‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ بدات كه‌ پێت داوه‌.


ئیشۆع پێی فه‌رموون: “ئه‌گه‌ر خودا باوكتان بووایه‌، منتان خۆشده‌ویست، چونكه‌ له‌ خوداوه‌ ده‌رچووم و هاتووم. چونكه‌ له‌ خۆمه‌وه‌ نه‌هاتووم، به‌ڵكو ئه‌و ناردوومی.


ئـیـشـۆع لـێـیـان هـاتـه‌ پـێـش و قـسـه‌ی بـۆ كـردن و فـه‌رمـووی: “هـه‌مـوو ده‌سـه‌ڵاتـێـكـم لـه‌ ئـاسـمان و لـه‌ســه‌ر زه‌ویـم پـێ دراوه‌.


چونكه‌ هه‌موو شتێكی خستۆته‌ ژێر پێی. به‌ڵام كاتێ ده‌فه‌رمووێ: {هه‌موو شتێك ملكه‌چ بووه‌}، ڕوونه‌ كه‌وا جگه‌ له‌ خودایه‌ كه‌ ئه‌وه‌ی هه‌مووی ملكه‌چی مه‌سیح كردووه‌.


جا با هه‌موو ماڵی ئیسڕائیل به‌ دڵنیایی بزانن، ئه‌م ئیشۆعه‌ی ئێوه‌ له‌خاچتان دا، خودا كردییه‌ په‌روه‌ردگار و مه‌سیح”.


پێش جه‌ژنی په‌سخه‌، ئیشۆع ده‌یزانی كاتی هاتووه‌ و ئه‌م جیهانه‌ به‌جێبهێڵێت بۆ لای باوک، جا ئه‌وانه‌ی هی خۆی بوون له‌ جیهاندا خۆشیویستن، تاكو ئه‌وپه‌ڕی خۆشویستن.


ئیشۆع پێیان فه‌رموو: “ماوه‌یه‌كی كه‌مم له‌گه‌ڵتان‌ ماوه، ئینجا ده‌چمه‌ لای ئه‌وه‌ی ناردوومی.


من ده‌یناسم چونكه‌ له‌وم و ئه‌ویش ناردوومی”.


كه‌س سه‌رنه‌كه‌وتووه‌ بۆ ئاسمان جگه‌ له‌وه‌ی له‌ ئاسمان دابه‌زیوه‌، ڕۆڵه‌ی مرۆڤ كه‌ له‌ ئاسماندایه‌.


هه‌رگیز كه‌س خودای نه‌بینیوه‌، ڕۆڵه‌ی تاقانه‌، ئه‌وه‌ی له‌ باوه‌شی باوكدایه‌، ئه‌و ده‌ریخست.


ئینجا ئاوڕی له‌ قوتابیه‌كانی دایه‌وه‌ و فه‌رمووی: “له‌ باوكمه‌وه‌ هه‌موو شتێكم پێ دراوه‌. كه‌س نازانێت ڕۆڵه‌ كێیه‌ باوک نه‌بێت، یان باوک كێیه‌ ڕۆڵه‌ و ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ ڕۆڵه‌ ده‌یه‌وێ بۆی ئاشكرا بكات”.


ئیشۆع وه‌ڵامی دانه‌وه‌ و پێی فه‌رموون: “ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر من گه‌واهیش بۆ خۆم بده‌م، گه‌واهییه‌كه‌م ڕه‌وایه‌، چونكه‌ ده‌زانم له‌كوێوه‌ هاتووم و بۆ كوێ ده‌ڕۆم. به‌ڵام ئێوه‌ نازانن له‌كوێوه‌ هاتووم و بۆ كوێ ده‌ڕۆم”.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite