Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یۆحەنا 10:4 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

4 كاتێ هه‌موو ئه‌وانه‌ی خۆی هێنایه‌ ده‌ره‌وه‌، له‌پێشیانه‌وه‌ ده‌ڕوات و كاوڕه‌كانیش دوای ده‌كه‌ون، چونكه‌ ده‌نگی ده‌ناسن.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

4 کاتێک هەموو ئەوانەی خۆی هێنایە دەرەوە، لەپێشیانەوە دەڕوات و مەڕەکانیش دوای دەکەون، چونکە دەنگی دەناسنەوە.

Gade chapit la Kopi




یۆحەنا 10:4
23 Referans Kwoze  

هه‌روه‌ها كاوڕی دیكه‌م هه‌یه‌ سه‌ر به‌م پشتیره‌یه‌ نین، ده‌بێ ئه‌وانیش بهێنم، ئه‌وانیش گوێیان له‌ ده‌نگم ده‌بێت، جا ده‌بنه‌ یه‌ک مێگه‌ل و یه‌ک شوان.


ئه‌وه‌ی ڕاژه‌م ده‌كات با به‌دوام بكه‌وێت. جا له‌ هه‌ر شوێنێک بم، ڕاژه‌وانیشم له‌وێیه‌. ئه‌گه‌ر یه‌كێک ڕاژه‌م بكات باوک ڕێزی لێ ده‌گرێت.


ئینجا پیڵاتوس پێی وت: “كه‌واته‌ تۆ پاشای؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه‌: “تۆ ده‌ڵێی كه‌ من پاشام. بۆیه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان، تاكو گه‌واهیی بۆ ڕه‌وا بده‌م. هه‌ر كه‌سێک له‌ ڕه‌واوه‌ بێت ده‌نگم ده‌بیستێت”.


چونكه‌ بۆ ئه‌مه‌ بانگكراون، چونكه‌ مه‌سیحیش له‌ پێناومان ئازاری چێژت و نموونه‌ی بۆ به‌جێهێشتین، تاكو به‌ هه‌نگاوه‌كانیدا بڕۆین.


خۆتان مه‌سه‌پێنن به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی دراونه‌ته‌ ده‌ستتان، به‌ڵكو ببنه‌ نموونه‌ بۆ مێگه‌ل.


لاسایی من بكه‌نه‌وه‌ وه‌ك منیش هی مه‌سیح.


هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێش من هاتوون دز و جه‌رده‌ بوون، به‌ڵام كاوڕه‌كان گوێیان لێ نه‌گرتن.


ئینجا ئیشۆع به‌ قوتابییه‌كانی فه‌رموو: “ئه‌گه‌ر یه‌كێک ویستی دوام بكه‌وێت، با نكۆڵی له‌ خۆی بكات و خاچه‌كه‌ی هه‌ڵبگرێت و دوام بكه‌وێت.


بڕوانینه‌ ئیشۆع، پێشڕه‌و و ته‌واوكاری باوه‌ڕمان، ئه‌وه‌ی له‌ پێناوی ئه‌و شادییه‌ی له‌پێشی دانرابوو، به‌رگه‌ی خاچی گرت و شه‌رمه‌زاری به‌ سووک وه‌رگرت، جا له‌ لای ڕاستی ته‌ختی خودا دانیشت.


له‌وێدا ئیشۆع پێشتر و له‌پێناوی ئێمه‌ چووه‌ نێویه‌وه‌، تاهه‌تایه‌ بووه‌ كاهینی باڵا، له‌ پله‌ی مه‌لكزده‌ق.


كه‌واته‌ لاسایی خودا بكه‌نه‌وه‌، وه‌ک ڕۆڵه‌ی خۆشه‌ویست،


بووک بۆ زاوایه‌، به‌ڵام هاوڕێی زاوا كه‌ ڕاوه‌ستاوه‌ و ده‌یبیستێت له‌به‌ر ده‌نگی زاوا زۆر دڵخۆش ده‌بێت. كه‌واته‌ ئه‌م خۆشییه‌م هاته‌ دی.


چونكه‌ نموونه‌یه‌كم پێدان تاكو ئه‌وه‌ی من بۆم كردن ئێوه‌ش بیكه‌ن.


وه‌ک مه‌سیح به‌ جه‌سته‌ ئازاری چێژت، ئێوه‌ش خۆتان به‌م نیازه‌ چه‌كدار بكه‌ن، چونكه‌ ئه‌وه‌ی به‌ جه‌سته‌ ئازار بچێژێ، له‌ گوناهكردن ده‌وه‌ستێ،


ده‌رگاوانیش لێی ده‌كاته‌وه‌، كاوڕیش گوێ له‌ ده‌نگی ده‌گرن، به‌ ناو بانگی كاوڕه‌كانی خۆی ده‌كات و ده‌یانباته‌ ده‌ره‌وه‌.


به‌ڵام دوای بێگانه‌ ناكه‌ون، به‌ڵكو لێی هه‌ڵدێن، چونكه‌ ده‌نگی بێگانه‌ ناناسن”.


كاوڕه‌كانم گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرن، منیش ده‌یانناسم و دوامده‌كه‌ون،


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite