Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یۆحەنا 10:1 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

1 ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی له‌ ده‌رگاوه‌ ناچێته‌ نێو پشتیری كاوڕه‌كان، به‌ڵكو به‌ شوێنێكی دیكه‌دا بۆی سه‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌ دز و جه‌رده‌یه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

1 «ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم، ئەوەی لە دەرگاوە نەچێتە ناو پشتیری مەڕەکان، بەڵکو بە ڕێگایەکی دیکەدا بۆی سەربکەوێت، ئەوە دز و جەردەیە.

Gade chapit la Kopi




یۆحەنا 10:1
28 Referans Kwoze  

ئاگادار بن له‌ پێغه‌مبه‌رانی درۆزن، كه‌ له‌ پێستی به‌رخدا بۆ لاتان دێن، به‌ڵام له‌نێوه‌وه‌ گورگی دڕنده‌ن!


چونكه‌ كه‌سانی ئاوا، ڕاژه‌ی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان ناكه‌ن، به‌ڵكو سكی خۆیان، به‌ قسه‌ی خۆش و زمانلوسی دڵی ساكاره‌كان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن.


خۆشه‌ویستان، بڕوا به‌ هه‌موو ڕووحێک مه‌كه‌ن، به‌ڵكو ڕووحه‌كان تاقی بكه‌نه‌وه‌: ئایا له‌ خوداوه‌یه‌، چونكه‌ زۆر پێغه‌مبه‌ری درۆزن هاتوونه‌ته‌ جیهان.


كه‌سیش ئه‌م ڕێزه‌ بۆ خۆی وه‌رناگرێت، به‌ڵكو له‌ خوداوه‌ بانگكراوه‌، هه‌روه‌ک هاڕونیش.


له‌ چڵێسییان به‌ قسه‌ی هه‌ڵپه‌سێردراو بازرگانیتان پێ ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی له‌ كۆنه‌وه‌ حوكمدانیان به‌تاڵ هه‌ڵناوه‌شێته‌وه‌ و له‌ناوچوونیان نانوێت.


به‌ڵام له‌نێو گه‌له‌كه‌ پێغه‌مبه‌ری درۆزن هه‌بوون، وه‌ک له‌نێوان ئێوه‌شدا ڕابیی درۆزن ده‌بێت، ئه‌وانه‌ی به‌ نهێنی فێركردنی چه‌وتی له‌ناوبه‌ر ده‌هێنن، ته‌نانه‌ت نكۆڵی له‌ په‌روه‌ردگار ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌وانی كڕییه‌وه‌، له‌ناوچوونێكی خێرا به‌سه‌ر خۆیاندا ده‌هێنن.


ئه‌و ڕزگارییه‌ی پێغه‌مبه‌ران بۆی گه‌ڕان و پشكنییان، سه‌باره‌ت به‌و به‌خششه‌ی بۆ ئێوه‌یه‌ پێشبینییان كرد،


هه‌روه‌ها چۆن بانگه‌واز ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر نه‌نێردرابن؟ وه‌ک نووسراوه‌: {چه‌ند جوانه‌ پێیه‌كانی موژده‌ده‌رانی ئاشتی، موژده‌ده‌رانی چاكه‌!}


ئیشۆعیش وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و پێی فه‌رموو: “ڕه‌وا ڕه‌وات پێ ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر یه‌كێک له‌ ئاسمانه‌وه‌ له‌دایک نه‌بێته‌وه‌، ناتوانێت پاشایه‌تیی خودا ببینێت”.


كه‌ ده‌بێت ده‌میان دابخرێت، چونكه‌ ته‌واوی خێزانه‌كان به‌ فێركردنێک تێكده‌ده‌ن كه‌ ناشێت، له‌پێناوی قازانجكردنی به‌د.


دیسان ئیشۆع فه‌رمووی: “ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: منم ده‌رگای كاوڕه‌كان.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite