Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یۆحەنا 1:7 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

7 ئه‌و بۆ گه‌واهیدان هات، تاكو گه‌واهی بۆ ڕووناكییه‌كه‌ بدات، تاكو هه‌موو به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ باوه‌ڕ بهێنن.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

7 ئەو بۆ شایەتی هات، تاکو شایەتی بۆ ڕووناکییەکە بدات، بۆ ئەوەی هەمووان لە ڕێگەی ئەوەوە باوەڕ بهێنن.

Gade chapit la Kopi




یۆحەنا 1:7
16 Referans Kwoze  

پۆڵۆس وتی: “عه‌مادكردنه‌كه‌ی یوخه‌ننه‌ن عه‌مادكردنی تۆبه‌كردن بوو، به‌ گه‌لی ده‌ووت باوه‌ڕ بهێنن به‌وه‌ی له‌دوای دێت، واتا به‌ ئیشۆعی مه‌سیح”.


ئیشۆعی بینی ڕێی ده‌كرد، وتی: “ئه‌وه‌تا به‌رخی خودا!”


به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه‌ی په‌سه‌ندیان كرد، ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌ ناوی هێنا، ده‌سه‌ڵاتی پێدان ببنه‌ ڕۆڵه‌كانی خودا،


ئه‌و ڕووناكییه‌ ڕاسته‌قینه‌یه‌ی كه‌ هه‌موو مرۆڤێک ڕووناک ده‌كاته‌وه‌، ده‌هاته‌ جیهان.


یوخه‌ننه‌ن گه‌واهیی بۆ دا، هاواری كرد و وتی: “ئه‌مه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ وتم: ئه‌وه‌ی دوای من دێت پێشم كه‌وت، چونكه‌ له‌پێش من بووه‌”.


په‌روه‌ردگار سه‌باره‌ت به‌ به‌ڵێنه‌كه‌ی خاو نییه‌، وه‌ک هه‌ندێک به‌ خاوی ده‌زانن، به‌ڵام له‌گه‌ڵمان پشوودرێژه‌، نایه‌وێت كه‌س له‌ناوبچێت، به‌ڵكو هه‌مووان بۆ تۆبه‌كردن بێن.


چونكه‌ به‌خششی خودا ده‌ركه‌وت كه‌ ڕزگاری پێشكه‌شی هه‌موو خه‌ڵک ده‌كات.


پلانی نهێنی بۆ هه‌مووان ڕوون بكه‌مه‌وه‌، ئه‌وه‌ی له‌ ڕۆژگاره‌كانه‌وه‌ له‌ خودادا شاردراوه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێكی ئافراندووه‌،


ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت هه‌موو خه‌ڵكی ڕزگاریان بێت و بۆ ڕه‌وا ناسین بێن.


ئه‌مه‌ش گه‌واهییه‌كه‌ی یوخه‌ننه‌نه‌، كاتێ جووی یروشلایم، كاهین و لیوییان نارده‌ لای پرسی لێ بكه‌ن: “تۆ كێیت؟”


چونكه‌ هه‌مووتان به‌ باوه‌ڕ به‌ ئیشۆعی مه‌سیح ڕۆڵه‌ی خودان،


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite