Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یۆحەنا 1:45 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

45 پیلیپوسیش نه‌تنیئێلی بینی، پێی وت: “ئه‌وه‌ی كه‌ مووشێ له‌ ته‌ورات و پێغه‌مبه‌ران له‌سه‌ریان نووسیوه‌ دۆزیمانه‌وه‌، ئیشۆعی كوڕی یۆسپی خه‌ڵكی ناسڕه‌ت”.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

45 فیلیپۆسیش ناتانئیلی دۆزییەوە، پێی گوت: «ئەوەی کە موسا لە تەورات و پێغەمبەرانیش لە پەڕتووکەکانیان لەسەریان نووسیوە دۆزیمانەوە، عیسای کوڕی یوسفی خەڵکی ناسیرەیە.»

Gade chapit la Kopi




یۆحەنا 1:45
41 Referans Kwoze  

ئه‌وسا ده‌ستی پێكرد له‌ مووشێ و له‌ هه‌موو پێغه‌مبه‌رانه‌وه‌ ئه‌و شتانه‌ی ده‌رباره‌ی خۆی بوو له‌ هه‌موو سیپاره‌كاندا بۆیان ڕاڤه‌ كرد.


جا هات و له‌ شارێک نیشته‌جێ بوو به‌ ناوی ناسڕه‌ت‌، تا ئه‌وه‌ی به‌هۆی پێغه‌مبه‌رانه‌وه‌ وترابوو بێته‌ دی: {به‌ ناسڕه‌تی ناوده‌بردرێت}.


ئینجا پێی فه‌رموون: “ئه‌م قسانه‌م بۆ كردن كاتێ له‌گه‌ڵتان بووم: كه‌ پێویسته‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ ته‌وراتی مووشێ و پێغه‌مبه‌ران و په‌سنیه‌كاندا ده‌رباره‌ی من نووسراون بێته‌ دی”.


هه‌موو گه‌واهییان بۆ ده‌دا و سه‌رسام بوون له‌و وشه‌ به‌خششدارانه‌ی له‌ ده‌می ده‌هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌، ده‌یانووت: “ئه‌مه‌ كوڕه‌كه‌ی یۆسپ نییه‌؟”


دیسان لێی پرسینه‌وه‌: “كێتان ده‌وێ؟” وتیان: “ئیشۆعی ناسڕه‌تی”.


ئه‌رێ ئه‌مه‌ دارتاشه‌كه‌ی كوڕی مه‌ریه‌م و براكه‌ی یاقوو و یوسی و ئیهوودا و شیمعون نییه‌؟ خوشكه‌كانی لێره‌ له‌لامان نین؟” به‌م شێوه‌یه‌ ساتمه‌یان لێی كرد.


كۆمه‌ڵانه‌كه‌ش وتیان: “ئه‌مه‌ پێغه‌مبه‌ر ئیشۆعه‌، خه‌ڵكی ناسڕه‌تی گلیلایه‌”.


وه‌ڵامم دایه‌وه‌: گه‌وره‌م، تۆ كێی؟ پێی فه‌رمووم: من ئیشۆعی ناسڕه‌تیم، ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یچه‌وسێنیته‌وه‌.


چۆن خودا به‌ ڕووحی پارسا و هێز ئیشۆعی ناسڕه‌تیی ده‌ستنیشان كرد، ئه‌وه‌ی ده‌گه‌ڕا و چاكه‌ی ده‌كرد و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئیبلیس به‌سه‌ریاندا زاڵ ببوو چاكی ده‌كردنه‌وه‌، چونكه‌ خودا له‌گه‌ڵی بوو.


شیمعون په‌تڕۆس و تۆما كه‌ به‌ جمک ناسراوه‌، له‌گه‌ڵ نه‌تنیئێل كه‌ خه‌ڵكی قه‌نتێی گلیلا بوو، هه‌روه‌ها دوو كوڕه‌كه‌ی زه‌بدی و دوو قوتابی دیكه‌ پێكه‌وه‌ بوون.


یۆسپیش له‌ گلیلا له‌ شاری ناسڕه‌ته‌وه‌ به‌ره‌و ئیهوود سه‌ركه‌وت، بۆ شاره‌كه‌ی داوید كه‌ پێی ده‌ووترێ بێتلخم، چونكه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌ و هۆزی داوید بوو،


كاتێ په‌تڕۆسی بینی خۆی گه‌رم ده‌كاته‌وه‌، تێیڕووانی و وتی: “تۆش له‌گه‌ڵ ئیشۆعی ناسڕه‌تیی بوویت!”.


ئه‌مه‌ كوڕی دارتاشه‌كه‌ نییه‌؟ ئه‌ی دایكی ناوی مه‌ریه‌م نییه‌؟ یاقوو و یۆسپ و شیمعون و ئیهوودا برای نین؟


من خۆم پێم وابوو كه‌ پێویسته‌ زۆر شت دژی ناوی ئیشۆعی ناسڕه‌تی بكه‌م.


په‌تڕۆس وتی: “نه‌ زێڕ و نه‌ زیوم هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌مه‌ ده‌تده‌مێ: به‌ ناوی ئیشۆعی مه‌سیحی ناسڕه‌تییه‌وه‌، هه‌سته‌ و ڕێ بكه‌!”.


پیاوانی ئیسڕائیل، گوێ له‌م قسانه‌ بگرن: ئیشۆعی ناسڕه‌تی پیاوێكه‌ بۆتان سه‌لمێندرا، به‌ نیشانه‌ و كاری سه‌یر و په‌رجو كه‌ خودا له‌ نێو ئێوه‌دا له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌نجامی دا، وه‌ک خۆشتان ده‌زانن.


پیڵاتوسیش ناونیشانێكی نووسی و له‌سه‌ر خاچه‌كه‌ی دانا، نووسرابوو: “ئیشۆعی ناسڕه‌تی، پاشای جوو”.


وه‌ڵامیان دایه‌وه‌: “ئیشۆعی ناسڕه‌تی”. پێی فه‌رموون: “من ئه‌وم”. ئیهووداش كه‌ ڕاده‌ستی ده‌كات له‌گه‌ڵیان ڕاوه‌ستابوو.


وتیان: “ئه‌مه‌ ئیشۆعی كوڕی یۆسپ نییه‌، كه‌ باوک و دایكی ده‌ناسین؟ چۆن ده‌ڵێت له‌ ئاسمانه‌وه‌ دابه‌زیوم؟”


كاتێ ئیشۆع ده‌ستی به‌ ڕاژه‌كه‌ی كرد نزیكه‌ی سی ساڵان بوو. وا ده‌زانرا كه‌ كوڕی یۆسپی كوڕی هیلی،


پیلیپوس و به‌رتولمه‌ی، تۆما و مه‌تته‌یی باجگر، یاقووی كوڕی خه‌لپه‌ی و له‌باوس ناسراو به‌ ته‌دده‌ی،


كاتێ بینییان واقیان وڕما، ئینجا دایكی پێی فه‌رموو: “ڕۆڵه‌ بۆ وات لێكردین؟ من و باوكت به‌سه‌رگه‌ردانیه‌وه‌ به‌ دواتدا ده‌گه‌ڕاین!”


پیلیپوس خه‌ڵكی بتسه‌یادا بوو، شاره‌كه‌ی ئه‌ندراوس و په‌تڕۆس.


ئیشۆعیش چاوی هه‌ڵبڕی و كۆمه‌ڵانێكی زۆری بینی ده‌هاتنه‌ لای، به‌ پیلیپوسی فه‌رموو: “له‌كوێ نان بكڕین بۆئه‌وه‌ی ئه‌مانه‌ بخۆن؟”


پیلیپوس وه‌ڵامی دایه‌وه‌: “بایی دوو سه‌د دیناریش نان به‌شیان ناكات، ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌كه‌یان كه‌مێكی به‌ركه‌وێت”.


ئه‌مان هاتنه‌ لای پیلیپوسی خه‌ڵكی بتسه‌یده‌نی گلیلا، پێیان وت: “گه‌وره‌م، ده‌مانه‌وێت ئیشۆع ببینین”.


پیلیپوس پێی وت: “گه‌وره‌م، باوكمان پیشان بده‌ و به‌سمانه‌”.


پێیان وت كه‌ ئیشۆعی ناسڕه‌تی لێره‌وه‌ تێده‌په‌ڕێت.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite