11 بۆ لای ئه‌وانه‌ی خۆی هات، ئه‌وانه‌ی خۆی په‌سه‌ندیان نه‌كرد.
11 ئەو بۆ لای گەلەکەی هات بەڵام ئەوان پێشوازییان لێ نەکرد.
به‌ڵام هاوڵاتییانی ڕقیان لێی‌بوو، شاندێكیان به دوایدا نارد و وتیان: نامانه‌وێت ئه‌مه پاشایه‌تیمان بكات.
گه‌واهیی ئه‌وه ده‌دات كه بینیویه‌تی و بیستوویه‌تی، كه‌سیش گه‌واهییه‌كه‌ی په‌سه‌ند ناكات.
وه‌ڵامی دایه‌وه و فه‌رموی: “من ته‌نها بۆ كاوڕه ونبووه‌كانی ماڵی ئیسڕائیل نێردراوم”.
چونكه ده‌ڵێم، مه‌سیح له‌به‌ر ڕه‌وای خودا بووه ڕاژه‌وانی خروسه‌بڕاوان، تاكو به‌ڵێنه‌كانی باوكان جێگیر بكات،
پۆڵۆس و به‌رنڤاش به ئاشكرا دووان و وتیان: “ده‌بووایه یه‌كه‌مجار وشه‌ی خودامان بۆ ئێوه باس بكردایه. چونكه ئێوه ڕه‌تتان كرده‌وه و بڕیارتان دا كه شایانی ژیانی جاویدانی نین، ئه‌وه‌تا ڕوو له نه‌ته‌وه‌كان ده‌كه‌ین!
باوكانیش هی ئه‌وانن و مه‌سیحیش به‌گوێره‌ی جه‌سته له‌وانه‌وه هاتووه، ئه‌وه‌ی له سه‌رووی هه‌مووانه، تاهه‌تایه خوداوه‌ندێكی پیرۆزه! ئامین.
به‌ڵام كه پڕی زه‌مانه داهات، خودا ڕۆڵه‌ی خۆی نارد، له كچێک له‌دایكبوو، له سایه‌ی ته‌ورات له‌دایكبوو،
خه‌ڵكینه، برایان، كوڕانی پشتی ئه‌وڕاهه‌م و ئه‌وانه‌ی له‌نێوتاندا له خودا ده‌ترسن، په‌یامی ئه‌م ڕزگارییه بۆ ئێوه هاتووه.
له مه‌سیحدا ڕه‌وا ده‌ڵێم و درۆ ناكه‌م، ویژدانیشم به ڕووحی پارسا گه‌واهیده‌رمه،
ئه‌و له جیهاندا بوو، جیهانیش به‌و به‌دیهات، كه‌چی جیهان نه‌یناسی.
به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه‌ی په‌سه‌ندیان كرد، ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به ناوی هێنا، ده‌سه‌ڵاتی پێدان ببنه ڕۆڵه‌كانی خودا،
ئینجا به قوتابییه‌كه‌شی فه‌رموو: “ئه‌وه‌تا دایكی تۆ”. ئیتر له‌و كاته‌وه قوتابییه‌كه بردییه‌وه ماڵی خۆی.
پاشان ماڵئاواییمان له یه‌كتری كرد و سواری كه‌شتییه‌كه بووین، ئه‌وانیش گه‌ڕانه‌وه ماڵه‌كانیان.