Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یۆحەنا 1:10 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

10 ئه‌و له‌ جیهاندا بوو، جیهانیش به‌و به‌دیهات، كه‌چی جیهان نه‌یناسی.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

10 ئەو لە جیهاندا بوو، جیهانیش بەو بەدیهات، کەچی جیهان نەیناسی.

Gade chapit la Kopi




یۆحەنا 1:10
23 Referans Kwoze  

باوكی چاک، جیهان تۆ ناناسێت، به‌ڵام من تۆ ده‌ناسم، ئه‌مانیش ده‌زانن تۆ منت ناردووه‌.


بڕوانن باوک چ خۆشویستنێكی پێ داوین، ته‌نانه‌ت پێمان ده‌ووترێ ڕۆڵه‌كانی خودا! بۆیه‌ جیهان نامانناسێت، چونكه‌ ئه‌وی نه‌ناسیوه‌.


هیچ سه‌رۆكێكی ئه‌م ڕۆژگاره‌ نه‌یانده‌زانی، چونكه‌ ئه‌گه‌ر بیانزانایه‌، په‌روه‌ردگاری شكۆمه‌ندیان له‌خاچ نه‌ده‌دا.


چونكه‌ كه‌ جیهان له‌ دانایی خودادا خودایان به‌ دانایی نه‌ناسی، خودا پێی خۆشبوو ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه‌ به‌ گێلایه‌تی په‌یامی ڕاگه‌یێندراو ڕزگاریان بكات.


له‌ باوكمه‌وه‌ هه‌موو شتێكم دراوه‌تێ، كه‌س ڕۆڵه‌ ناناسێت باوک نه‌بێت، كه‌سیش باوک ناناسێت ته‌نها ڕۆڵه‌ و ئه‌وه‌ نه‌بێ كه‌ ڕۆڵه‌ ده‌یه‌وێ بۆی ئاشكرای بكات.


به‌ باوه‌ڕ تێده‌گه‌ین كه‌ گه‌ردوون به‌ وشه‌ی خودا ئافریده‌ كراوه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی ده‌یبینین نه‌هاتۆته‌كایه‌وه‌.


هه‌رگیز كه‌س خودای نه‌بینیوه‌، ڕۆڵه‌ی تاقانه‌، ئه‌وه‌ی له‌ باوه‌شی باوكدایه‌، ئه‌و ده‌ریخست.


ڕووناكیه‌كه‌ش له‌ تاریكیدا ده‌دره‌وشێته‌وه‌ و تاریكییه‌كه‌ تێی نه‌گه‌یشت.


له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خۆی به‌ بێ گه‌واهیی نه‌هێشته‌وه‌، چاكه‌ ده‌كات، له‌ ئاسمانه‌وه‌ باران و وه‌رزی به‌روبووممان ده‌داتێ و دڵمان له‌ خواردن و له‌ شادی تێر ده‌كات”.


جا ئیشۆع وه‌ڵامی دانه‌وه‌: “تا ئێستا باوكم كارده‌كات، منیش كار ده‌كه‌م”.


هه‌موو شتێک به‌و به‌دیهات، بێ ئه‌و هیچ شتێک به‌دی نه‌هاتووه‌ له‌وانه‌ی كه‌ به‌دیهاتوون.


بۆ لای ئه‌وانه‌ی خۆی هات، ئه‌وانه‌ی خۆی په‌سه‌ندیان نه‌كرد.


به‌ڵام ئێمه‌ ته‌نها یه‌ك خوداوه‌ندمان هه‌یه‌: باوک، كه‌ هه‌موو شتێك له‌وه‌وه‌یه‌ و ئێمه‌ش بۆ ئه‌وین. ته‌نها یه‌ك په‌روه‌ردگاریش هه‌یه‌: ئیشۆعی مه‌سیح، كه‌ هه‌موو شتێك به‌ ئه‌وه‌ و ئێمه‌ش به‌ ئه‌وین.


چونكه‌ به‌و هه‌موو شتێک ئافرێندرا: له‌ ئاسمانان و له‌سه‌ر زه‌وی، بینراو و نه‌بینراو، ته‌خت یان سه‌روه‌ری، سه‌رۆكایه‌تی یان ده‌سه‌ڵات، هه‌مووی به‌و و بۆ ئه‌و ئافرێندران.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite