1 له ده‌ستپێكدا، وشه‌كه هه‌بوو، وشه‌كه له‌لای خودا بوو، وشه‌كه‌ش خودا بوو.
1 لە سەرەتادا، وشەکە هەبوو، وشەکە لەلای خودا بوو، وشەکە خۆی خودا بوو.
ئێستاش باوكه له‌لای خۆت شكۆدارم بكه، به‌و شكۆیه‌ی پێش بوونی جیهان له‌لای تۆ هه‌مبوو.
كراسێكی له خوێن هه‌ڵكێشراوی له‌به‌ربوو، ئه‌و ناوه‌ی “وشه‌ی خودا” یه.
ئه‌و پێش هه‌موو شتێكه و هه‌مووش له‌ودا یه‌كی گرتووه.
وشه‌كه‌ش بووه جه‌سته و له نێوماندا نیشته‌جێ بوو. شكۆی ئه‌ومان بینی، وه‌ک شكۆی تاقانه‌یه‌ک له باوكه‌وه، پڕ له به‌خشش و ڕه‌وا.
منم ئه‌لف و یێ، سه‌ره‌تا و پایان، یه‌كه‌مین و دواهه‌مین”.
ئه‌مه له ده‌ستپێكدا له‌لای خودا بوو.
په‌روه‌ردگار كه هه‌یه ده‌فه‌رمووێ: “منم ئه‌لف و یێ، یه‌كه‌مین و پایان” ئه‌وه‌ی هه‌یه و هه‌بووه و دێت، كه توانای به‌سه‌ر هه‌موو شتێكی هه‌یه.
ئه‌وه‌ی له شێوه‌ی خودا بوو، نه‌یویست به‌نهینیشه‌وه خۆی له‌گه‌ڵ خودا یه‌كسان بكات،
{ئه‌وه‌تا پاكیزه‌كه دووگیان ده‌بێت و كوڕێكی ده‌بێت، به عیممانوئێل ناو ده‌برێت}. واتا: خودا له‌گه‌ڵماندایه.
پاشان پێی فه‌رمووم: “ئه‌وا هاته دی! منم ئه‌لف و یێ، سه‌ره‌تا و پایان. له كانیی ئاوی ژیان به‌خۆڕایی ده‌ده‌مه تینوو.
ئیشۆعی مه‌سیح خۆی خۆیه، دوێنێ و ئه‌مڕۆ و تاجاویدانی.
ده‌شزانین كه‌وا ڕۆڵه‌ی خودا هات و چاوی كردینه‌وه تاكو ڕه‌وا بناسین. ئێمه‌ش له ڕه‌واداین، له ڕۆڵه‌كه‌ی، ئیشۆعی مه‌سیح. ئه‌و خوداوه‌ندی ڕاسته‌قینه و ژیانی جاویدانیه.
به دانپیانانی گشتی، نهێنیی خوداناسی مه‌زنه: خودا له له‌شدا ده‌ركه‌وت، له ڕووح‌دا پاكانه‌ی كرا، له‌لایه‌ن فریشته‌كانه‌وه بینرا، له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان ڕاگه‌یه‌ندرا، له جیهاندا باوه‌ڕی پێ هێنرا، له شكۆمه‌ندی به‌رزكرایه‌وه.
له باوكه‌وه ده‌رچووم و بۆ جیهان هاتووم، جیهانیش به‌جێ ده‌هێڵم و بۆ لای باوک ده‌ڕۆم”.
كاتێ بینیم وه‌ک مردوو له‌به‌رپێی كه‌وتم، ده‌ستی ڕاستی خسته سه‌رم و فه‌رمووی: “مه‌ترسه، منم یه‌كه‌مین و پایان،
تۆما وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی وت: “ئه‌ی په‌روه‌ردگار و خوداوه‌ندم!”
له چاوه‌ڕوانی هیوای داڕشتكراو و ده‌ركه‌وتنی شكۆی خودای مه‌زن و ڕزگاریده‌رمان، ئیشۆعی مه‌سیح،
بێ باوک و دایک، بێ ڕه‌چه‌ڵه‌كه، بێ سه‌ره‌تای ڕۆژان و پایانی ژیان، به‌ڵكو وه‌ک ڕۆڵه‌ی خودا وایه، تاهه‌تایه به كاهین ده‌مێنێته‌وه.
بۆ فریشته‌ی وارگه‌ی لادیقیا، بنووسه: “ئامین و گه‌واهیده‌ری سه‌رڕاست و ڕاستگۆ كه ده‌ستپێكی ئافریده‌ی خودایه، ده‌فه‌رمووێ:
پلانی نهێنی بۆ هه‌مووان ڕوون بكه‌مه‌وه، ئه‌وه‌ی له ڕۆژگاره‌كانه‌وه له خودادا شاردراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێكی ئافراندووه،
ئه‌وه‌ی گه‌واهیی دا بۆ وشه‌ی خودا و بۆ گه‌واهیی ئیشۆعی مه‌سیح هه‌رچییه‌كی بینی.
ئه‌وانه‌ی له ئاسماندا گه‌واهیی ده‌ده‌ن سێیانن: باوک و وشه‌كه و ڕۆحی پارسا. ئه‌و سێیانه‌ش یه‌كێكن.
باوكانیش هی ئه‌وانن و مه‌سیحیش به‌گوێره‌ی جه‌سته له‌وانه‌وه هاتووه، ئه‌وه‌ی له سه‌رووی هه‌مووانه، تاهه‌تایه خوداوه‌ندێكی پیرۆزه! ئامین.
هه‌رگیز كه‌س خودای نه‌بینیوه، ڕۆڵه‌ی تاقانه، ئه‌وه‌ی له باوه‌شی باوكدایه، ئه‌و ده‌ریخست.
خودایه، ته‌ختی تۆ تاهه‌تاییه، گۆچانی پاشایه‌تییت گۆچانی ڕاسته‌ڕێیه.
بۆ فریشته‌ی وارگه‌ی سمۆڕنا، بنووسه: “ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مین و دواهه‌مینه، ئه‌وه‌ی مردوو بوو و زیندووبووه‌وه، ده‌فه‌رمووێ:
شیمعون په‌تڕۆس، به‌نده و په‌یامبه‌ری ئیشۆعی مه‌سیح، بۆ ئه‌وانه‌ی به بێتاوانیی خوداوه‌ندمان و ئیشۆعی مه‌سیحی ڕزگاریده‌ره‌وه باوه‌ڕێكی به‌هاداری وه‌ک ئێمه‌یان ده‌ستكه‌وتووه:
فه‌رمووی: “منم ئه‌لف و یێ. یه‌كه‌مین و پایان. ئه‌وه‌ی ده‌یبینی، له په‌رتووكێک بینووسه‌وه و بۆ حه‌وت وارگه‌كه‌ی بنێره، بۆ ئه‌پیسۆس و سمۆڕنا و پرگاموس و تیئۆتیڕا و سه‌ردس و پیلاده‌لپیا و لادیقیا”.
به‌رده‌وام له په‌رستگا بوون و ستایش و داڕشتی خودایان ده‌كرد. ئامین.
ئیشۆع پێی فه‌رموون: “ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم، پێش ئه‌وه‌ی ئه‌وڕاهه‌م ببێت، من هه‌م”.
كه وێنه‌ی خودای نه‌بینراوه، نۆبه‌ره‌ی هه‌موو ئافریده‌یه‌كه.