Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یاقوو 5:9 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

9 برایان، بۆڵه‌بۆڵ له‌سه‌ر یه‌كتری مه‌كه‌ن، نه‌وه‌ک حوكم بدرێن. ئه‌وه‌تا دادوه‌ر له‌به‌رده‌رگا ڕاوه‌ستاوه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

9 خوشکان، برایان، بۆڵەبۆڵ لەسەر یەکتری مەکەن، نەوەک حوکم بدرێن. ئەوەتا دادوەر لە بەردەرگا ڕاوەستاوە.

Gade chapit la Kopi




یاقوو 5:9
21 Referans Kwoze  

كه‌واته‌ پێش كات حوكم له‌ شتێك مه‌ده‌ن، تاكو په‌روه‌ردگار دێته‌وه‌، ئه‌وه‌ی شاردراوه‌كانی تاریكی ڕووناك ده‌كاته‌وه‌ و نیازی دڵان ده‌رده‌خات. ئه‌وسا هه‌ر یه‌كێك له‌لایه‌ن خوداوه‌ ستایش ده‌كرێت.


برایان، به‌ خراپه‌ باسی یه‌كتری مه‌كه‌ن. ئه‌وه‌ی به‌ خراپه‌ باسی براكه‌ی بكات و براكه‌ی حوكم بدات، ئه‌وا به‌ خراپه‌ باسی ته‌ورات ده‌كات و ته‌ورات حوكم ده‌دات. ئه‌گه‌ر ته‌ورات حوكم بده‌یت، ئه‌وا كار به‌ ته‌ورات ناكه‌یت، به‌ڵكو حوكمی ده‌ده‌یت.


به‌ هه‌مان شێوه‌، ئێوه‌ش كه‌ هه‌موو ئه‌م شتانه‌تان بینی، بزانن نزیكه‌ و له‌به‌رده‌رگایه‌.


بێ بۆڵه‌بۆڵ خانه‌خوێی یه‌كتری بن.


با له‌خۆبایی نه‌بین، یه‌كتری تووڕه‌ نه‌كه‌ین، ئیره‌یی به‌یه‌كتر نه‌به‌ین.


ئه‌وانه‌ هه‌ژمارد ده‌ده‌نه‌ ئه‌وه‌ی ئاماده‌یه‌ مردووان و زیندووان حوكم بدات.


چونكه‌ ته‌ورات هه‌مووی له‌ یه‌ک ڕاسپارده‌دا دێته‌ دی: “نزیكه‌كه‌ت وه‌ک خۆت خۆشبووێ”.


جا ئه‌م شتانه‌یان وه‌ك په‌ند به‌سه‌رهات، بۆ ئاگاداری ئێمه‌ش نووسراوه‌، كه‌ پایانی ڕۆژگار بۆمان هاتووه‌.


ئێوه‌ش، كاتێ ده‌بینن ئه‌مانه‌ ڕووده‌دات، بزانن كه‌ نزیكه‌ و له‌به‌رده‌رگایه‌.


با هه‌ریه‌كه‌ ئه‌وه‌نده‌ی له‌سه‌ر دڵیه‌تی بیدات، نه‌ک به‌ دڵته‌نگی و ناچاری، چونكه‌ به‌خشه‌ری دڵخۆش خودا خۆشیده‌وێت.


جا هیرۆدیا ڕقی لێیبوو و ده‌یه‌ویست بیكوژێت، به‌ڵام نه‌یده‌توانی،


به‌دوای خواردندا وێڵ ده‌بن، ده‌وه‌ڕن ئه‌گه‌ر تێر نه‌بن.


ئه‌وه‌تا له‌به‌ر ده‌رگا وه‌ستاوم و له‌ ده‌رگا ده‌ده‌م. ئه‌گه‌ر یه‌كێک گوێی له‌ ده‌نگم بوو و ده‌رگاكه‌ی كرده‌وه‌، لێی دێمه‌ ژووره‌وه‌ و شێوی له‌گه‌ڵ ده‌خۆم، ئه‌ویش له‌گه‌ڵ من.


ته‌نها یه‌ک ته‌ورات دانه‌ر و دادوه‌ر هه‌یه‌، ئه‌و ده‌توانێت ڕزگار بكات و له‌ناوببات. جا تۆ كێی تاكو نزیكه‌كه‌ت حوكم بده‌یت؟


بۆیه‌ برایان، تاكو هاتنه‌وه‌ی په‌روه‌ردگار ئارام بگرن. سه‌یر بكه‌ن چۆن جوتیار چاوه‌ڕێی به‌رهه‌مه‌ گرانبه‌هاكه‌ی زه‌وی ده‌كات، بۆ بارانی پایز و به‌هار ئارام ده‌گرێت.


برایانم، په‌ند وه‌ربگرن له‌ به‌رگه‌ی ئازار و ئارامگرتنی ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی كه‌ به‌ ناوی په‌روه‌ردگاره‌وه‌ قسه‌یان كرد.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite