Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یاقوو 5:7 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

7 بۆیه‌ برایان، تاكو هاتنه‌وه‌ی په‌روه‌ردگار ئارام بگرن. سه‌یر بكه‌ن چۆن جوتیار چاوه‌ڕێی به‌رهه‌مه‌ گرانبه‌هاكه‌ی زه‌وی ده‌كات، بۆ بارانی پایز و به‌هار ئارام ده‌گرێت.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

7 بۆیە خوشکان و برایانم، هەتا هاتنەوەی مەسیحی خاوەن شکۆ ئارام بگرن. تەماشا بکەن چۆن جوتیار چاوەڕێی بەرهەمە بەهادارەکەی زەوی دەکات، بۆ بارانی پاییز و بەهار ئارام دەگرێت.

Gade chapit la Kopi




یاقوو 5:7
32 Referans Kwoze  

كه‌واته‌ با له‌ چاكه‌كاری نه‌كه‌وین، چونكه‌ ئه‌گه‌ر وره‌ به‌رنه‌ده‌ین له‌ كاتی خۆیدا دروێنه‌ی ده‌كه‌ین.


به‌ هه‌موو هێزێک به‌گوێره‌ی توانای شكۆی خۆی به‌هێزتان بكات، بۆ هه‌موو دانبه‌خۆداگرتن و پشوودرێژیه‌ک، به‌ شادییه‌وه‌


ئا به‌م شێوه‌یه‌ ئارامی گرت و ئینجا به‌ڵێنه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.


ژیانی جاویدانیش بۆ ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ به‌ دانبه‌خۆداگرتنه‌وه‌ له‌ كاری چاكه‌دا داوای شكۆ و ڕێز و نه‌مری ده‌كه‌ن.


چونكه‌ ئێمه‌ به ڕووح، به‌ باوه‌ڕ، چاوه‌ڕێی هیوای بێتاوانكردنین.


چونكه‌ هیوا و خۆشی و تاجی شانازیمان له‌به‌رده‌م ئیشۆعی په‌روه‌ردگارمان چییه‌ له‌ كاتی هاتنی؟ ئایا ئێوه‌ نین؟


بۆیه‌ ئێوه‌ش ئاماده‌ بن، چونكه‌ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ له‌ كاتێكدا دێته‌وه‌ كه‌ بیری لێ ناكه‌نه‌وه‌.


تاكو دڵتان جێگیر بێت بۆ ئه‌وه‌ی بێ گله‌یی له‌ پارساییدا بن، له‌به‌رده‌م خودا و باوكمان له‌ هاتنه‌وه‌ی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان له‌گه‌ڵ هه‌موو پارساكانی.


چونكه‌ چۆن بروسكه‌ له‌ خۆرهه‌ڵاته‌وه‌ ده‌رده‌چێت و تاكو خۆرئاوا ده‌دره‌وشێته‌وه‌، هاتنه‌وه‌ی ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش ئاوا ده‌بێت.


چونكه‌ هه‌رچی له‌پێشا نووسراوه‌، بۆ فێربوونمان نووسراوه‌، تاكو به‌ دانبه‌خۆداگرتن و دڵنه‌واییكردنی نووسراوه‌كان هیوامان هه‌بێت.


ده‌ڵێن: “كوانێ به‌ڵێنی هاتنه‌وه‌ی؟ چونكه‌ له‌و كاته‌ی باوكانمان له‌ كۆنه‌وه‌ مردوون، له‌ سه‌ره‌تای ئافراندنه‌وه‌ هه‌موو شتێک وه‌ک خۆیه‌تی”.


بێ بڕان له‌به‌رده‌م خودا و باوكمان یادی كرداری باوه‌ڕ و ڕه‌نجی خۆشویستن و دانبه‌خۆداگرتنی هیواتان ده‌كه‌ین له‌ ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان.


ته‌نانه‌ت له‌ هیچ به‌هره‌یه‌ك كه‌موكوڕیتان نییه‌، چاوه‌ڕوانی ئاشكراكردنی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیحن.


ئه‌وسا ڕۆڵه‌ی مرۆڤ به‌ هێز و شكۆیه‌كی گه‌وره‌وه‌ به‌سه‌ر هه‌وره‌وه‌ ده‌بینن دێت.


پێتان ده‌ڵێم: خێرا مافیان بۆ وه‌رده‌گرێت! به‌ڵام كاتێ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ دێته‌وه‌، ئایا باوه‌ڕ له‌سه‌ر زه‌وی ده‌دۆزێته‌وه‌؟”


ئه‌وه‌ش كه‌ له‌ زه‌وییه‌ چاكه‌كه‌یه‌، ئه‌وانه‌ن كه‌ به‌ دڵێكی چاک و باشه‌وه‌ وشه‌كه‌ ده‌بیستن و‌ به‌ خۆڕاگرییه‌وه‌ ڕایده‌گرن وبه‌رهه‌م ده‌ده‌ن.


چونكه‌ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ به‌ شكۆی باوكییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ فریشته‌كانی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، ئه‌وسا پاداشتی هه‌ر كه‌سێک به‌پێی كرداری ده‌داته‌وه‌.


ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: هه‌ندێک له‌وانه‌ی لێره‌ ڕاوه‌ستاون، مه‌رگ ناچێژن تاكو ڕۆڵه‌ی مرۆڤ نه‌بینن به‌ پاشایه‌تییه‌كه‌یه‌وه‌ دێته‌وه‌”.


ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “ئه‌گه‌ر بمه‌وێت ده‌مێنێته‌وه‌ تاكو دێمه‌وه‌، به‌ تۆ چی؟ تۆ دوام بكه‌وه‌!”.


ئیتر ئه‌م قسه‌یه‌ له‌نێو برایان وا بڵاو بووه‌وه‌ كه‌ ئه‌و قوتابییه‌ نامرێت. به‌ڵام ئیشۆع پێی نه‌فه‌رموو كه‌ نامرێت، به‌ڵكو: “ئه‌گه‌ر بمه‌وێت ده‌مێنێته‌وه‌ تاكو دێمه‌وه‌، به‌ تۆ چی؟”.


برایان، به‌ خراپه‌ باسی یه‌كتری مه‌كه‌ن. ئه‌وه‌ی به‌ خراپه‌ باسی براكه‌ی بكات و براكه‌ی حوكم بدات، ئه‌وا به‌ خراپه‌ باسی ته‌ورات ده‌كات و ته‌ورات حوكم ده‌دات. ئه‌گه‌ر ته‌ورات حوكم بده‌یت، ئه‌وا كار به‌ ته‌ورات ناكه‌یت، به‌ڵكو حوكمی ده‌ده‌یت.


زێڕ و زیوتان ژه‌نگی دا، ژه‌نگه‌كه‌شیان گه‌واهیتان له‌سه‌ر ده‌دات، وه‌ک ئاگر جه‌سته‌تان ده‌خوات! له‌ ڕۆژانی پایان گه‌نجینه‌تان بۆ خۆتان كۆكرده‌وه‌.


برایانم، په‌ند وه‌ربگرن له‌ به‌رگه‌ی ئازار و ئارامگرتنی ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی كه‌ به‌ ناوی په‌روه‌ردگاره‌وه‌ قسه‌یان كرد.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite