6 بێتاوانتان حوكم دا و كوشتتان، كه به‌رهه‌ڵستیتان ناكات!
6 بێتاوانەکەتان حوکم دا و کوشتتان، کە بەرهەڵستی ئێوەی نەدەکرد.
هه‌وه‌س ده‌كه‌ن و ده‌ستتان ناكه‌وێت، ده‌كوژن و ئیره‌یی ده‌كه‌ن و ناتوانن وه‌ربگرن، دژایه‌تی ده‌كه‌ن و ده‌جه‌نگن و نیتانه، چونكه له خودا داوا ناكه‌ن.
ئه‌و بڕگه‌یه‌ی سیپاره‌كه كه ده‌یخوێنده‌وه ئه‌مه بوو: {وه‌ک كاوڕ بۆ سه‌ربڕین بردرا، وه‌ک به‌رخێكی بێده‌نگ له‌به‌رده‌ست ئه‌وه‌ی خوری لێده‌بڕێته‌وه، ئاوا ده‌می نه‌كرده‌وه.
به‌ڵام من پێتان ده‌ڵێم: به‌ره‌نگاریی به‌دكار مه‌كه‌ن، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له ڕوومه‌تی ڕاستی دایت، لایه‌كه‌ی دیكه‌شی بۆ ڕاگره،
خوداناس به باوه‌ڕ ده‌ژیێت، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه، ئه‌وه جێی ڕه‌زامه‌ندی من نابێت”.
ئینجا وتی: خودای باوكانمان هه‌ڵیبژاردووی تاكو خواستی بزانیت، هه‌روه‌ها بێتاوانه‌كه ببینیت و گوێت له وشه‌ی زاری ئه‌و بێت.
به‌ڵام ئێوه سووكایه‌تیتان به هه‌ژاره‌كه كرد. ئایا ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان نین خۆیان به‌سه‌رتاندا ده‌سه‌پێنن و ڕاپێچی دادگاكانتان ده‌كه‌ن؟
باوكانتان چ پێغه‌مبه‌رێكیان نه‌چه‌وساندۆته‌وه؟ ئه‌وانه‌شیان كوشت كه زوو باسی هاتنی بێتاوانه‌كه‌یان ده‌كرد، ئه‌وه‌ی ئێستا ئێوه ڕاده‌ستتان كرد و كوشتتان
به‌ڵام كاهینانی باڵا و پیران كۆمه‌ڵانه‌كه‌یان جۆش دا كه داوای به‌ڕئه‌ببا بكه‌ن و ئیشۆع له‌ناوببه‌ن.
به‌ڵام ڕه‌زه‌وانه‌كان كه كوڕه‌كه‌یان بینی له‌نێو خۆیاندا وتیان: ئه‌مه‌تا میراتگر!، با بیكوژین، تاكو میراته‌كه‌ی ببه‌ین!
“ئه‌گه‌ر مرۆڤی خوداناس به زه‌حمه‌ت ڕزگاری ببێت، بۆ به‌دكار و گوناهبار چی ده‌بێت؟”