Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یاقوو 5:5 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

5 له‌سه‌ر زه‌وی به‌ سه‌ڵته‌نه‌ت و چێژ ژیاون، دڵی خۆتان وه‌ک دابه‌ستی بۆ ڕۆژی سه‌ربڕین ڕاگرتووه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

5 لەسەر زەوی خۆشتان ڕابواردووە و بە شوێن ئارەزووەکانی جەستەتان کەوتوون، دڵی خۆتان وەک دابەستە بۆ ڕۆژی سەربڕین ڕاگرتووە.

Gade chapit la Kopi




یاقوو 5:5
28 Referans Kwoze  

به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌ چێژ ده‌ژیێت، به‌ زیندوویی مردووه‌.


ئه‌وڕاهه‌م وتی: كوڕم، له‌بیرت بێت له‌ ژیانتدا شته‌ باشه‌كانی خۆت وه‌رگرت و له‌عاز‌ریش نه‌هامه‌تیه‌كان. ئێستا وا لێره‌ دڵنه‌وایی ده‌كرێت و تۆش ئازار ده‌چێژیت.


پیاوێک ده‌وڵه‌مه‌ند بوو، جلی ئه‌رخه‌وانی و كه‌تانی له‌به‌ر ده‌كرد و هه‌موو ڕۆژێكی به‌ خۆشی ڕاده‌بوارد.


هێنده‌ی خۆی شكۆدار كردووه‌ و به‌ سه‌ڵته‌نه‌ت ژیاوه‌، ئازار و خه‌می بده‌نێ، چونكه‌ له‌ دڵی خۆیدا ده‌ڵێت: وه‌ک شاژن دانیشتووم و بێوه‌ژن نیم، هه‌رگیز خه‌م نابینم.


ئه‌وانه‌ له‌ داوه‌ته‌كانی خۆشویستنی ئێوه‌ له‌كه‌دارن، بێ ترس نانتان له‌گه‌ڵ ده‌خۆن، خۆیان ده‌له‌وه‌ڕێنن. هه‌وری بێ ئاون و به‌ با ده‌هاژوورێن، داری بێبه‌ری پاییزن، دوو جار مردوون و هه‌ڵكه‌ندراون،


كرێی خراپه‌كانیان وه‌رده‌گرن. وا داده‌نێن چێژ به‌ درێژایی ڕۆژ له‌ سه‌ڵته‌نه‌تدایه‌، گڵاوی‌ و كه‌موكوڕی، چێژ له‌ فێڵه‌كانیان وه‌رده‌گرن، به‌شداری خوانه‌كانتان ده‌كه‌ن.


ناپاک، سه‌ره‌ڕۆ، له‌خۆبایی، خۆویستن و خودایان خۆش ناوێت،


با وه‌ک له‌ ڕۆژدا به‌ڕێزه‌وه‌ ڕه‌فتار بكه‌ین، نه‌ک له‌ گه‌له‌گان و سه‌رخۆشی، ڕابواردن و به‌ڕه‌ڵایی، ناكۆكی و ئیره‌یی.


ئه‌ی په‌روه‌ردگار به‌ ده‌ستی خۆت له‌م مرۆڤانه‌ ڕزگارم بكه‌، له‌ خه‌ڵكی ئه‌م جیهانه‌ كه‌ به‌شیان له‌م ژیانه‌یه‌. ورگیانت پڕ كردووه‌ له‌و شته‌ی هه‌ڵتگرتووه‌ بۆیان، كوڕه‌كانیان تێر ده‌خۆن، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ بۆ منداڵه‌كانیان جێی ده‌هێلن.


چاویان به‌ چه‌وری په‌ڵماوه‌. لێكدانه‌وه‌ی دڵیان بێ سنووره‌.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite