Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یاقوو 5:13 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

13 كامه‌تان ناخۆشی هه‌یه‌؟ با نوێژ بكات. كه‌س دڵخۆشه‌؟ با به‌ په‌سنی بڵێت.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

13 کامەتان ناخۆشی هەیە؟ با نوێژ بکات. کەس دڵخۆشە؟ با بە گۆرانی ستایش بکات.

Gade chapit la Kopi




یاقوو 5:13
34 Referans Kwoze  

له‌ ڕۆژی ته‌نگانه‌دا داوام لێ بكه‌، ده‌ربازت ده‌كه‌م و شكۆدارم ده‌كه‌یت.


له‌گه‌ڵ یه‌كتری به‌ په‌سنی و ستایش و گۆرانی ڕووحی بدوێن، له‌ دڵتانه‌وه‌ په‌سنی و ستران بۆ په‌روه‌ردگار بڵێن،


ئیشۆع له‌ ڕۆژانی جه‌سته‌ی خۆیدا، نوێژ و پاڕانه‌وه‌ی به‌ هاواری توند و فرمێسكه‌وه‌ پێشكه‌ش كرد، بۆ توانادار تا له‌ مه‌رگ ڕزگاری بكات، ئیتر له‌به‌ر خواترسییه‌كه‌ی گوێی لێ گیرا.


له‌به‌رده‌م ته‌خت و چوار بوونه‌وه‌ره‌كه‌ و پیره‌كان په‌سنیه‌كی نوێیان ده‌ووت. كه‌س نه‌یده‌توانی په‌سنیه‌كه‌ فێرببێت، جگه‌ له‌و سه‌د و چل و چوار هه‌زاره‌ی له‌ زه‌وییه‌وه‌ كڕابوونه‌وه‌.


كه‌ له‌ ململانێدا بوو، به‌ پێداگرتنێكی توند نوێژی ده‌كرد، ئاره‌قه‌كه‌ی وه‌ک دڵۆپی خوێن ده‌كه‌وته‌ سه‌ر زه‌وی.


ئینجا ستایشیان كرد و بۆ كێوی زه‌یتوون ده‌رچوون.


له‌ ته‌نگانه‌دا هاواری په‌روه‌ردگارم كرد، ده‌ریهێنام بۆ فراوانی.


هاوارم بۆ ده‌كات، وه‌ڵامی ده‌ده‌مه‌وه‌، له‌گه‌ڵیدام له‌ ته‌نگانه‌، د‌ربازی ده‌كه‌م و شكۆدرای ده‌كه‌م.


به‌ ده‌نگێكی مه‌زن هاواریان ده‌كرد و ده‌یانووت: “ڕزگاری هی خوداوه‌ندمانه‌، كه‌ له‌سه‌ر ته‌خت دانیشتووه‌ و بۆ كاوڕه‌كه‌یه‌”.


جا چییه‌ برایان؟ كاتێ كۆده‌بنه‌وه‌ هه‌ر یه‌كێك په‌سنیێكی هه‌یه‌، یان فێركردنێك یان ئاشكراكردنێكی زمانێك یان وه‌رگێڕانێک. با هه‌موو شتێك بۆ بنیادنان بێت.


ئینجا به‌ ئیشۆعی وت: “په‌روه‌ردگار منت له‌یاد بێت كاتێ له‌ پاشایه‌تیه‌كه‌ی خۆت دێی”.


گۆرانیی بۆ بڵێن. په‌سنیی بۆ بڵێن. سروود بۆ هه‌موو كاره‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی بڵێن.


به‌ سوپاسه‌وه‌ بچینه‌ به‌رده‌می، به‌ په‌سنیه‌وه‌ ده‌نگی بۆ هه‌ڵببڕین.


له‌ ته‌نگانه‌مدا له‌ په‌روه‌ردگار پاڕامه‌وه‌، هاوارم بۆ خوداوه‌ندم كرد، له‌ په‌رستگاكه‌ی گوێی له‌ده‌نگم بوو، هاوارم گه‌یشته‌ به‌ر گوێی.


كه‌واته‌ چییه‌؟ به‌ ڕووح نوێژ ده‌كه‌م، هه‌روه‌ها به‌ هزریشم نوێژ ده‌كه‌م. به‌ ڕووح په‌سنی ده‌ڵێم، هه‌روه‌ها به‌ هزریشم په‌سنی ده‌ڵێم.


برایانم، په‌ند وه‌ربگرن له‌ به‌رگه‌ی ئازار و ئارامگرتنی ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی كه‌ به‌ ناوی په‌روه‌ردگاره‌وه‌ قسه‌یان كرد.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite