Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یاقوو 4:8 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

8 له‌ خودا نزیک ببنه‌وه‌، لێتان نزیک ده‌بێته‌وه‌. ده‌ستتان خاوێن بكه‌نه‌وه‌ ئه‌ی گوناهباران، دڵتان بێگه‌رد بكه‌نه‌وه‌ ئه‌ی ڕاڕاكان.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

8 لە خودا نزیک بنەوە، لێتان نزیک دەبێتەوە. دەستتان خاوێن بکەنەوە ئەی گوناهباران، دڵتان پاک بکەنەوە ئەی ڕاڕایەکان.

Gade chapit la Kopi




یاقوو 4:8
44 Referans Kwoze  

په‌روه‌ردگار نزیكه‌ له‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی لێی ده‌پاڕێنه‌وه‌، له‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌ ڕه‌وا لێی ده‌پاڕێنه‌وه‌.


با به‌ دڵێكی ڕاست به‌ متمانه‌ی باوه‌ڕ بچینه‌ پێش خودا كه‌ دڵمان پرژێندراو بێت تاكو له‌ ویژادانی خراپ پاک بێته‌وه‌ و له‌شمان به‌ ئاوێكی پاک شۆردرا بێت.


هه‌ر كه‌سێک ئه‌م هیوایه‌ی به‌و هه‌بێت، هه‌روه‌ک ئه‌و بێگه‌رده‌، خۆی بێگه‌رد ده‌كاته‌وه‌.


خودایه‌، دڵێكی پاكم تێدا ئافریده‌ بكه‌ و ڕووحێكی ڕاست له‌ ناخمدا نوێ‌ بكه‌وه‌.


چونكه‌ ته‌ورات هیچ شتێكی ته‌واو نه‌كرد به‌ڵكو هیوایه‌كی چاكتر هاته‌كایه‌وه‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ له‌ خودا نزیک ده‌بینه‌وه‌.


خۆشه‌ویستان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌ڵێنانه‌مان هه‌یه‌، با خۆمان له‌ هه‌موو گڵاوییه‌كی جه‌سته‌ و ڕووح بێگه‌رد بكه‌ینه‌وه‌، له‌ ترسی خودادا پارسایی ته‌واو بكه‌ین.


به‌ڵام بۆ من نزیک بوونه‌وه‌ له‌ خودا باشه‌. په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ستم كرد به‌ په‌ناگام، تا باسی هه‌موو كرده‌وه‌كانت بكه‌م.


ئه‌مه‌ش هێمای عه‌مادكردنه‌ كه‌ ئێستا ڕزگارتان ده‌كات نه‌ک سڕینه‌وه‌ی پیسیی جه‌سته‌، به‌ڵكو به‌ڵێنی ویژدانێكی باش بۆ خودا به‌ هه‌ستانه‌وه‌ی ئیشۆعی مه‌سیح،


وابكه‌ن دره‌خت باش بێت، به‌رهه‌می باش ده‌بێت. یان وابكه‌ن دره‌خت خراپ بێت، به‌رهه‌می خراپ ده‌بێت، چونكه‌ به‌ به‌رهه‌م دره‌خت ده‌ناسرێت.


جا ده‌مه‌وێ پیاوان له‌ هه‌موو شوێنێكدا نوێژ بكه‌ن، ده‌ستی بێگه‌ردیان به‌رز بكه‌نه‌وه‌ بێ تووڕه‌یی و مشتومڕ.


ئه‌وه‌ی ده‌ستپاک و دڵپاک بێت، ئه‌وه‌ی مه‌یلی ناڕوا نه‌كات و به‌ درۆ سوێند نه‌خوات.


به‌ گوێڕایه‌ڵیتان بۆ ڕه‌وا خۆتان بێگه‌رد بكه‌نه‌وه‌ بۆ خۆشویستنی برایانه‌ی بێ ڕووپامایی، به‌ دڵێكی بێگه‌رد به‌ توندی یه‌كتریتان خۆشبووێ.


په‌روه‌ردگار به‌گوێره‌ی بێتاوانیم پاداشتی دامه‌وه‌، به‌گوێره‌ی پاكی ده‌ستم پێی دامه‌وه‌.


چونكه‌ مرۆڤی ڕاڕا، له‌ هه‌موو ڕێگاكانی جێگیر نییه‌.


ده‌سته‌كانم به‌ بێگه‌ردی ده‌شۆم و به‌ ده‌وری قوربانگاكه‌تدا ده‌سووڕێمه‌وه‌ ئه‌ی په‌روه‌ردگار،


به‌ هیچ شتێک جیاوازی له‌نێوان ئێمه‌ و ئه‌واندا نه‌كردووه‌، به‌ باوه‌ڕ دڵی ئه‌وانیشی بێگه‌رد كردووه‌ته‌وه‌.


“بۆچی قوتابییه‌كانت نه‌ریتی پیران ده‌شكێنن؟ پێش نانخواردن ده‌ستیان ناشۆن؟”


به‌ڕاستی به‌ ناڕه‌وا دڵی خۆم به‌ پاكی ڕاگرتووه‌، ده‌ستی خۆم به‌ بێگه‌ردی شوشتووه‌.


پیڵاتوس بینی سوودی نییه‌ و خه‌ریكه‌ ئاژاوه‌ ڕووده‌دات، ئاوی هێنا و له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵه‌كه‌ ده‌ستی شوشت و وتی: “من بێتاوانم له‌ خوێنی ئه‌م بێتاوانه‌! له‌ ئه‌ستۆی ئێوه‌یه‌!”


ڕقم له‌ كه‌سانی دوودڵه‌، حه‌زم له‌ فێركردنه‌كانی تۆیه‌.


به‌ڵام ئه‌و داناییه‌ی له‌ سه‌ره‌وه‌یه‌، یه‌كه‌مجار بێگه‌رده‌، ئینجا ئاشتیخوازه‌، نه‌رمه‌، گوێڕایه‌ڵه‌، پڕ له‌ به‌زه‌یی و به‌روبوومی چاكه‌، بێ گومانه‌ و ڕووپاما نییه‌.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite