7 بۆیه ملكه‌چی خودا بن. به‌رهه‌ڵستی شه‌یتان بكه‌ن، لێتان هه‌ڵدێت.
7 بۆیە ملکەچی خودا بن. بەرهەڵستی شەیتان بکەن، لێتان هەڵدێت.
ده‌رفه‌ت بۆ شه‌یتان مه‌ڕه‌خسێنن.
بۆیه له ژێر ده‌ستی به توانای خودا خاكسار بن، تاكو له كاتی خۆیدا به‌رزتان بكاته‌وه.
باوكی مرۆڤانه‌مان هه‌یه كه ته‌مبێی كردووین و ڕێزی ئه‌ومان گرتووه. ئه‌ی چه‌ند زیاتر ملكه‌چی باوكی ڕووحه‌كانمان بین، جا ده‌ژین؟
چونكه بێتاوانكردنیان له خوداوه نه‌زانی، هه‌وڵیان دا بێتاوانكردنی خۆیان جێگیر بن، ملكه‌چی بێتاوانكردنی خودا نه‌بوون.
به خودا بڵێن: “كرده‌وه‌كانت چه‌ند سامناكن! هێزت ئه‌وه‌نده مه‌زنه، دوژمنانت ملكه‌چیت بۆ ده‌نوێنن.
نیری من بخه‌نه سه‌ر خۆتان و له منه‌وه فێربن، چونكه دڵنه‌رم و خاكسارم، جا حه‌سانه‌وه‌ش بۆ ده‌روونتان ده‌دۆزنه‌وه.
به ترسی مه‌سیح ملكه‌چی یه‌كتری بن.
له‌به‌ر په‌روه‌ردگار ملكه‌چی هه‌موو ده‌زگایه‌كی مرۆڤانه بن: بۆ پاشا وه‌ک ده‌سه‌ڵاتدار،
سه‌رزه‌نشتی گیانداری نێو قامیشه‌ڵان بكه، ڕه‌وه گا و گوێره‌كه‌ی گه‌لان، تاكو به ملكه‌چییه‌وه پارچه زیو پێشكه‌ش بكات، ئه‌و گه‌لانه‌ی حه‌زیان له شه‌ڕه، په‌رتیان بكه.
چونكه نووسراوه: {په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێ: به گیانی خۆم، هه‌موو ئه‌ژنۆیه‌ک بۆ من چۆک داده‌دات، هه‌موو زمانێک دان به خودا ده‌نێت}.
له‌وساوه سه‌رپێچی بینینی ئاسمانیم نه‌كردووه، ئه‌ی شا ئه‌گریپاس،
به ترس و سه‌رسامیه‌وه وتی: “په‌روه‌ردگار، ده‌ته‌وێ چی بكه‌م؟” په‌روه‌ردگرایش پێی فه‌رموو: “هه‌سته، بڕۆ نێو شار، له‌وێ پێت ده‌ووترێ ده‌بێ چی بكه‌یت”.
بۆیه چه‌كی ته‌واوی خودا هه‌ڵبگرن، تاكو بتوانن له ڕۆژی به‌دكاردا به‌رنگاری بكه‌ن و دوای ته‌واوبوونی هه‌موو شتێک، جێگیربن.