Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یاقوو 4:4 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

4 ئه‌ی داوێنپیسان، نازانن دۆستایه‌تیی جیهان دوژمنایه‌تی خودایه‌؟ بۆیه‌ ئه‌وه‌ی بیه‌وێت ببێته‌ دۆستی جیهان، ئه‌وا بووه‌ته‌ دوژمنی خودا.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

4 ئەی داوێنپیسان، نازانن دۆستایەتی جیهان دوژمنایەتی خودایە؟ بۆیە ئەوەی بیەوێت ببێتە دۆستی جیهان، ئەوا بووەتە دوژمنی خودا.

Gade chapit la Kopi




یاقوو 4:4
24 Referans Kwoze  

بایه‌خی جه‌سته‌ دوژمنایه‌تیی خودایه‌، چونكه‌ ملكه‌چی ته‌وراتی خودا نابێت، چونكه‌ ناتوانێت.


ئایا ئێستا بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خه‌ڵک هه‌وڵ ده‌ده‌م، یاخود ڕه‌زامه‌ندی خودا؟ یان ئایا داوای ئه‌وه‌ ده‌كه‌م خه‌ڵک ڕازی بكه‌م؟ ئه‌گه‌ر تا ئێستا خه‌ریكی ڕازیكردنی خه‌ڵک بوومایه‌، ئه‌وا نه‌ده‌بوومه‌ به‌نده‌ی مه‌سیح.


ئه‌گه‌ر هی جیهان بوونایه‌، جیهان ئه‌وانه‌ی هی خۆیه‌تی خۆشیده‌وێن. به‌ڵام چونكه‌ هی جیهان نین و من له‌ جیهان هه‌ڵمبژاردوون، بۆیه‌ جیهان ڕقی لێتانه‌.


كه‌س ناتوانێت كۆیلایه‌تی دوو گه‌وره‌ بكات، چونكه‌ ڕقی له‌ یه‌كێكیان ده‌بێته‌وه‌ و ئه‌وه‌ی دیكه‌ی خۆشده‌وێت، یان ده‌ست به‌ یه‌كێكیانه‌وه‌ ده‌گرێت و ئه‌وه‌ی دیكه‌ پشتگوێ ده‌خات. ناتوانن كۆیله‌ی خودا و پاره‌ بن.


من فه‌رمووده‌ی تۆم دایه‌ ئه‌وان و جیهان ڕقی لێیان بووه‌وه‌، چونكه‌ هی جیهان نین، وه‌ک منیش هی جیهان نیم.


ئایینی بێگه‌رد و پاک له‌لای خودای باوک ئه‌مه‌یه‌: به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هه‌تیوان و بێوه‌ژنان له‌ ته‌نگانه‌یاندا، هه‌روه‌ها مرۆڤ خۆی له‌ گڵاوی جیهان بپارێزێت.


چونكه‌ ئه‌گه‌ر كاتێ دوژمن بووین له‌گه‌ڵ خودا، به‌ مردنی ڕۆڵه‌كه‌ی ئاشتبووینه‌وه‌، ئه‌ی كاتێ ئاشتبووینه‌وه‌ چه‌ند زیاتر به‌ ژیانی ئه‌و ڕزگار ده‌بین!


نه‌وه‌یه‌كی به‌دكار و نابێگه‌رد داوای په‌رجو ده‌كات، په‌رجوی نادرێتێ، جگه‌ له‌ په‌رجوی پێغه‌مبه‌ر یۆنه‌ن”. ئینجا به‌جێیهێشتن و ڕۆیشت.


جیهان ناتوانێت ڕقی لێتان بێته‌وه‌، به‌ڵام ڕقی له‌ من ده‌بێته‌وه‌، چونكه‌ گه‌واهیی له‌سه‌ر ده‌ده‌م كه‌ كرده‌وه‌كانی خراپه‌.


چونكه‌ ئه‌وه‌تا ئه‌وانه‌ی له‌ تۆ دوورن بنه‌بڕ ده‌كرێن. ئه‌وانه‌ی ناپاكیت له‌گه‌ڵ بكه‌ن دوایان ده‌بڕیته‌وه‌.


دوژمنانیشم، ئه‌وانه‌ی نه‌یانده‌ویست پاشایه‌تییان بكه‌م، بیانهێننه‌ ئێره‌ و له‌به‌رچاوم سه‌ریان ببڕن”.


وه‌ڵامی دانه‌وه‌ و پێی فه‌رمون: “نه‌وه‌یه‌كی به‌دكار و به‌دڕه‌وشت داوای په‌رجو ده‌كات، په‌رجوی نادرێتێ، جگه‌ له‌ په‌رجوی یۆنه‌نی پێغه‌مبه‌ر.


ده‌ستت به‌سه‌ر هه‌موو دوژمنه‌كانتدا ده‌ڕوات. ده‌ستی ڕاستت به‌سه‌ر ناحه‌زانت.


كاتێ دزێک ببینیت، په‌سه‌ندی ده‌كه‌یت، به‌شت له‌گه‌ڵ داوێنپیسانه‌.


كوا دانا؟ كوا ته‌وراتزان؟ كوا كه‌سی به‌ ده‌م وزاری ئه‌م ڕۆژگاره‌؟ ئایا خودا دانایی ئه‌م جیهانه‌ی نه‌كردۆ‌ته‌ گێلایه‌تی؟


چونكه‌ كه‌ جیهان له‌ دانایی خودادا خودایان به‌ دانایی نه‌ناسی، خودا پێی خۆشبوو ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه‌ به‌ گێلایه‌تی په‌یامی ڕاگه‌یێندراو ڕزگاریان بكات.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite