Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یاقوو 3:9 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

9 به‌مه‌ داڕشتی خودای باوک ده‌كه‌ین، هه‌ر به‌مه‌ش نه‌فره‌ت له‌و خه‌ڵكه‌ ده‌كه‌ین كه‌ له‌ شێوه‌ی خودا دروستكراون.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

9 بە زمان ستایشی یەزدان و خودای باوک دەکەین، هەر بە هەمان زمانیش نەفرەت لەو خەڵکە دەکەین کە لە شێوەی خودا دروستکراون.

Gade chapit la Kopi




یاقوو 3:9
34 Referans Kwoze  

ده‌می پڕه‌ له‌ نه‌فره‌ت و فێڵ و سته‌م. به‌ڵا‌ و گوناه له‌بن زمانیه‌تی.


ته‌نها پیلان بۆ ئه‌وه‌ ده‌گێڕن كه‌ ئه‌و له‌و پایه‌یه‌ بخه‌ن. خۆشییان به‌ درۆ دێت. به‌ ده‌م داوای داڕشت ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌ دڵه‌وه‌ نه‌فره‌ت. سیلاه‌.


له‌به‌ر گوناهه‌كانی ده‌میان، له‌به‌ر وته‌كانی لێویان، با گرفتاری لووت به‌رزی خۆیان بن، له‌به‌ر ئه‌و درۆ و نه‌فره‌تانه‌ی كه‌ باسی ده‌كه‌ن.


بۆیه‌ دڵشاد بووم و زمانم له‌ هه‌ڵهه‌ڵه‌دایه‌، ته‌نانه‌ت جه‌سته‌م له‌ هیوادا نیشته‌جێیه‌،


كه‌واته‌ پیاو نابێت سه‌ری داپۆشێت، كه‌ وێنه‌ و شكۆی خودایه‌. به‌ڵام ژن شكۆی پیاوه‌.


زاریان پڕه‌ له‌ نه‌فره‌ت و تاڵاو.


جا ده‌ستیكرد به‌ نه‌فره‌تكردن و سوێندخواردن: “من ئه‌و پیاوه‌ ناناسم!” یه‌كسه‌ر كه‌ڵه‌شێر قوولاندی.


به‌ڵام من پێتان ده‌ڵێم: دوژمنه‌كانتان خۆشبووێ، نه‌فره‌تكارانتان داڕشت بكه‌ن، چاكه‌ بكه‌ن بۆ ناحه‌زانتان، نوێژ بكه‌ن له‌پێناوی ئه‌وانه‌ی خراپه‌تان بۆ ده‌كه‌ن و قاوتان ده‌ده‌ن‌،


خودایه‌، دڵم جێگیره‌. گۆرانی و په‌سنی ده‌ڵێم. ئه‌مه‌ شكۆی منه‌.


زمانیشم به‌ درێژایی ڕۆژ باسی چاكخوازیت ده‌كات، چونكه‌ شه‌رمه‌زار و سووک بوون، ئه‌وانه‌ی گیانی منیان ده‌وێت.


به‌ درێژایی ژیانم پیرۆزت ده‌كه‌م. به‌ ناوی تۆوه‌ ده‌ستم به‌رز ده‌كه‌مه‌وه‌.


ئه‌ی شكۆی من هه‌سته‌! ئه‌ی ڕه‌بابه‌ و ئه‌ی عوود هه‌ستن! من به‌ره‌به‌یانان هه‌ڵده‌ستم.


خودایه‌، خودای ڕزگاریم، له‌ سزای خوێن ڕشتن ده‌ربازم بكه‌، تا زمانم ستایشی چاكخوازیت بكات.


زمانم باسی دادپه‌روه‌ریی تۆ ده‌كات و به‌ درێژایی ڕۆژ سوپاست ده‌كات.


هه‌موو كاتێ ستایشی په‌روه‌ردگار ده‌كه‌م. هه‌میشه‌ ستایشی ئه‌و له‌سه‌ر لێوه‌كانمه‌.


بۆ ئه‌وه‌ی ڕووحم په‌سنیت بۆ بڵێت و بێ‌ ده‌نگ نه‌بێت. ئه‌ی په‌روه‌ردگار خودایه‌، تاهه‌تایه‌ هه‌ر سوپاست ده‌كه‌م.


بۆیه‌ دڵشادم و گیانم له‌ شادمانه‌. جه‌سته‌شم به‌ ئاسووده‌یی ئۆقره‌ ده‌گرێت.


ستایش بۆ خودا، باوكی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان، كه‌ به‌ هه‌موو داڕشتێكی ڕووحی له‌ شوێنه‌كانی ئاسماندا داڕشتی كردووین له‌ مه‌سیحدا،


ده‌مم به‌ ستایشی په‌روه‌ردگار ده‌ده‌وێ، با هه‌موو كه‌س ستایشی ناوی پارسای بكات تاهه‌تایه‌.


به‌رزت ده‌كه‌مه‌وه‌ خودایه‌، ئه‌ی پاشا. تاهه‌تایه‌ ناوت پیرۆز ده‌كه‌م.


پیرۆزه‌ خودا باوكی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیح، كه‌ به‌گوێره‌ی به‌زه‌ییه‌ فراوانه‌كه‌ی له‌دایكبوونه‌وه‌ی پێ به‌خشین بۆ هیوایه‌كی زیندوو، به‌ هه‌ستانه‌وه‌ی ئیشۆعی مه‌سیح له‌نێو مردووان،


ئایینی بێگه‌رد و پاک له‌لای خودای باوک ئه‌مه‌یه‌: به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هه‌تیوان و بێوه‌ژنان له‌ ته‌نگانه‌یاندا، هه‌روه‌ها مرۆڤ خۆی له‌ گڵاوی جیهان بپارێزێت.


داڕشت و نه‌فره‌ت له‌ هه‌مان ده‌م ده‌رده‌چێت. برایانم، ئه‌مه‌ په‌سه‌ند نییه‌!


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite