Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یاقوو 3:2 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

2 چونكه‌ هه‌موومان له‌ زۆر شت ساتمه‌ ده‌كه‌ین. ئه‌گه‌ر یه‌كێک هه‌یه‌ له‌ قسه‌كردن ساتمه‌ ناكات، ئه‌وه‌ مرۆڤێكی ته‌واوه‌ و ده‌توانێت جڵه‌وی هه‌موو له‌ش بگرێته‌ ده‌ست.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

2 هەموومان لە زۆر شت هەڵە دەکەین. ئەگەر یەکێک هەیە لە قسەکردندا هەڵە ناکات، ئەوە مرۆڤێکی تەواوە و دەتوانێت جڵەوی هەموو جەستەی بگرێتە دەست.

Gade chapit la Kopi




یاقوو 3:2
29 Referans Kwoze  

ئه‌وه‌ی خۆی به‌ دیندار دابنێت و زمانی خۆی نه‌پارێزێت و خۆی هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنێت ئه‌وا دیندارییه‌كه‌ی ناڕه‌وایه‌.


چونكه‌: “ئه‌وه‌ی بیه‌وێت ژیانی خۆشبووێ وڕۆژانی باش ببینێت، با زمانی له‌ خراپه‌ بپارێزێت و لێوه‌كانی له‌ فێڵبازی.


چونكه‌ به‌ قسه‌كانی خۆت بێتاوان ده‌كرێیت، به‌ قسه‌كانی خۆشت تاوانبار ده‌كرێیت”.


زمانت له‌ خراپه‌ بپارێزه‌ و لێوه‌كانت له‌ فێڵ.


وه‌ک نووسراوه‌: {كه‌س بێتاوان نییه‌، ته‌نانه‌ت یه‌كێكیش،


با دانبه‌خۆداگرتن ته‌واو كاری خۆی هه‌بێت، تاكو ته‌واو و پێگه‌یشتوو بن، كه‌موكوڕیتان له‌ شتێک نه‌بێت.


چونكه‌ ئه‌وه‌ی هه‌موو ته‌ورات بپارێزێت و ساتمه‌ له‌ یه‌كێكیان بكات، ئه‌وا له‌ هه‌مووی تاوانباره‌.


به‌ڵكو له‌گه‌ڵ له‌شم توند ده‌بم و ده‌یكه‌مه‌ كۆیله‌، نه‌وه‌ك دوای ئه‌وه‌ی بۆ خه‌ڵكی دیكه‌ موژده‌م داوه‌، خۆم ڕه‌ت بكرێمه‌وه‌.


له‌ هه‌موو شتێكی باش ئاماده‌تان بكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌ خواستی ئه‌و بكه‌ن، له‌ ئێمه‌شدا كار بكات كه‌ به‌ دڵی خۆی بێت به‌هۆی ئیشۆعی مه‌سیح، كه‌ تاهه‌تایه‌ شكۆمه‌ندی بۆ ئه‌وه‌. ئامین.


ئه‌په‌فراسی به‌نده‌ی ئیشۆعی مه‌سیح، ئه‌ویش له‌ خۆتانه‌ و سڵاوتان لێده‌كات، هه‌رده‌م له‌ نوێژه‌كانی له‌ پێناوتان تێده‌كۆشێت، تاكو له‌ ته‌واویدا جێگیر بن و ته‌واو پڕ بن له‌ هه‌موو خواستی خودا.


ئه‌وه‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نین، هه‌موو مرۆڤێكی پێ ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ و به‌وپه‌ڕی داناییه‌وه‌ هه‌موو مرۆڤێک فێرده‌كه‌ین، تاكو هه‌ر مرۆڤێک له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا به‌ ته‌واوی پێشكه‌ش بكه‌ین.


به‌ڵام په‌رتووكه‌كه‌ هه‌مووی كردۆته‌ به‌ندی گوناه‌، تاكو ئه‌و به‌ڵێنه‌ی به‌ باوه‌ڕ دراوه‌ له‌ ئیشۆعی مه‌سیح، بدرێته‌ ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ ده‌هێنن.


كه‌واته‌ یاسایه‌ک ده‌بینم كاتێ ده‌مه‌وێت چاكه‌ بكه‌م، خراپه‌ له‌لام ئاماده‌یه‌.


خودای هه‌موو به‌خششێک، ئه‌وه‌ی بانگی كردوون بۆ شكۆ جاویدانیه‌كه‌ی له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا، كه‌ تۆزێک ئازارتان چێژت، خۆی ته‌واوكارتانه‌ و جێگیرتان ده‌كات و به‌هێزتان ده‌كات و بناغه‌تان داده‌نێت.


چونكه‌ ئاره‌زووی جه‌سته‌ دژی ڕووحه‌، ڕووحه‌یش دژی جه‌سته‌یه‌. هه‌ریه‌كه‌یان به‌ربه‌ره‌كانێی ئه‌وی دیكه‌ ده‌كات، تاكو ئه‌وه‌ نه‌كه‌ن كه‌ ده‌تانه‌وێت.


وتم: “چاودێری ڕێگای خۆم ده‌كه‌م و زمانی خۆم له‌ گوناه ده‌پارێزم. ئه‌وه‌نده‌ی به‌دكار له‌به‌رده‌ممه‌، ده‌مم به‌ لغاو ده‌به‌ستم”.


ئه‌ی بێچوی ماران! كه‌ ئێوه‌ خراپ بن، چۆن ده‌توانن به‌ چاكه‌ بدوێن؟ ده‌م ئه‌وه‌ ده‌ڵێت كه‌ له‌ دڵ ده‌ڕژێته‌وه.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite