Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یاقوو 3:15 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

15 ئه‌م داناییه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ دانه‌به‌زیوه‌، به‌ڵكو زه‌مینی و مرۆڤانه‌ و شه‌یتانییه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

15 ئەم داناییە لە ئاسمانەوە دانەبەزیوە، بەڵکو دنیایی و مرۆڤانە و شەیتانییە،

Gade chapit la Kopi




یاقوو 3:15
30 Referans Kwoze  

به‌ڵام ئه‌و داناییه‌ی له‌ سه‌ره‌وه‌یه‌، یه‌كه‌مجار بێگه‌رده‌، ئینجا ئاشتیخوازه‌، نه‌رمه‌، گوێڕایه‌ڵه‌، پڕ له‌ به‌زه‌یی و به‌روبوومی چاكه‌، بێ گومانه‌ و ڕووپاما نییه‌.


هه‌موو به‌خشینێكی چاک و هه‌موو به‌هره‌یه‌كی ته‌واو له‌لایه‌ن سه‌ره‌وه‌یه‌، له‌لای باوكی ڕووناكییه‌كانه‌وه‌ دێته‌ خواره‌وه‌، ئه‌وه‌ی ناگۆڕێت و سێبه‌ری خولانه‌وه‌ی نییه‌.


چونكه‌ دانایی ئه‌م جیهانه‌ له‌لای خودا گێلایه‌تییه‌، چونكه‌ نووسراوه‌: {ئه‌وه‌ی داناكان به‌ فێڵبازی خۆیانه‌وه‌ ده‌گرێت}.


ئه‌وانه‌ پایانیان له‌ناوچوونه‌، خوداوه‌ندیان سكیانه‌ و شكۆیان شه‌رمه‌زارییانه‌، بیریان له‌سه‌ر شتی زه‌مینییه‌.


به‌ڵام مرۆڤی سروشتی ئه‌وه‌ی هی ڕووحی خودایه‌ وه‌ری ناگرێت، چونكه‌ لای ئه‌و گێلایه‌تییه‌، ناشتوانێت بیانزانێت، چونكه‌ به‌ ڕووح جیا ده‌كرێنه‌وه‌.


جا ئه‌مه‌یه‌ شانازیمان. ویژدانمان گه‌واهی ده‌دات‌ كه‌ ڕه‌فتارمان له‌ جیهاندا، به‌ تایبه‌تی سه‌باره‌ت به‌ ئێوه‌، له‌ ساكاری و دڵسۆزی بوو كه‌ له‌ خودایه‌، نه‌ک به‌ دانایی جه‌سته‌یی به‌ڵكو به‌ به‌خششی خودا.


ئه‌گه‌ر یه‌كێكتان له‌ دانایی كه‌موكوڕی هه‌یه‌، با داوا له‌ خودا بكات، كه‌ به‌ دڵفراوانی به‌ هه‌مووان ده‌به‌خشێت و گله‌ییش ناكات، پێشی ده‌به‌خشرێت.


ڕووح به‌ ڕاشكاوی ده‌فه‌رمووێ: له‌ پایانی ڕۆژگار هه‌ندێک له‌ باوه‌ڕ هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه‌، شوێنی ڕووحی چه‌واشه‌ و فێركردنه‌كانی شه‌یتانه‌كان ده‌كه‌ون،


ئه‌وانه‌ خۆیان جیا ده‌كه‌نه‌وه‌، سروشتی مرۆڤانه‌ن و ڕووحه‌كه‌یان نییه‌.


چونكه‌ هێشتا جه‌سته‌یین. چونكه‌ كه‌ ئیره‌یی و ناكۆكی و دووبه‌ره‌كی له‌نێوانتاندا هه‌بێت، ئایا جه‌سته‌یی نین و ته‌نها وه‌ك ئاده‌میزاد ناژین؟


چونكه‌ خودا ڕۆڵه‌ی نه‌نارده‌ جیهان تاكو جیهان حوكم بدات، به‌ڵكو تاكو به‌هۆیه‌وه‌ جیهان ڕزگار بكات.


ئه‌ژدیها مه‌زنه‌كه‌ فڕێدرایه‌ خواره‌وه‌، ماره‌ دێرینه‌كه‌ كه‌ به‌ ئیبلیس و شه‌یتان ناوده‌بردرێت، ئه‌وه‌ی هه‌موو جیهان گومڕا ده‌كات، فریشته‌كانیشی له‌گه‌ڵیدا فڕێدرانه‌ زه‌وی.


فریشته‌ی دۆڵی بێبن پاشا بوو به‌سه‌ریانه‌وه‌، به‌ عیبری ناوی “ئه‌به‌دون” ـه‌ و به‌ یۆنانی ناوی “ئه‌پۆلیۆن” ـه‌.


به‌ڵام به‌ ئێوه‌ ده‌ڵێم، و به‌وانه‌ی له‌ تیئۆتیڕا ماونه‌ته‌وه‌، ئه‌وانه‌ی ئه‌م فێركردنه‌یان نییه‌ و به‌ قووڵایی شه‌یتانیان نه‌زانیوه‌، وه‌ک ده‌ڵێن: من بارێكی دیكه‌تان ناخه‌مه‌ سه‌ر


هاتنه‌وه‌ی سه‌رپێچیكار به‌ كاری شه‌یتانه‌، به‌ هه‌موو په‌رجو و نیشانه‌ و كارێكی سه‌یری درۆیه‌،


به‌ڵام ده‌ترسم، وه‌ک ماره‌كه‌ حه‌وای به‌ فێڵه‌كه‌ی خه‌ڵه‌تاند، هزری ئێوه‌ش له‌و ساكاریه‌ بۆ مه‌سیح چه‌واشه‌ بكرێت.


به‌ڵكو خودا گێله‌كانی جیهانی هه‌ڵبژارد تاكو داناكان شه‌رمه‌زار بكات، خودا لاوازه‌كانی جیهانی هه‌ڵبژارد تاكو به‌هێزه‌كان شه‌رمه‌زار بكات.


هه‌رچه‌نده‌ خۆیان به‌ دانا ده‌زانن، بوونه‌ گێل،


وتی: “ئه‌ی پڕ له‌ هه‌موو فریو و فێڵ! ڕۆڵه‌ی ئیبلیس! دوژمنی هه‌موو خوداناسییه‌ک! له‌ چه‌وتكردنی ڕێگای ڕاستی خودا ناوه‌ستی؟


ئێوه‌ له‌ باوكێكن كه‌ ئیبلیسه‌، ده‌تانه‌وێت به‌ ئاره‌زووه‌كانی باوكتان بكه‌ن. ئه‌و له‌ سه‌ره‌تاوه‌ بكوژ بووه‌، له‌ ڕه‌وادا جێگیر نه‌بووه‌، چونكه‌ ڕه‌وا له‌ودا نییه‌. كاتێكیش درۆ ده‌كات، باسی شتی خۆی ده‌كات، چونكه‌ درۆزنه‌ و باوكی درۆیه‌.


جا گه‌وره‌كه‌ ستایشی سه‌ركاره‌ ناپاكه‌كه‌ی كرد، چونكه‌ ژیرانه‌ ڕه‌فتاری كرد. چونكه‌ كوڕانی ئه‌م ڕۆژگاره‌ له‌ نه‌وه‌ی خۆیان له‌ كوڕانی ڕووناكی داناترن.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite