Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یاقوو 3:14 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

14 به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئیره‌یی تاڵ و خۆپه‌رستیتان له‌ دڵدا بوو، شانازی مه‌كه‌ن و نكۆڵی له‌ ڕه‌وا مه‌كه‌ن.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

14 بەڵام ئەگەر چاوپیسی تاڵ و خۆپەرستیتان لە دڵدا بوو، شانازی مەکەن یان نکۆڵی لە ڕاستی مەکەن.

Gade chapit la Kopi




یاقوو 3:14
42 Referans Kwoze  

چونكه‌ ئیره‌یی و خۆپه‌رستی له‌كوێ بێت، شێوان و هه‌موو خراپه‌كارییه‌ک له‌وێیه‌.


خۆشویستن پشوودرێژییه‌ و نیانییه‌. خۆشویستن ئیره‌یی نییه‌، خۆشویستن شانازی نییه‌ و لووتبه‌رزی نییه‌.


هیچ شتێک به‌ خۆپه‌رستی و لووتبه‌رزی مه‌كه‌ن، به‌ڵكو به‌ خاكسارییه‌وه‌ یه‌كتری له‌ خۆتان به‌ باشتر بزانن.


چونكه‌ هێشتا جه‌سته‌یین. چونكه‌ كه‌ ئیره‌یی و ناكۆكی و دووبه‌ره‌كی له‌نێوانتاندا هه‌بێت، ئایا جه‌سته‌یی نین و ته‌نها وه‌ك ئاده‌میزاد ناژین؟


با وه‌ک له‌ ڕۆژدا به‌ڕێزه‌وه‌ ڕه‌فتار بكه‌ین، نه‌ک له‌ گه‌له‌گان و سه‌رخۆشی، ڕابواردن و به‌ڕه‌ڵایی، ناكۆكی و ئیره‌یی.


چونكه‌ ده‌ترسم كاتێ بێم و وه‌ک ده‌مه‌وێت نه‌تانبینم، ئێوه‌ش وا بمبینن كه‌ نه‌تانه‌وێت. نه‌وه‌ک ناكۆكی، ئیره‌یی، تووڕه‌یی، تاقمكاری، بوختان، غه‌یبه‌ت، له‌خۆباییبوون، شێوان هه‌بێت.


بێگومان هه‌ندێک له‌به‌ر ئیره‌یی و ناكۆكی مه‌سیح ڕاده‌گه‌یه‌نن، به‌ڵام هه‌ندێک به‌ دڵخۆشیه‌وه‌.


برایان، ئه‌گه‌ر یه‌كێكتان له‌ ڕه‌وا چه‌واشه‌ كرا و یه‌كێک گه‌ڕاندیه‌وه‌،


به‌ڵام كاهینی باڵا و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی بوون له‌ ڕێبازی زادوقی هه‌ستان و پڕبوون له‌ ئیره‌یی.


چونكه‌ پێشتر ئێمه‌ش گێل و یاخی و گومڕا بووین، به‌نده‌ی هه‌وه‌س و چێژی جۆراوجۆر بووین، له‌ كینه‌ و ئیره‌یی ده‌ژیاین، ئێسكگران، ڕقمان له‌ یه‌كتری بوو.


ئه‌وا لووتبه‌رزه‌ و هیچ تێناگات، به‌ڵكو حه‌ز له‌ شه‌ڕه‌قسه‌ و ده‌م ده‌مانێ ده‌كات كه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئیره‌یی و ناكۆكی و بوختان و گومانی خراپ و


ئێوه‌ش لووتبه‌رز بوونه‌! باشتر نه‌بوو ماته‌مدار بن، تاكو ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ی كردووه‌ له‌نێوانتاندا لابدرێت؟


به‌ڵام ڕق و تووڕه‌یی بۆ ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ داوای خۆپه‌رستی ده‌كه‌ن و ملكه‌چی ڕه‌وا نابن، به‌ڵكو بۆ ناڕه‌وایی ملكه‌چ ده‌بن.


چونكه‌ ئه‌وانه‌ی خروسه‌بڕاون، خۆیان ته‌ورات په‌یڕه‌و ناكه‌ن، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت ئێوه‌ خروسه‌بڕان بكرێن، تاكو شانازی به‌ جه‌سته‌ی ئێوه‌ بكه‌ن.


با له‌خۆبایی نه‌بین، یه‌كتری تووڕه‌ نه‌كه‌ین، ئیره‌یی به‌یه‌كتر نه‌به‌ین.


ئیره‌یی، سه‌رخۆشی، ڕابواردن، شتی دیكه‌ی وه‌ک ئه‌مانه‌، ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه‌، وه‌ک پێشتر ئاگادارم كردوونه‌ته‌وه‌: ئه‌وانه‌ی ئه‌و كارانه‌ ده‌كه‌ن نابنه‌ میراتگری پاشایه‌تیی خودا.


ئه‌گه‌ر په‌لاماری یه‌كتری بده‌ن و یه‌كتری بخۆن، ئاگاداربن یه‌كتری له‌ناونه‌به‌ن.


له‌خۆباییتان باش نییه‌. ئایا نازانن هه‌ویرترشێكی بچووك هه‌موو هه‌ویره‌كه‌ هه‌ڵدێنێت؟


ئه‌وه‌تا تۆ به‌ جوو ناو ده‌بردرێیت و پشت به‌ ته‌ورات ده‌به‌ستیت و شانازی به‌ خودا ده‌كه‌یت،


پڕبوون له‌ هه‌موو تاوان و داوێنپیسی و به‌دكاری و چڵێسی و به‌دڕه‌وشتی، پڕن له‌ ئیره‌یی و كوشتن و دژایه‌تی و فێڵبازی و خراپه‌كاری،


من خۆم پێم وابوو كه‌ پێویسته‌ زۆر شت دژی ناوی ئیشۆعی ناسڕه‌تی بكه‌م.


كاتێ جوو كۆمه‌ڵه‌‌كه‌یان بینی، ئیره‌یی دایگرتن و به‌ربه‌ره‌كانێی قسه‌كانی پۆڵۆسیان ده‌كرد و كفریان ده‌كرد.


له‌ كه‌نیشته‌كان ده‌رده‌كرێن، به‌ڵكو كاتێ دێت ئه‌وه‌ی ده‌تانكوژێت واده‌زانێت ڕاژه‌ی خودا ده‌كات.


چونكه‌ زانی له‌ به‌ر ئیره‌یی ئیشۆعیان ڕاده‌ست كردبوو.


باوكانیش ئیره‌ییان به‌‌ یۆسپ برد، فرۆشتیانه‌ میسڕ. به‌ڵام خودای له‌گه‌ڵ بوو،


بتپه‌رستی، جادووگه‌ری، دوژمنایه‌تی، ناكۆكی، دڵپیسی، تووڕه‌بوون، خۆپه‌رستی، دووبه‌ره‌كی،


ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت هه‌موو خه‌ڵكی ڕزگاریان بێت و بۆ ڕه‌وا ناسین بێن.


خواستی له‌سه‌ر بوو كه‌وا به‌ وشه‌ی ڕه‌وا له‌دایكببین، تاكو ببینه‌ نۆبه‌ره‌ی ئافریده‌كانی.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite