Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یاقوو 2:8 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

8 ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ته‌وراتی شاهانه‌تان هێناوه‌ته‌ دی كه‌ به‌گوێره‌ی په‌رتووكه‌كه‌ ده‌فه‌رمووێ: “نزیكه‌كه‌ت وه‌ک خۆت خۆشبووێ”. چاک ده‌كه‌ن.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

8 ئەگەر بەڕاستی شەریعەتی شاهانەتان هێناوەتە دی کە بەگوێرەی نووسراوە پیرۆزەکە دەڵێ: ﴿نزیکەکەت وەک خۆت خۆشبوێت،﴾ چاک دەکەن.

Gade chapit la Kopi




یاقوو 2:8
23 Referans Kwoze  

چونكه‌ ته‌ورات هه‌مووی له‌ یه‌ک ڕاسپارده‌دا دێته‌ دی: “نزیكه‌كه‌ت وه‌ک خۆت خۆشبووێ”.


ئاوا بدوێن و ئاوا كار بكه‌ن، وه‌ک به‌ ته‌وراتی ئازادی حوكم بدرێن.


دووه‌میشیان وه‌ک ئه‌و وایه‌: نزیكه‌كه‌ت وه‌ک خۆت خۆشبووێ.


باری یه‌كتری هه‌ڵگرن و ئاوا یاسای مه‌سیح بهێننه‌ دی.


به‌ڵام ئێوه‌ ڕه‌گه‌زێكی بژارده‌ن، كاهینیه‌تیی شاهانه‌، نه‌ته‌وه‌یه‌كی پارسا، گه‌لی تایبه‌ت، تاكو چاكییه‌كانی ئه‌وه‌ ڕابگه‌ێنن كه‌ بانگی كردوون له‌ تاریكییه‌وه‌ بۆ ڕووناكییه‌ سه‌یره‌كه‌ی.


به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یری نێو یاسای ته‌واو بكات، یاسای ئازادی و تیایدا جێگیر بێت، ئه‌وه‌ی گوێی لێبووه‌ له‌بیری نه‌كات، به‌ڵكو كاری پێ بكات، ئه‌وا ئه‌مه‌ داڕشته‌ له‌ كرداری.


ده‌رباره‌ی خۆشویستنی برایانه‌، پێویست ناكات بۆتان بنووسم، چونكه‌ خۆتان له‌ خوداوه‌ فێربوون یه‌كتریتان خۆشبووێ.


له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چاكتان كرد كه‌ به‌شداریی ته‌نگانه‌تان كردم.


گه‌وره‌كه‌ی پێی وت: ئافه‌رم كۆیله‌ی چاک و ده‌ستپاک! له‌ كه‌م ده‌ستپاک بوویت، زۆرت پێ ده‌سپێرم. وه‌ره‌ ژووره‌وه‌ بۆ خۆشیی گه‌وره‌كه‌ت.


تۆ باوه‌ڕت هه‌یه‌ كه‌ خودا یه‌كه‌، چاک ده‌كه‌یت. شه‌یتانه‌كانیش باوه‌ڕ ده‌كه‌ن و ده‌له‌رزن!


گه‌وره‌كه‌ی پێی وت: ئافه‌رم ئه‌ی كۆیله‌ی چاک و ده‌ستپاک! له‌ كه‌م ده‌ستپاک بوویت، زۆرت پێ ده‌سپێرم. وه‌ره‌ ژووره‌وه‌ بۆ خۆشیی گه‌وره‌كه‌ت.


كه‌واته‌ له‌ هه‌ر شتێكدا ئاوا بۆ خه‌ڵک بكه‌ن كه‌ ده‌تانه‌وێ بۆتان بكرێت، چونكه‌ ئه‌مه‌یه‌ ته‌ورات و پێغه‌مبه‌ران.


خۆشویستن خراپه‌ له‌گه‌ڵ نزیک ناكات، چونكه‌ خۆشویستن هێنانه‌دیی ته‌وراته‌.


برایان، به‌ خراپه‌ باسی یه‌كتری مه‌كه‌ن. ئه‌وه‌ی به‌ خراپه‌ باسی براكه‌ی بكات و براكه‌ی حوكم بدات، ئه‌وا به‌ خراپه‌ باسی ته‌ورات ده‌كات و ته‌ورات حوكم ده‌دات. ئه‌گه‌ر ته‌ورات حوكم بده‌یت، ئه‌وا كار به‌ ته‌ورات ناكه‌یت، به‌ڵكو حوكمی ده‌ده‌یت.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite