Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یاقوو 2:23 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

23 سیپاره‌كه‌ش هاته‌ دی كه‌ ده‌فه‌رمووێ: “ئه‌وڕاهه‌م باوه‌ڕی به‌ خودا هێنا، ئه‌مه‌شی به‌ بێتاوانیی بۆ دانرا” هه‌روه‌ها ناوی لێنرا دۆستی خودا.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

23 نووسراوە پیرۆزەکەش هاتە دی کە دەفەرموێ: ﴿ئیبراهیم باوەڕی بە خودا هێنا و ئەمەشی بە ڕاستودروستی بۆ دانرا،﴾ هەروەها ناوی لێنرا دۆستی خودا.

Gade chapit la Kopi




یاقوو 2:23
22 Referans Kwoze  

وه‌ک چۆن “ئه‌وڕاهه‌م باوه‌ڕی به‌ خودا هێنا، ئه‌مه‌شی به‌ بێتاوانی بۆ دانرا”.


خودا گه‌له‌كه‌ی خۆی كه‌ پێشتر ناسیویه‌تی ڕه‌تی نه‌كرده‌وه‌. ئایا نازانن نووسراوه‌كه‌ ده‌رباره‌ی ئیلییا چی ده‌فه‌رمووێ؟ چۆن له‌لای خودا دژی ئیسڕائیل ده‌پاڕێته‌وه‌:


به‌ڵام په‌رتووكه‌كه‌ هه‌مووی كردۆته‌ به‌ندی گوناه‌، تاكو ئه‌و به‌ڵێنه‌ی به‌ باوه‌ڕ دراوه‌ له‌ ئیشۆعی مه‌سیح، بدرێته‌ ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ ده‌هێنن.


چونكه‌ سیپاره‌كه‌ به‌ پڕعون ده‌فه‌رمووێ: {تۆم بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ په‌یداكرد، تاكو توانای خۆم له‌ تۆدا ده‌ربخه‌م و تاكو له‌ هه‌موو زه‌ویدا ناوم ڕابگه‌یه‌ندرێت}.


جا پێی وتن: “ئه‌مڕۆ ئه‌م نووسراوه‌ی گوێتان لێبوو هاته‌ دی”.


دوو دزیشیان له‌گه‌ڵی له‌خاچدا، یه‌كێک له‌لای ڕاستی و یه‌كێک له‌لای چه‌پی.


ئه‌م نووسراوه‌تان نه‌خوێندۆته‌وه‌: {ئه‌و به‌رده‌ی بنیادنه‌ران ڕه‌تیان كرده‌وه‌، بووه‌ به‌ردی قولینچک.


چونكه‌ له‌ سیپاره‌كه‌دا هاتووه‌: “ئه‌وه‌تا من به‌ردێک له‌ سهیۆن داده‌مه‌زرێنم، قولینچكی هه‌ڵبژێردراو و گرانبه‌ها، ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی پێ بهێنێت شه‌رمه‌زار نابێت”.


هه‌موو سیپاره‌كان به‌ سروشی خودایه‌، سوودبه‌خشه‌ بۆ فێركردن و سه‌رزه‌نشت و ڕاسته‌ڕێكردن و لێڕاهێنان له‌ خوداناسی،


“برایان، ده‌بووایه‌ سیپاره‌كه‌ بێته‌ دی، كه‌ پێشتر ده‌رباه‌ری ئیهوودا، ڕووحی پارسا به‌ زمانی داوید فه‌رموویه‌تی، كه‌ بووه‌ ڕێبه‌ر بۆ ئه‌وانه‌ی ئیشۆعیان ده‌ستگیر كرد.


ده‌بینن كه‌وا مرۆڤ به‌ كردار بێتاوان ده‌بێت نه‌ک ته‌نها به‌ باوه‌ڕ.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite