Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یاقوو 2:19 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

19 تۆ باوه‌ڕت هه‌یه‌ كه‌ خودا یه‌كه‌، چاک ده‌كه‌یت. شه‌یتانه‌كانیش باوه‌ڕ ده‌كه‌ن و ده‌له‌رزن!

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

19 تۆ باوەڕت هەیە کە یەک خودا هەیە، چاک دەکەیت. تەنانەت ڕۆحە پیسەکانیش باوەڕ دەکەن و دەلەرزن.

Gade chapit la Kopi




یاقوو 2:19
31 Referans Kwoze  

“ئای! ئیشۆعی ناسڕه‌تی چیت لێمان ده‌وێت؟ هاتووی له‌ناومان ببه‌یت؟ من ده‌تناسم تۆ كێیت، پارسا‌كه‌ی خودایت!”.


وتی: “ئای! ئیشۆعی ناسڕه‌تی، چیت لێمان ده‌وێت؟ هاتووی له‌ ناومان ببه‌یت! من ده‌تناسم تۆ كێیت، تۆ پارساكه‌ی خودایت!”


هاواریان كرد و وتیان: “چیت لێمان ده‌وێ، ئیشۆعی ڕۆڵه‌ی خودا؟ ئایا پێشوه‌خت بۆ ئێره‌ هاتوویت، تاكو ئه‌شكه‌نجه‌مان بده‌یت؟”


به‌دوای پۆڵۆس و ئێمه‌ كه‌وت و هاواری ده‌كرد و ده‌یوت: “ئه‌م مرۆڤانه‌ به‌نده‌ی خودای هه‌ره‌به‌رزن، ڕێگای ڕزگاریتان بۆ ڕاده‌گه‌یه‌نن”.


نێوانگر ته‌نها نوێنه‌ری یه‌ک لایه‌ن نییه‌، به‌ڵام خودا یه‌كه‌.


ڕووحه‌ به‌ده‌كه‌ش وه‌ڵامی دانه‌وه‌: “ئیشۆع ده‌ناسم و ده‌رباره‌ی پۆڵۆسیش ده‌زانم، به‌ڵام ئێوه‌ كێن؟”


به‌ ده‌نگێكی به‌رز هاواری كرد: “چیت له‌ من ده‌وێت، ئه‌ی ئیشۆعی ڕۆڵه‌ی خودای هه‌ره‌به‌رز؟ سوێندت ده‌ده‌م به‌ خودا، ئه‌شكه‌نجه‌م مه‌ده‌!”


چونكه‌ خودا یه‌كه‌ و یه‌ک نێوانگر له‌نێوان خودا و مرۆڤدایه‌، ئیشۆعی مه‌سیحی مرۆڤ،


ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه‌: “یه‌كه‌می هه‌موو ڕاسپارده‌كان ئه‌مه‌یه‌: ئه‌ی ئیسڕائیل گوێ بگرن، په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندمان یه‌ک په‌روه‌ردگاره‌،


به‌ڵام ئێمه‌ ته‌نها یه‌ك خوداوه‌ندمان هه‌یه‌: باوک، كه‌ هه‌موو شتێك له‌وه‌وه‌یه‌ و ئێمه‌ش بۆ ئه‌وین. ته‌نها یه‌ك په‌روه‌ردگاریش هه‌یه‌: ئیشۆعی مه‌سیح، كه‌ هه‌موو شتێك به‌ ئه‌وه‌ و ئێمه‌ش به‌ ئه‌وین.


چونكه‌ خودا یه‌كه‌، كه‌ خروسه‌بڕاو به‌ باوه‌ڕ بێتاوان ده‌كات، خروسه‌نه‌بڕاویش به‌هۆی باوه‌ڕ.


ژیانی جاویدانیش ئه‌مه‌یه‌: كه‌ تۆ بناسن، ته‌نها خودای ڕاسته‌قینه‌ و ئیشۆعی مه‌سیح، ئه‌وه‌ی ناردووته‌.


هه‌روه‌ها ئه‌و فریشتانه‌ی پایه‌كانی خۆیان نه‌پاراست، به‌ڵكو شوێنی خۆیان به‌جێهێشت، به‌ كۆتی جاویدانی بۆ سزای ڕۆژی مه‌زن له‌ ژێر تاریكیدا هه‌ڵگیران.


ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ته‌وراتی شاهانه‌تان هێناوه‌ته‌ دی كه‌ به‌گوێره‌ی په‌رتووكه‌كه‌ ده‌فه‌رمووێ: “نزیكه‌كه‌ت وه‌ک خۆت خۆشبووێ”. چاک ده‌كه‌ن.


جا سه‌باره‌ت به‌ خواردنی قوربانیی بته‌كان: ده‌زانین بت له‌ جیهاندا نییه‌ و هیچ خوداوه‌ندیه‌ك نییه‌ جگه‌ له‌ یه‌كێک.


ئه‌و ئیبلیسه‌ی چه‌واشه‌ی ده‌كردن، فڕێدرایه‌ ده‌ریاچه‌ی ئاگر و گۆگرد، كه‌ دڕنده‌كه‌ و پێغه‌مبه‌ره‌ درۆزنه‌كه‌ی لێیه‌. شه‌و و ڕۆژ تاهه‌تایه‌ ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌درێن.


چونكه‌ كه‌سانێک به‌ دزییه‌وه‌ هاتوونه‌ته‌ ناوه‌وه‌، له‌كۆنه‌وه‌ بۆ ئه‌م حوكمه‌ نووسراون، خوانه‌ناسن، به‌خششی خوداوه‌ندمان بۆ به‌ڕه‌ڵایی ده‌گۆڕن و نكۆڵی له‌ ئیشۆعی مه‌سیح ده‌كه‌ن، تاقه‌ سه‌روه‌ر و په‌روه‌ردگارمان.


ئینجا پێی فه‌رموون: “باش ڕاسپارده‌ی خودا ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له‌ نه‌ریتی خۆتان بكه‌ن!.


ده‌رباه‌ری خوداناسی و خۆڕاگرتن و حوكمدانی داهاتوو ده‌دووا، پیلیكس ترسا و وتی: “ئێستا بڕۆ. كه‌ی كاتم هه‌بوو بانگت ده‌كه‌م”.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite