Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یاقوو 1:9 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

9 با برای پایه‌نزم شانازی به‌ به‌رزییه‌كه‌ی بكات،

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

9 با برای پایەنزم شانازی بە بەرزییەکەیەوە بکات،

Gade chapit la Kopi




یاقوو 1:9
25 Referans Kwoze  

وه‌ک خه‌مبار، به‌ڵام هه‌رده‌م دڵشادین، وه‌ک هه‌ژار به‌ڵام زۆر كه‌س ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كه‌ین، وه‌ک هیچمان نه‌بێت و هه‌رچه‌نده‌ هه‌موو شتێكمان هه‌یه‌.


ئاگام له‌ كردار و ته‌نگانه‌ و هه‌ژاریته‌، هه‌رچه‌نده‌ تۆ ده‌وڵه‌مه‌ندیت. هه‌روه‌ها ئاگام له‌ هه‌ڵبه‌ستنی ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێن جووین و جووش نین، به‌ڵكو له‌ كه‌نیشتی شه‌یتاندان.


تواناداره‌كانی له‌ ته‌خته‌كان هێنایه‌ خواره‌وه‌، خاكساره‌كانی به‌رز كرده‌وه‌.


ئاده‌میزاد ته‌نها هه‌ناسه‌یه‌كه‌، مرۆڤ ته‌نها درۆیه‌كه‌، ئه‌گه‌ر بخرێنه‌ تای ته‌رازوو هیچ نین، هه‌موو پێكه‌وه‌ ته‌نها هه‌ناسه‌یه‌كن.


به‌ره‌و ئامانج تێده‌كۆشم بۆ خه‌ڵاتی بانگه‌وازی به‌رزی خودا له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا.


چونكه‌ ئێمه‌ خروسه‌بڕانین، كه‌ به‌ ڕووحی خودا ده‌په‌رستین و شانازی به‌ ئیشۆعی مه‌سیح ده‌كه‌ین و پشت به‌ جه‌سته‌ نابه‌ستین


ئه‌گه‌ر ڕۆڵه‌ بین، میراتگریشین، میراتگری خودا و هاومیراتی مه‌سیح، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و ئازار بچێژین، بۆ ئه‌وه‌ی تاكو له‌گه‌ڵ ئه‌و شكۆدار بین.


به‌ڵام به‌مه‌ دڵخۆش مه‌بن كه‌ ڕووحه‌كان ملكه‌چتانن، به‌ڵكو دڵخۆشبن كه‌ ناوتان له‌ ئاسماناندا نووسراوه‌”.


پێی فه‌رموون: “ئه‌وه‌ی به‌ ناوی منه‌وه‌ ئه‌م منداڵه‌ په‌سه‌ند بكات، ئه‌وا منی په‌سه‌ند كردووه‌، ئه‌وه‌ش من په‌سه‌ند بكات، ئاوا ئه‌وه‌ی په‌سه‌ند كردووه‌ كه‌ ناردوومی. چونكه‌ بچووكترینی هه‌مووتان مه‌زنتره‌”.


به‌ڵام ئێوه‌ ڕه‌گه‌زێكی بژارده‌ن، كاهینیه‌تیی شاهانه‌، نه‌ته‌وه‌یه‌كی پارسا، گه‌لی تایبه‌ت، تاكو چاكییه‌كانی ئه‌وه‌ ڕابگه‌ێنن كه‌ بانگی كردوون له‌ تاریكییه‌وه‌ بۆ ڕووناكییه‌ سه‌یره‌كه‌ی.


چونكه‌ ئه‌وه‌ی خۆی به‌رز بكاته‌وه‌ نزم ده‌كرێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش خۆی نزم بكاته‌وه‌ به‌رز ده‌كرێته‌وه‌”.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite