Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یاقوو 1:6 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

6 به‌ڵام با به‌ باوه‌ڕه‌وه‌ داوا بكات و هه‌رگیز گومان نه‌كات، چونكه‌ ئه‌وه‌ی گومان ده‌كات وه‌ک شه‌پۆلی ده‌ریا وایه‌، با ده‌یهێنێت و ده‌یبات.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

6 بەڵام با بە باوەڕەوە داوا بکات و گومان نەکات، چونکە ئەوەی گومان دەکات وەک شەپۆلی دەریا وایە، با دەیهێنێت و دەیبات.

Gade chapit la Kopi




یاقوو 1:6
14 Referans Kwoze  

بێ باوه‌ڕ مه‌حاڵه‌ ڕازی بكرێت، چونكه‌ ئه‌وه‌ی له‌و نزیک بێته‌وه‌، ده‌بێ باوه‌ڕی به‌ بوونی ئه‌و هه‌بێت و پاداشتی ئه‌وانه‌ش ده‌داته‌وه‌ كه‌ داوای ده‌كه‌ن.


بۆ ئه‌وه‌ی له‌مه‌ولا ساوا نه‌بین، شێواوو هه‌ڵگیراو به‌ هه‌موو بایه‌كی فێركردن، به‌ فێڵی خه‌ڵكی، به‌ چه‌واشه‌ به‌ره‌و ته‌ڵه‌كه‌بازیی گومڕایی.


با بێ دوودڵی ده‌ست بگرین به‌ دانپیانانی هیوامان، چونكه‌ ئه‌وه‌ی به‌ڵێنی داوه‌ سه‌رڕاسته‌.


فێركردنی جۆراوجۆر و نامۆ نه‌تانهاژوات. چونكه‌ باشه‌ دڵ به‌ به‌خشش جێگیر بـێت، نه‌ک به‌ یاساكانی خۆراک كه‌ سوودی نه‌بوو بۆ ئه‌وانه‌ی پێی ده‌ژین.


جا ده‌مه‌وێ پیاوان له‌ هه‌موو شوێنێكدا نوێژ بكه‌ن، ده‌ستی بێگه‌ردیان به‌رز بكه‌نه‌وه‌ بێ تووڕه‌یی و مشتومڕ.


ئه‌وانه‌ چاڵاوی بێ ئاون، هه‌ورن به‌ ڕه‌شه‌با ده‌هاژوورێن، تا هه‌تایه‌ ڕه‌شایی تاریكییان بۆ هه‌ڵگیراوه‌.


په‌تڕۆس وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و وتی: “گه‌وره‌م، ئه‌گه‌ر تۆی، فه‌رمانم پێ بده‌ به‌سه‌ر ئاوه‌كه‌دا بێمه‌ لات”.


هه‌سته‌ بڕۆ خواره‌وه‌ و بێ دوودڵی له‌گه‌ڵیان بڕۆ، چونكه‌ من ئه‌وانم ناردووه‌”.


ئه‌و مرۆڤه‌ با بیرنه‌كاته‌وه‌ شتێک له‌ په‌روه‌ردگار وه‌رده‌گرێت،


نوێژی باوه‌ڕ نه‌خۆش چاكده‌كاته‌وه‌ و په‌روه‌ردگار هه‌ڵیده‌ستێنێته‌وه‌. ئه‌گه‌ر گوناهێكیشی كردبێت ده‌به‌خشرێت.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite