Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یاقوو 1:27 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

27 ئایینی بێگه‌رد و پاک له‌لای خودای باوک ئه‌مه‌یه‌: به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هه‌تیوان و بێوه‌ژنان له‌ ته‌نگانه‌یاندا، هه‌روه‌ها مرۆڤ خۆی له‌ گڵاوی جیهان بپارێزێت.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

27 ئایینی پاک و بێگەرد لەلای خودای باوک ئەمەیە: بەسەرکردنەوەی هەتیوان و بێوەژنان لە تەنگانەیاندا، هەروەها خۆی لە گڵاویی جیهان بپارێزێت.

Gade chapit la Kopi




یاقوو 1:27
36 Referans Kwoze  

شێوه‌ی ئه‌م ڕۆژگاره‌ وه‌رمه‌گرن، به‌ڵكو به‌ نوێكردنه‌وه‌ی هزرتان بگۆڕێن، تاكو ئه‌زموونتان هه‌بێت خواستی خودا چییه‌ كه‌ باش و په‌سه‌ندكراو و ته‌واوه‌.


ئه‌ی داوێنپیسان، نازانن دۆستایه‌تیی جیهان دوژمنایه‌تی خودایه‌؟ بۆیه‌ ئه‌وه‌ی بیه‌وێت ببێته‌ دۆستی جیهان، ئه‌وا بووه‌ته‌ دوژمنی خودا.


به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێوه‌ژنێک منداڵ و وه‌چه‌ی هه‌بوو، با فێربن یه‌كه‌مجار وه‌ک ئه‌ركی باوه‌ڕه‌ ڕێز له‌ خانه‌واده‌یان بگرن و چاكه‌ی دایبابیان بده‌نه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌مه‌ چاک په‌سه‌ندكراوه‌ لای خودا.


به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وانه‌ی ڕێگایان ته‌واوه‌، ئه‌وانه‌ی به‌پێی فێركردنی په‌روه‌ردگار ده‌ڕۆن.


ئامانجی ئه‌م ڕاسپارده‌یه‌: خۆشویستنه‌ له‌ دڵێكی بێگه‌رد و ویژدانێكی چاک و باوه‌ڕێكی بێ ڕووپامایی.


هه‌ردووكیان له‌به‌رده‌م خودا بێتاوان بوون، بێ گله‌یی بوون له‌ په‌یڕه‌وكردنی هه‌موو ڕاسپارده‌ و حوكمه‌كانی په‌روه‌ردگار.


باوكی هه‌تیوان و پارێزه‌ری بێوه‌ژنان، خودایه‌ له‌ نیشینگه‌ی پارسای خۆی.


به‌خته‌وه‌ری بۆ دڵپاكه‌كان، چونكه‌ خودا ده‌بینن.


ده‌زانین هه‌ر كه‌سێک له‌ خوداوه‌ له‌دایكبووبێت گوناه‌ ناكات، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له‌ خوداوه‌ له‌ دایكبووه‌ خۆی ده‌پارێزێت، به‌دكاریش ده‌ستی لێ نادات.


به‌ڵام ئه‌و داناییه‌ی له‌ سه‌ره‌وه‌یه‌، یه‌كه‌مجار بێگه‌رده‌، ئینجا ئاشتیخوازه‌، نه‌رمه‌، گوێڕایه‌ڵه‌، پڕ له‌ به‌زه‌یی و به‌روبوومی چاكه‌، بێ گومانه‌ و ڕووپاما نییه‌.


به‌ڵام حاشا بۆ من، شانازی به‌ هیچ ناكه‌م، خاچی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان نه‌بێت، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ جیهان بۆ من له‌خاچدراوه‌، منیش بۆ جیهان.


ئه‌وه‌ی له‌ پێناوی گوناهه‌كانمان خۆیی به‌خشی، تاكو به‌گوێره‌ی خواستی خودا و باوكمان، له‌م ڕۆژگاره‌ خراپه‌ی ئێستا ڕزگارمان بكات.


چونكه‌ له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا خروسه‌بڕان و خروسه‌نه‌بڕان سوودیان نییه‌، به‌ڵكو ئه‌و باوه‌ڕه‌ی به‌ خۆشویستن كارده‌كات.


په‌روه‌ردگار نامۆكان ده‌پارێزێت. یارمه‌تی هه‌تیو و بێوه‌ژنان ده‌دات، به‌ڵام ڕێگای به‌دكاران چه‌وت ده‌كات.


ئه‌وه‌ی قسه‌ به‌ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ بڵێت، ده‌به‌خشرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی قسه‌ به‌ ڕووحی پارسا بڵێت، نابه‌خشرێت، نه‌ له‌م جیهانه‌ و نه‌ له‌وه‌ی دێت.


چونكه‌ نه‌ک ئه‌وانه‌ی ته‌ورات ده‌بیستن له‌لای خودا بێتاوانن، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ی كار به‌ ته‌ورات ده‌كه‌ن، بێتاوان ده‌كرێن.


ئاشكرایه‌ له‌ به‌رامبه‌ر خودا كه‌س به‌ ته‌ورات بێتاوان ناكرێت، چونكه‌: “بێتاوان به‌ باوه‌ڕ ده‌ژیێت”.


پێشتر تیایدا به‌گوێره‌ی ڕۆژگاری ئه‌م جیهانه‌ ڕه‌فتارتان ده‌كرد، به‌گوێره‌ی سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی با، ئه‌و ڕووحه‌ی ئێستا له‌ ڕۆڵه‌كانی یاخیبوون كارده‌كات.


ئه‌وه‌ی فێرمان ده‌كات نكۆڵی له‌ خودانه‌ناسی و هه‌وه‌سه‌كانی جیهان بكه‌ین، به‌ ژیری و خوداناسی و خواترسی بژین له‌م ڕۆژگاره‌ی ئێستا،


به‌مه‌ داڕشتی خودای باوک ده‌كه‌ین، هه‌ر به‌مه‌ش نه‌فره‌ت له‌و خه‌ڵكه‌ ده‌كه‌ین كه‌ له‌ شێوه‌ی خودا دروستكراون.


ئاواش به‌ ئه‌مانه‌وه‌ به‌ڵێنه‌ به‌هادار و مه‌زنه‌كانمان پێدرا، تاكو به‌ ئه‌مانه‌ به‌شدار بن له‌ سروشتی خودایی و هه‌ڵبێن له‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی جیهان كه‌ له‌ هه‌وه‌سدایه‌.


چونكه‌ ئه‌گه‌ر له‌ گڵاویی جیهاندا هه‌ڵاتبوون به‌ ناسینی په‌روه‌ردگار و ڕزگاریده‌رمان ئیشۆعی مه‌سیح، دیسان تێیده‌كه‌ونه‌وه‌ ده‌دۆڕێن، ئاوا پایانیان له‌ سه‌ره‌تایان خراپتر ده‌بێت.


بۆیه‌ خۆشه‌ویستان، كه‌ چاوه‌ڕێی ئه‌مه‌ ده‌كه‌ن، تێبكۆشن بۆ ئه‌وه‌ی بێ گڵاوی و بێ گله‌یی له‌ ئاشتیدا له‌لای ئه‌و ببینرێن.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite