Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یاقوو 1:18 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

18 خواستی له‌سه‌ر بوو كه‌وا به‌ وشه‌ی ڕه‌وا له‌دایكببین، تاكو ببینه‌ نۆبه‌ره‌ی ئافریده‌كانی.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

18 خواستی لەسەر بوو کە بە وشەی ڕاستی لەدایک ببین، تاکو ببینە نۆبەرەی بەدیهێنراوانی.

Gade chapit la Kopi




یاقوو 1:18
24 Referans Kwoze  

ئێوه‌ش له‌دایک بوونه‌وه‌، نه‌ک به‌ تۆوێكی فه‌وتاو به‌ڵكو نه‌فه‌وتاو، به‌ وشه‌ی زیندووی خودا كه‌ تا جاویدانی ده‌مێنێته‌وه‌.


ئه‌وانه‌ی نه‌ به‌ خوێن، نه‌ به‌ خواستی جه‌سته‌، نه‌ به‌ خواستی پیاو له‌دایكبوون، به‌ڵكو له‌ خوداوه‌.


پیرۆزه‌ خودا باوكی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیح، كه‌ به‌گوێره‌ی به‌زه‌ییه‌ فراوانه‌كه‌ی له‌دایكبوونه‌وه‌ی پێ به‌خشین بۆ هیوایه‌كی زیندوو، به‌ هه‌ستانه‌وه‌ی ئیشۆعی مه‌سیح له‌نێو مردووان،


ئه‌وانه‌ له‌گه‌ڵ ژن گڵاو نه‌بوونه‌، چونكه‌ بێگه‌ردن، ئه‌وانه‌ به‌دوای كاوڕه‌كه‌ ده‌كه‌ون بۆ هه‌ر كوێ بڕوات، ئه‌وانه‌ وه‌ک نۆبه‌ره‌ بۆ خودا و كاوڕه‌كه‌ له‌نێو خه‌ڵک كڕدراون.


تاكو بۆ ستایشكردنی شكۆی ئه‌و بین، ئێمه‌ كه‌ یه‌كه‌مین بووین هیوامان له‌ مه‌سیحدا بوو.


هه‌ر كه‌سێک له‌ خوداوه‌ له‌دایک بووبێت‌ گوناه‌ ناكات، چونكه‌ تۆوی خودا تیایدا جێگیر ده‌بێت و ناتوانێت گوناه‌ بكات، چونكه‌ له‌ خوداوه‌ له‌دایكبووه‌.


بۆ وارگه‌ی نۆبه‌ره‌ تۆماركراوه‌كان له‌ ئاسماناندا، بۆ لای خودا، دادوه‌ری هه‌مووان، بۆ لای ڕووحی خوداناسان كه‌ ته‌واوكراون،


بۆیه‌ هه‌موو گڵاوی و گه‌شه‌كردنێكی به‌دكاری دابكه‌نن، ئه‌و وشه‌یه‌ی كه‌ له‌ ئێوه‌دا چاندراوه‌ به‌ دڵنه‌رمییه‌وه‌ وه‌ریبگرن، ئه‌وه‌ی ده‌توانێت گیانتان ڕزگار بكات.


چونكه‌ هه‌رچه‌نده‌ ده‌یان هه‌زار ڕابه‌رتان له‌ مه‌سیحدا هه‌بێ، به‌ڵام باوكان زۆر نین. چونكه‌ به‌هۆی ئینجیل له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا بوومه‌ باوكتان.


وه‌كو نووسراوه‌: {من تۆم كرده‌ باوكی چه‌ندان نه‌ته‌وه‌}. له‌به‌رچاوی خودا كه‌ باوه‌ڕی پێ هێنا، ئه‌وه‌ی مردوو زیندوو ده‌كاته‌وه‌، ئه‌و شتانه‌ی بوونیان نییه‌ وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌بێت بانگیان ده‌كات.


له‌ قسه‌ی ڕه‌وادا، له‌ هێزی خودا، به‌ چه‌كه‌كانی خوداناسی بۆ ڕاست و چه‌پ،


ئێوه‌ش كه‌ تیایدان، كاتێ وشه‌ی ڕه‌واتان بیست، ئینجیلی ڕزگاریتان، له‌ ئه‌ویشدا مۆركران كاتێ باوه‌ڕتان هێنا به‌ ڕووحی پارسای به‌ڵێنپێدراو،


كۆشش بكه‌ خۆت بسه‌لمێنی بۆ خودا، كارگه‌رێكی بێ شه‌رمه‌زاری، وشه‌ی ڕه‌وا به‌ ڕێگای ڕاست لێک بده‌یته‌وه‌.


كه‌ هه‌وه‌س سک بكات گوناهی لێ ده‌بێت، گوناهیش كه‌ گه‌شه‌ی كرد مه‌رگ به‌رهه‌م دێنێت.


به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئیره‌یی تاڵ و خۆپه‌رستیتان له‌ دڵدا بوو، شانازی مه‌كه‌ن و نكۆڵی له‌ ڕه‌وا مه‌كه‌ن.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite