Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یاقوو 1:11 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

11 چونكه‌ خۆر به‌ گه‌رمییه‌كه‌ی هه‌ڵهات، گژوگیا وشک بوو و گوڵه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌ری و دیمه‌نی جوانی نه‌ما. به‌ هه‌مان شێوه‌، ده‌وڵه‌مه‌ند له‌ ڕێگاكانی له‌ناوده‌چێت.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

11 لەبەر ئەوەی ڕۆژ بە گەرمییە سووتێنەرەکەی هەڵدێت، گژوگیا وشک دەبێت و گوڵەکەی هەڵدەوەرێت و دیمەنی جوانی نامێنێت. بە هەمان شێوە، دەوڵەمەندیش کاتێک سەرقاڵە بە کارەکانییەوە لەناودەچێت.

Gade chapit la Kopi




یاقوو 1:11
27 Referans Kwoze  

كه‌ ڕۆژ هه‌ڵهات سووتا و وشک بوو، چونكه‌ ڕه‌گی نه‌بوو.


به‌ڵام كه‌ خۆر هه‌ڵهات سووتا، له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕه‌گی نه‌بوو، وشک بوو.


كاتێكیش سه‌رۆكی شوانان ده‌رده‌كه‌وێ، تاجی شكۆ وه‌رده‌گرن كه‌ له‌ناوناچێت.


بۆ میراتێک كه‌ نافه‌وتێت و گڵاو نابێت و له‌ناوناچێت، بۆ ئێوه‌ له‌ ئاسماناندا پارێزراوه‌،


ئه‌وانه‌ی جیهان به‌كارده‌هێنن وه‌ك هه‌ر به‌كاری نه‌هێنن، چونكه‌ وێنه‌ی ئه‌م جیهانه‌ ڕووه‌و نه‌مانه‌.


دڵم هه‌ڵپرووكاوه‌ وه‌ک گیا و وشک بووه‌ته‌وه‌. نانخواردنم له‌بیر نه‌ماوه‌.


ڕۆژگارم وه‌ک سێبه‌ری چه‌وته‌. خۆشم وه‌ک گیا وشک ده‌بمه‌وه‌.


چونكه‌ وه‌ک گیان، زوو ده‌بڕێنه‌وه‌، وه‌ک گژو گیای سه‌وز سیس ده‌بن.


مرۆڤ وه‌ک سێبه‌ر دێت و ده‌چێت. بێ هووده‌ ڕه‌نج ده‌دات. سامان كۆده‌كاته‌وه‌ و نازانێت دوای خۆی بۆ كێ‌ ده‌بێت.


سه‌رله‌به‌یانی ده‌بووژێته‌وه‌ و نوێ‌ ده‌بێته‌وه‌. بۆ ئێواره‌ سیس ده‌بێت و وشک ده‌بێته‌وه‌.


مرۆڤ ڕۆژگاری ژیانی وه‌ک گیا وایه‌. وه‌ک گوڵی نێو كێڵگه‌ گوڵ ده‌كات.


ئه‌گه‌ر خودا گیای كێڵگه‌ ئاوا بپۆشێت كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌یه‌ و سبه‌ینێ فڕێده‌درێته‌ ته‌نووره‌وه‌، ئاخۆ ده‌بێ ئێوه‌ چه‌ند باشتر پۆشته‌تان بكات، ئه‌ی كه‌م باوه‌ڕینه‌؟


ده‌یانووت: دواهه‌مینه‌كان كاژێرێک ئیشیان كرد. تۆش له‌گه‌ڵ ئێمه‌ یه‌كسانت كردن، كه‌ گرانی و گه‌رمای ڕۆژمان كێشاوه‌!


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite