Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یاقوو 1:1 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

1 یاقووی به‌نده‌ی خودا و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار، سڵاو پێشكه‌شی دوازده‌ هۆزه‌ په‌راگه‌نده‌كه‌ ده‌كات، سڵاو.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

1 لە یاقوبی بەندەی خودا و عیسای مەسیحی خاوەن شکۆوە، بۆ دوازدە هۆزەکە کە لەنێو نەتەوەکاندا پەرشوبڵاو بوونەتەوە: سڵاو.

Gade chapit la Kopi




یاقوو 1:1
41 Referans Kwoze  

په‌تڕۆس، په‌یامبه‌ری ئیشۆعی مه‌سیح، بۆ بژارده‌كانی خودا، بێگانه‌ په‌راگه‌نده‌كان له‌ پۆنتس و گه‌ڵاتیه‌ و قاپودقیا و ئاسیا و بتۆنیا،


ئیتر جووه‌كان له‌نێو خۆیاندا وتیان: “ئه‌مه‌ به‌ نیازه‌ بۆ كوێ بڕوات كه‌ نایدۆزینه‌وه‌؟ ئایا بۆ په‌راگه‌نده‌كانی نێو یۆنانییه‌كان ده‌ڕوات، تاكو یۆنانییه‌كان فێر بكات؟


شاوول به‌ كوشتنی ئستیفانۆس ڕازی بوو. له‌و ڕۆژه‌دا وارگه‌ له‌ یروشلایم تووشی چه‌وسانه‌وه‌یه‌كی توند هات. هه‌موو به‌ ناوچه‌كانی ئیهوود و شمرندا په‌رشوبڵاو بوونه‌وه‌، جگه‌ له‌ په‌یامبه‌ران.


ئه‌وه‌ی دوازده‌ هۆزه‌كه‌مان شه‌و و ڕۆژ به‌ په‌رۆشه‌وه‌ خواپه‌رستی ده‌كه‌ن، به‌ هیوای ده‌ستكه‌وتنی. ئه‌ی پاشا، له‌به‌ر ئه‌م هیوایه‌ جوو دادگاییم ده‌كه‌ن.


به‌ ده‌ستی خۆیان ئاوایان نووسی: “له‌ په‌یامبه‌ران و پیران و برایانه‌وه‌، بۆ ئه‌و برایانه‌ی له‌ نه‌ته‌وه‌كانن له‌ ئینتیاكیا و سوریا و قیلیقیا: ئاشتی بۆ ئێوه‌.


پۆڵۆس، به‌نده‌ی خودا و په‌یامبه‌ری ئیشۆعی مه‌سیح، له‌ پێناوی باوه‌ڕی بژارده‌كانی خودا و ناسینی ڕه‌وا كه‌ به‌گوێره‌ی خواترسییه‌،


كاتێ یاقوو و كیپه‌ و یوخه‌ننه‌ن كه‌ به‌ كۆڵه‌گه‌ دانرابوون، به‌م به‌خششه‌یان زانی كه‌ به‌ من دراوه‌، ئه‌وسا ئه‌وان ده‌ستی ڕاستی هاوبه‌شیان بۆ من و به‌رنڤا درێژ كرد، تاكو ئێمه‌ بۆ نه‌ته‌وه‌كان و ئه‌وانیش بۆ خروسه‌بڕاوان بڕۆن.


دوای ئه‌وه‌ی ته‌واوبوون، یاقوو وتی: “برایان گوێم لێ بگرن:


پۆڵۆس، به‌نده‌ی ئیشۆعی مه‌سیح، په‌یامبه‌ری بانگكراو و ته‌رخانكراو بۆ ئینجیلی خودا،


ڕۆژێک دواتر پۆڵۆس له‌گه‌ڵمان هاته‌ لای یاقوو، هه‌موو پیرانیش ئاماده‌بوون.


ئه‌وه‌ی ڕاژه‌م ده‌كات با به‌دوام بكه‌وێت. جا له‌ هه‌ر شوێنێک بم، ڕاژه‌وانیشم له‌وێیه‌. ئه‌گه‌ر یه‌كێک ڕاژه‌م بكات باوک ڕێزی لێ ده‌گرێت.


ئیشۆع پێی فه‌رموون: “ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: له‌ نوێبوونه‌وه‌دا، كاتێ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ له‌سه‌ر ته‌ختی شكۆی خۆی داده‌نیشێت، ئێوه‌ كه‌ دوام كه‌وتوون له‌سه‌ر دوازده‌ ته‌خت داده‌نیشن و دوازده‌ هۆزه‌كه‌ی ئیسڕائیل حوكم ده‌ده‌ن.


ئیهوودا، به‌نده‌ی ئیشۆعی مه‌سیح، برای یاقوو، بۆ بانگكراوه‌كان و پارساكان خودای باوک، پارێزراوان به‌ ئیشۆعی مه‌سیح:


شیمعون په‌تڕۆس، به‌نده‌ و په‌یامبه‌ری ئیشۆعی مه‌سیح، بۆ ئه‌وانه‌ی به‌ بێتاوانیی خوداوه‌ندمان و ئیشۆعی مه‌سیحی ڕزگاریده‌ره‌وه‌ باوه‌ڕێكی به‌هاداری وه‌ک ئێمه‌یان ده‌ستكه‌وتووه‌:


پۆڵۆس و تیماتیئوسی به‌نده‌كانی ئیشۆعی مه‌سیح، بۆ هه‌موو پارساكان له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا له‌ پیلیۆس، له‌گه‌ڵ چاودێران و ڕاژه‌وانان:


چونكه‌ پێشتر كه‌سانێک له‌لای یاقووه‌وه‌ هاتبوون، له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كان نانی ده‌خوارد، به‌ڵام كاتێ ئه‌وان هاتن، له‌ ترسی ئه‌وانه‌ی له‌ خروسه‌بڕاوانن، خۆی كێشایه‌وه‌.


به‌ڵام جگه‌ له‌ یاقووی برای په‌روه‌ردگار هیچ په‌یامبه‌رێكی دیكه‌م نه‌بینی.


چونكه‌ هه‌ر له‌ كۆنه‌وه‌ بانگه‌وازی مووشێ له‌ هه‌موو شارێک كرابوو و هه‌موو شه‌ممه‌یه‌ک له‌ كه‌نیشته‌كان ده‌خوێندرایه‌وه‌”.


كاتێ چوونه‌ ژووره‌وه‌، چوونه‌ ژووره‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌ كه‌ تیایدا ده‌مانه‌وه‌، په‌تڕۆس و یاقوو و یوخه‌ننه‌ن و ئه‌ندراوس و پیلیپوس و تۆما، به‌رتولمه‌ی و مه‌تته‌ی و یاقووی كوڕی خه‌لپه‌ی، شیمعونی دڵگه‌رم و ئیهوودای برای یاقوو.


ئه‌مه‌ كوڕی دارتاشه‌كه‌ نییه‌؟ ئه‌ی دایكی ناوی مه‌ریه‌م نییه‌؟ یاقوو و یۆسپ و شیمعون و ئیهوودا برای نین؟


به‌ ده‌ست ئاماژه‌ی بۆ كردن بێده‌نگ بن، ئینجا بۆی گێڕانه‌وه‌ چۆن په‌روه‌ردگار له‌ زیندان ده‌ریهێنا و وتی: “ئه‌مه‌ به‌ یاقووی برایان بڵێن”. ئینجا ده‌رچوو و بۆ شوێنێكی دیكه‌ ڕۆیشت.


گوێم له‌ ژماره‌ی مۆركراوان بوو كه‌ سه‌د و چل و چوار هه‌زار بوون، له‌ هه‌موو هۆزه‌كانی نه‌وه‌ی ئیسڕائیل بوون.


جووی له‌خواترسی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی ژێر ئاسمان له‌ یروشلایم نیشته‌جێ ببوون.


تاكو له‌ پاشایه‌تیه‌كه‌مدا له‌سه‌ر خوانه‌كه‌م بخۆن و بخۆنه‌وه‌، له‌سه‌ر ته‌خته‌كان داده‌نیشن و دوازده‌ هۆزه‌كه‌ی ئیسڕائیل حوكم ده‌ده‌ن”.


پیلیپوس و به‌رتولمه‌ی، تۆما و مه‌تته‌یی باجگر، یاقووی كوڕی خه‌لپه‌ی و له‌باوس ناسراو به‌ ته‌دده‌ی،


هه‌وڵ بده‌ پێش زستان بێی. ئوبولۆس و پودیس و لینۆس و كلودیا و هه‌موو برایان سڵاوت لێده‌كه‌ن.


“له‌ قله‌ودییوس لیسیاس بۆ به‌ڕێز فیلیكسی فه‌رمانڕه‌وا، سڵاو.


مه‌تته‌ی و تۆما، یاقووی كوڕی خه‌لپه‌ی و شیمعون كه‌ ناسراوبوو به‌ دڵگه‌رم،


ئه‌ندراوس و پیلیپوس و به‌رتولمه‌ی و مه‌تته‌ی و تۆما و یاقووی كوڕی حه‌لفی و ته‌دده‌ی و شیمعونی قنانایا و


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite