Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




عیبرانییەکان 8:9 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

9 نه‌ک وه‌ک ئه‌و په‌یمانه‌ی له‌گه‌ڵ باوباپیرانیان به‌ستم، ئه‌و ڕۆژه‌ی ده‌ستیانم گرت تا له‌ خاكی میسڕ ده‌ریان بكه‌م، چونكه‌ له‌سه‌ر په‌یمانه‌كه‌م نه‌ڕۆیشتن، منیش پشتگوێم خستن، په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێ.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

9 وەک ئەو پەیمانە نابێت کە لەگەڵ باوباپیرانیاندا بەستم ئەو ڕۆژەی دەستی ئەوانم گرت بۆ ئەوەی لە خاکی میسر دەریانبهێنم، چونکە لەسەر پەیمانەکەم نەڕۆیشتن، ئیتر منیش پشتگوێم خستن، ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

Gade chapit la Kopi




عیبرانییەکان 8:9
44 Referans Kwoze  

هه‌موو ئه‌وانه‌ش هێمان. چونكه‌ ئه‌مانه‌ دوو په‌یمانه‌كه‌ن، یه‌كێكیان له‌ شاخی سینه‌یه‌، بۆ كۆیلایه‌تی منداڵی ده‌بێت، ئه‌وه‌ش هاجه‌ره‌.


ئه‌ویش ده‌ستی نابیناكه‌ی گرت، بردییه‌ ده‌ره‌وه‌ی گونده‌كه‌ و تفی له‌ چاوی كرد، ده‌ستی له‌سه‌ر دانا و لێی پرسی: “هیچ ده‌بینیت؟”


ئه‌وه‌تا ده‌ستی په‌روه‌ردگارت له‌سه‌ره‌ و كوێر ده‌بیت، بۆ ماوه‌یه‌ک خۆر نابینی”. یه‌كسه‌ر ته‌م و تاریكی دایپۆشی و گه‌ڕا به‌دوای یه‌كێک تاكو ده‌ستی بگرێت.


شاوول له‌سه‌ر زه‌وییه‌كه‌ هه‌ستایه‌وه‌، چاوی كرابووه‌وه‌ و كه‌سی نه‌ده‌بینی، ده‌ستیان گرت و هێنایانه‌ نێو دره‌مسوق.


گه‌له‌كه‌ی به‌ شادییه‌وه‌ هێنایه‌ ده‌ره‌وه‌. هه‌ڵبژارده‌كانی به‌ شادمانی.


به‌ڵكو هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ و فێڵبازییان كرد. وه‌ک باپیرانیان له‌ ڕێ لایاندا. وه‌ک كه‌وانێكی چه‌وت.


له‌سه‌ر ده‌ستی موشێ و هاڕون. وه‌ک مێگه‌له‌ مه‌ڕ ڕێنمایی گه‌لی خۆت كرد.


ئه‌م ده‌ریهێنان، له‌ ماوه‌ی چل ساڵدا په‌رجو و نیشانه‌ی له‌ خاكی میسڕ و ده‌ریای سوور و چۆڵه‌وانیش كرد.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite