Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




عیبرانییەکان 7:6 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

6 به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ ڕه‌چه‌ڵه‌كی ئه‌وانیش نییه‌، ده‌یه‌كی له‌ ئه‌وڕاهه‌م وه‌رگرت و داڕشتی ئه‌وه‌ی كرد كه‌ به‌ڵێنه‌كانی هه‌یه‌!

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

6 ئەوەی لە ڕەچەڵەکی ئەوانیش نییە، دەیەکی لە ئیبراهیم وەرگرت و ئەوەی بەڵێنەکانی هەیە بەرەکەتداری کرد.

Gade chapit la Kopi




عیبرانییەکان 7:6
16 Referans Kwoze  

جا ئه‌و به‌ڵێنه‌ی بۆ ئه‌وڕاهه‌م یان بۆ نه‌وه‌كه‌ی بوو تاكو ببێته‌ میراتگری جیهان، به‌هۆی ته‌ورات نه‌بوو، به‌ڵكو به‌هۆی ئه‌و بێتاوانیی باوه‌ڕه‌.


به‌ باوه‌ڕ ئه‌وڕاهه‌م، كاتێ خودا خستییه‌ ئه‌زموونه‌وه‌، ئسخه‌قی تاقانه‌كه‌ی وه‌ک قوربانی پێشكه‌ش كرد. ئه‌وه‌ی به‌ به‌ڵێنه‌كان وه‌ریگرت،


چونكه‌ ئه‌م مه‌لكزده‌قه‌ پاشای شالمه‌ و كاهینی خودای هه‌ره‌به‌رزه‌ كاتێ ئه‌وڕاهه‌م له‌ به‌زاندنی پاشاكان گه‌ڕایه‌وه‌، پێشوازیی لێ كرد و داڕشتی كرد،


هه‌روه‌ک به‌ڵێنه‌كان بۆ ئه‌وڕاهه‌م و نه‌وه‌كه‌ی وتراوه‌. نافه‌رمووێت: “به‌ نه‌وه‌كان” وه‌ک ئه‌وه‌ی زۆر بن، به‌ڵكو “به‌ نه‌وه‌ی تۆ”، واتا یه‌ک، ئه‌وه‌ی مه‌سیحه‌.


ئیسڕائیلییه‌كان، ڕۆڵه‌یێتی و شكۆ و په‌یمانه‌كان و ته‌ورات و په‌رستن و به‌ڵێنه‌كان هی ئه‌وانه‌.


ئێوه‌ش ڕۆڵه‌ی پێغه‌مبه‌ران و ئه‌و په‌یمانه‌ن كه‌ خودا له‌گه‌ڵ باوكانتاندا به‌ستی، به‌ ئه‌وڕاهه‌می فه‌رموو: {به‌ نه‌وه‌ی تۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی زه‌وی داڕشت ده‌كرێن}.


هه‌موو ئه‌وانه‌ له‌ باوه‌ڕدا مردن و به‌ڵێنه‌كانیان وه‌رنه‌گرت، به‌ڵكو له‌ دووره‌وه‌ بینییان و بڕوایان پێ كرد و دانیان پیانا كه‌ ئه‌وان له‌سه‌ر زه‌ویدا نامۆ و بێگانه‌ن.


بێ هیچ ده‌مه‌قاڵێیه‌ك: بچووكترین له‌لایه‌ن گه‌وره‌ترین داڕشت ده‌كرێت.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite