Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




عیبرانییەکان 7:16 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

16 كه‌ به‌گوێره‌ی ته‌ورات ڕاسپارده‌ی جه‌سته‌یی دانه‌نرا، به‌ڵكو به‌گوێره‌ی هێزی ژیانی نه‌فه‌وتاو.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

16 کە ئەو بەپێی تەورات بە کاهین دانەنراوە کە لە ڕێگەی ڕەچەڵەکەوەیە، بەڵکو بەپێی هێزی ئەو ژیانەی کە لەناوناچێت،

Gade chapit la Kopi




عیبرانییەکان 7:16
15 Referans Kwoze  

ئه‌گه‌ر سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماكانی جیهان له‌گه‌ڵ مه‌سیحدا مردن، بۆچی وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌ جیهاندا ده‌ژین؟ ملكه‌چی ئه‌م ئه‌ركانه‌ ده‌بن:


زیندووه‌كه‌م، مردوو بووم، ئه‌وه‌تا تاهه‌تایه‌ زیندووم! ئامین. كلیله‌كانی دۆڵی بێبن و مه‌رگم پێیه‌.


ته‌ورات ته‌نها سێبه‌ری شته‌ باشه‌كانی داهاتووه‌، نه‌ک وێنه‌ی ته‌واوی ڕاستییه‌كان. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام به‌ هه‌مان قوربانییه‌كانی ساڵانه‌ پێشكه‌ش ده‌كرێته‌وه‌، هه‌رگیز ناتوانێ ئه‌وانه‌ ته‌واو بكات كه‌ بۆ په‌رستن نزیک ده‌بنه‌وه‌.


چونكه‌ ته‌ورات كه‌سانێک له‌ پێگه‌ی كاهینی باڵا داده‌نێت كه‌ لاوازییان هه‌یه‌، به‌ڵام وشه‌ی سوێند كه‌ دوای ته‌وراته‌، ڕۆڵه‌كه‌ داده‌نێت كه‌ تا جاویدان ته‌واوكراوه‌.


بێ باوک و دایک، بێ ڕه‌چه‌ڵه‌كه‌، بێ سه‌ره‌تای ڕۆژان و پایانی ژیان، به‌ڵكو وه‌ک ڕۆڵه‌ی خودا وایه‌، تاهه‌تایه‌ به‌ كاهین ده‌مێنێته‌وه‌.


ئه‌و تۆماره‌ی سڕییه‌وه‌كه‌ له‌ ئه‌ركه‌كان له‌سه‌رمان بوو، كه‌ له‌ دژی ئێمه‌ بوو، له‌م ناوه‌نده‌ هه‌ڵیگرت و به‌ خاچه‌وه‌ بزماركوتی كرد.


به‌ڵام ئێستا خودا ده‌ناسن، ڕاستتریش له‌لای خوداوه‌ ناسران، ئایا چۆن دیسان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ لای بنه‌ما لاواز و هه‌ژاره‌كان كه‌ ده‌تانه‌وێ سه‌رله‌نوێ ببنه‌وه‌ كۆیله‌ی ئه‌وانه‌؟


ئێمه‌ش به‌ هه‌مان شێوه‌، كاتێ ناكام بووین كۆیله‌ی ده‌ستی بنه‌ماكانی جیهان بووین.


چونكه‌ ئه‌وان بێ سوێند بوونه‌ كاهین، به‌ڵام ئه‌مه‌ به‌ سوێنده‌وه‌ بوو، له‌وه‌ی پێی فه‌رموو: “په‌روه‌ردگار سوێندی خواردووه‌ وپاشگه‌ز نابێته‌وه‌: تاهه‌تایه‌ تۆ كاهینیت، له‌ پله‌ی مه‌لكزده‌ق”


چونكه‌ گه‌واهیی ده‌دات: “تاهه‌تایه‌ تۆ كاهینیت، له‌ پله‌ی مه‌لكزده‌ق”.


ئێمه‌ ده‌زانین ته‌ورات ڕووحییه‌، به‌ڵام من جه‌سته‌ییم و له‌ گوناهه‌دا فرۆشراوم.


زۆر ڕوونتریشه‌، ئه‌گه‌ر له‌ شێوه‌ی مه‌لكزده‌ق كاهینێكی دیكه‌ په‌یدا بێت،


ئیتر خوێنی مه‌سیح چه‌ند زیاتره‌، ئه‌وه‌ی به‌ ڕووحێكی ئه‌زه‌لی بێ كه‌موكوڕی خۆی پێشكه‌شی خودا كرد، ئه‌وه‌ی ویژدانتان له‌ كرداره‌ مردووه‌كان پێگه‌رد ده‌كاته‌وه‌، تاكو ڕاژه‌ی خودای زیندوو بكه‌ن!


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite