Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




عیبرانییەکان 7:11 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

11 ئه‌گه‌ر ته‌واوه‌تی به‌ كاهینیه‌تیی لیوی بووه‌، كه‌ گه‌لیش له‌سه‌ر ئه‌مه‌ ته‌وراتی وه‌رگرت، پێویستی چی بوو كه‌ كاهینێكی دیكه‌ له‌ پله‌ی مه‌لكزده‌ق، نه‌ک له‌ پله‌ی هاڕون په‌یدا بێت؟

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

11 ئێستا ئەگەر بە ڕێگەی کاهینیێتی لێڤی تەواوەتی بەدەستبهاتبایە، کە گەلیش لەسەر ئەمە تەوراتی وەرگرت، ئایا پێویستە کاهینێکی دیکە لە پلەی مەلکیسادق و نەک لە پلەی هارون دابنرێت؟

Gade chapit la Kopi




عیبرانییەکان 7:11
17 Referans Kwoze  

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر په‌یمانی یه‌كه‌م بێ كه‌موكوڕی بووایه‌، ئیتر شوێن بۆ دووه‌م داوا نه‌ده‌كرا.


من به‌خششی خودا پووچه‌ڵ ناكه‌مه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر بێتاوانی به‌ ته‌ورات بووایه‌، ئه‌وا مردنی مه‌سیح بێ هۆ بوو!


چونكه‌ ئه‌وان بێ سوێند بوونه‌ كاهین، به‌ڵام ئه‌مه‌ به‌ سوێنده‌وه‌ بوو، له‌وه‌ی پێی فه‌رموو: “په‌روه‌ردگار سوێندی خواردووه‌ وپاشگه‌ز نابێته‌وه‌: تاهه‌تایه‌ تۆ كاهینیت، له‌ پله‌ی مه‌لكزده‌ق”


زۆر ڕوونتریشه‌، ئه‌گه‌ر له‌ شێوه‌ی مه‌لكزده‌ق كاهینێكی دیكه‌ په‌یدا بێت،


وه‌ک له‌ شوێنێكی دیكه‌ش ده‌فه‌رمووێ: “تاهه‌تایه‌ تۆ كاهینیت، له‌ پله‌ی مه‌لكزده‌ق”.


به‌ڵام ئێستا خودا ده‌ناسن، ڕاستتریش له‌لای خوداوه‌ ناسران، ئایا چۆن دیسان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ لای بنه‌ما لاواز و هه‌ژاره‌كان كه‌ ده‌تانه‌وێ سه‌رله‌نوێ ببنه‌وه‌ كۆیله‌ی ئه‌وانه‌؟


له‌وێدا ئیشۆع پێشتر و له‌پێناوی ئێمه‌ چووه‌ نێویه‌وه‌، تاهه‌تایه‌ بووه‌ كاهینی باڵا، له‌ پله‌ی مه‌لكزده‌ق.


له‌لای خوداشه‌وه‌ به‌ كاهینی باڵا ناونرا، له‌ پله‌ی مه‌لكزده‌ق.


ئێمه‌ش به‌ هه‌مان شێوه‌، كاتێ ناكام بووین كۆیله‌ی ده‌ستی بنه‌ماكانی جیهان بووین.


چونكه‌ كاتێ مه‌لكزده‌ق پێشوازیی له‌ ئه‌وڕاهه‌م كرد، هێشتا لیوی له‌ پشتی باوكی بوو.


چونكه‌ ئه‌گه‌ر كاهینیه‌تی بگۆڕێت، ئه‌وا پێویسته‌ ته‌وراتیش بگۆڕێت.


چونكه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌م باسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێ، سه‌ر به‌ هۆزێكی جیاوازه‌، له‌مه‌ كه‌س ڕاژه‌ی قوربانگای نه‌كردووه‌.


كاتێ شته‌كان ئاوا ڕێكخرابوون، كاهینان هه‌موو كاتێ ده‌چنه‌ ژووری یه‌كه‌م بۆ جێبه‌جێكردنی ڕاژه‌.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite