Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




عیبرانییەکان 6:4 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

4 چونكه‌ ئه‌وانه‌ی جارێک ڕووناک كراونه‌ته‌وه‌ و تامی به‌هره‌ ئاسمانیه‌كانیان كردووه‌ و به‌شدار بوونه‌ له‌ ڕووحی پارسا،

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

4 ناکرێ ئەوانەی جارێک ڕووناک کراونەتەوە و تامی بەهرەی ئاسمانییان کردووە و بەشدار بوونە لە ڕۆحی پیرۆز،

Gade chapit la Kopi




عیبرانییەکان 6:4
38 Referans Kwoze  

ئێوه‌ن خوێی زه‌وی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خوێ سوێرییه‌كه‌ی نه‌ما، به‌ چی سوێر ده‌كرێته‌وه‌؟ ئیتر به‌كه‌ڵكی هیچ نایه‌ت، ته‌نها فڕێبدرێته‌ ده‌ره‌وه‌ و خه‌ڵكی پێشێلی بكه‌ن.


ئه‌گه‌ر كه‌سێک له‌ مندا جێگیر نه‌بێت، وه‌ک لق فڕێده‌درێته‌ ده‌ره‌وه‌، جا وشک ده‌بێت و كۆده‌كرێته‌وه‌، فڕێده‌درێته‌ نێو ئاگر و ده‌سووتێت.


چونكه‌ به‌ به‌خشش ڕزگارتان بوو به‌باوه‌ڕ، ئه‌مه‌ش له‌ خۆتانه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵكو دیاریی خودایه‌،


یوخه‌ننه‌ن وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و وتی: “كه‌س ناتوانێت شتێک وه‌ربگرێت ئه‌گه‌ر له‌ ئاسمانه‌وه‌ پێی نه‌درابێت.


به‌ڵام ڕۆژانی پێشترتان به‌ یاد بێته‌وه‌ كه‌ ڕووناک بوونه‌وه‌ و ئارامتان گرت له‌ تێكۆشانی ئازاری زۆر.


ئه‌وسا ده‌چێت و حه‌وت ڕووحی له‌ خۆی به‌دتر له‌‌گه‌ڵ خۆی ده‌هێنێت و ده‌چن و له‌وێدا نیشته‌جێ ده‌بن. ئینجا پایانی ئه‌و مرۆڤه‌ له‌ جاران خراپتر ده‌بێت! بۆ ئه‌م نه‌وه‌ به‌دكاره‌ش، ئاوا ده‌بێت”.


ته‌نها ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌تان لێ فێربم: ئایا به‌ كاركردن به‌ ته‌ورات ڕووحی پارساتان وه‌رگرت، یاخود به‌ باوه‌ڕ به‌وه‌ی بیستتان؟


ئه‌وانه‌ی به‌ربه‌ره‌كانێی ده‌كه‌ن به‌ دڵنه‌رمی ڕاستیان بكاته‌وه‌، به‌ هیوای ئه‌وه‌ی خودا تۆبه‌كردنی ڕه‌وا ناسینیان بداتێ و


ئه‌گه‌ر یه‌كێک براكه‌ی خۆی ببینێت گوناهێک ده‌كات ئه‌نجامه‌كه‌ی مه‌رگ نه‌بێت، پێویسته‌ بۆی بپاڕێته‌وه‌، خوداش ژیانی ده‌داتێ. بۆ ئه‌وانه‌ی گوناه‌ ده‌كه‌ن به‌ره‌و مه‌رگ نییه‌. گوناه‌ هه‌یه‌ به‌ره‌و مه‌رگه‌، بۆ ئه‌مه‌ ناڵێم داوا بكرێت.


خوداش له‌گه‌ڵیان گه‌واهیی دا، به‌ نیشانه‌ و كاری سه‌یر و په‌رجوی جۆراوجۆر و به‌هره‌كانی ڕووحی پارسا به‌گوێره‌ی خواستی خۆی.


ئه‌و به‌هره‌یه‌ی له‌ تۆدایه‌ پشتگوێی مه‌خه‌، ئه‌وه‌ی به‌ پێشبینی وه‌رتگرتووه‌ كاتێ پیرانی وارگه‌ ده‌ستیان له‌سه‌ر دانای.


جا ئه‌گه‌ر خودا هه‌مان به‌هره‌ی به‌وان دابێت هه‌روه‌ک به‌ ئێمه‌ی داوه‌ كه‌ باوه‌ڕمان به‌ ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار هێنا، ئیتر من كێم؟ ئایا ده‌توانم ڕێگا له‌ خودا بگرم؟”


به‌ڵام به‌گوێره‌ی پێوانه‌ی به‌خشینی مه‌سیح به‌خشش به‌ هه‌ر یه‌كێكمان دراوه‌،


منیش بۆی بوومه‌ ڕاژه‌وان، به‌گوێره‌ی به‌خشینی به‌خششی خودا پێم درا، به‌گوێره‌ی كرداری هێزه‌كه‌ی.


ئه‌و باوه‌ڕدارانه‌ی له‌ خروسه‌بڕاوان بوون سه‌ریان سوڕما، هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ په‌تڕۆس بوون، چونكه‌ به‌هره‌ی ڕووحی پارسا به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌كانیشدا ڕژا،


په‌تڕۆس پێی وت: “با زیوه‌كه‌ت له‌گه‌ڵ خۆت له‌ناوبچێت! چونكه‌ واتزانی به‌هره‌ی خودا به‌ پاره‌ دسێنرێت!


ئیشۆعیش پێی فه‌رموون: “ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: مووشێ نه‌بوو نانه‌كه‌ی له‌ ئاسمانه‌وه‌ دانێ، به‌ڵكو باوكمه‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ نانی ڕاسته‌قینه‌تان ده‌داتێ.


ئه‌وه‌ی ڕووحتان پێ ده‌به‌خشێ و له‌نێوانتاندا په‌رجو ده‌كات، ئایا به‌ كاركردن به‌ ته‌وراته‌، یاخود به‌ باوه‌ڕ به‌وه‌ی بیسترا؟


خودای دڵناس، گه‌واهیی بۆیان دا به‌ به‌خشینی ڕووحی پارسا به‌وانیش هه‌روه‌ک به‌ ئێمه‌.


ئیشۆعیش وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و پێی فه‌رموو: “ئه‌گه‌ر به‌خششی خودات ده‌زانی و ده‌تزانی كێیه‌ ئه‌وه‌ی پێت ده‌ڵێت ئاوم بده‌رێ تا بخۆمه‌وه‌، ئه‌وسا تۆ داوات لێ ده‌كرد و ئه‌ویش ئاوی زیندووی پێ ده‌دایت”.


ئه‌سكه‌نده‌ری مسگه‌ر زۆر خراپه‌ی له‌گه‌ڵ كردم، په‌روه‌ردگار به‌پێی كرداره‌كانی پاداشتی بدات.


چونكه‌ تامه‌زرۆی بینینی ئێوه‌م تاكو بۆ جێگیربوونتان به‌خشینی ڕووحیتان بده‌مێ،


كه‌ خوداوه‌ندی ئه‌م ڕۆژگاره‌ هزری بێباوه‌ڕانی كوێر كردووه‌، تاكو ڕووناكیی ئینجیلی شكۆی مه‌سیحیان بۆ نه‌دره‌وشێته‌وه‌، كه‌ وێنه‌ی خودایه‌.


چونكه‌ خودا كه‌ فه‌رمووی: “با له‌ تاریكیدا ڕووناكی بدره‌وشێته‌وه‌”، ئه‌و له‌ دڵماندا دره‌وشایه‌وه‌، بۆ ڕووناككردنه‌وه‌ی ناسینی شكۆی خودا له‌ڕووی ئیشۆعی مه‌سیحدا.


چاوی هزرتان ڕووناک بێته‌وه‌، تاكو بزانن هیوای بانگه‌وازه‌كه‌ی چییه‌، هه‌روه‌ها بزانن ده‌وڵه‌مه‌ندی شكۆی میراته‌كه‌ی له‌ پارساكاندا چییه‌،


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite