Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




عیبرانییەکان 5:7 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

7 ئیشۆع له‌ ڕۆژانی جه‌سته‌ی خۆیدا، نوێژ و پاڕانه‌وه‌ی به‌ هاواری توند و فرمێسكه‌وه‌ پێشكه‌ش كرد، بۆ توانادار تا له‌ مه‌رگ ڕزگاری بكات، ئیتر له‌به‌ر خواترسییه‌كه‌ی گوێی لێ گیرا.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

7 عیسا لە ماوەی ژیانی لەسەر زەوی، بە هاواری توند و فرمێسکەوە نوێژ و پاڕانەوەی پێشکەش بە خودا کرد، ئەوەی توانای ڕزگارکردنیی هەبوو لە مردن، ئیتر لەبەر لەخواترسییەکەی گوێی لێ گیرا.

Gade chapit la Kopi




عیبرانییەکان 5:7
38 Referans Kwoze  

ئیشۆع ئه‌مانه‌ی فه‌رموو، چاوی به‌ره‌و ئاسمان هه‌ڵبڕی و فه‌رمووی: “باوكه‌، كاته‌كه‌ هات. ڕۆڵه‌ت شكۆدار بكه‌، تاكو ڕۆڵه‌شت شكۆدارت بكات.


نزیكه‌ی كاژێر سێ ئیشۆع به‌ ده‌نگێكی به‌رز هاواری كرد و وتی: “ئێلی، ئێلی، له‌ما شه‌به‌قته‌نی؟” واتا: خودایه‌، خودایه‌، بۆ به‌جێت هێشتم؟


له‌ كاژێری نۆ، ئیشۆع به‌ ده‌نگێكی مه‌زن هاواری كرد: “ئیلۆی، ئیلۆی، له‌ما شه‌به‌قته‌نی؟” واتا، خودایه‌، خودایه‌، بۆ به‌جێت هێشتم؟


بۆیه‌، چونكه‌ پاشایه‌تیێكی ناله‌رزۆكمان وه‌رگرتووه‌، با سوپاسگوزار بین، به‌هۆیه‌وه‌ به‌ شێوازێكی په‌سه‌ند به‌ ترس و ڕێزه‌وه‌ خودا بپه‌رستین.


ئیشۆع دیسان به‌ ده‌نگێكی به‌رز هاواری كرد و ڕووحی سپارد.


ئیشۆعیش به‌ ده‌نگێكی مه‌زن هاواریكرد و ڕووحی سپارد.


چونكه‌ به‌ سووكیه‌وه‌ نه‌ڕوانیه‌ به‌دبه‌ختیی هه‌ژار و ڕووی لێ‌ وه‌رنه‌گێڕا، به‌ڵكو گوێ‌ له‌ هاواری ده‌گرێت.


بۆیه‌ كه‌ ڕۆڵه‌كان له‌ گۆشت و خوێن به‌شدارن، ئه‌ویش به‌ هه‌مان شێوه‌ به‌شداری له‌م شتانه‌كرد، تاكو به‌ مه‌رگ ئه‌وه‌ له‌ناوببات كه‌ ده‌سه‌ڵاتی مه‌رگی هه‌یه‌، واتا ئیبلیس،


ئیشۆع به‌ ده‌نگێكی مه‌زن هاواری كرد و فه‌رمووی: “باوكه‌، ڕووحی خۆم به‌ ده‌ستی تۆ ده‌سپێرم”. ئه‌مه‌ی فه‌رموو و ڕووحی سپارد.


خودایه‌ ڕزگارم بكه‌، چونكه‌ ئاو تا لووتم هاتووه‌،


خودای ئاشتی كه‌ به‌ خوێنی په‌یمانی جاویدانی ئیشۆعی په‌روه‌ردگارمانی له‌نێو مردووان هه‌ستانده‌وه‌، شوانه‌ مه‌زنه‌كه‌ی كاوڕه‌كان،


به‌ دانپیانانی گشتی، نهێنیی خوداناسی مه‌زنه‌: خودا له‌ له‌شدا ده‌ركه‌وت، له‌ ڕووحدا پاكانه‌ی كرا، له‌لایه‌ن فریشته‌كانه‌وه‌ بینرا، له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان ڕاگه‌یه‌ندرا، له‌ جیهاندا باوه‌ڕی پێ هێنرا، له‌ شكۆمه‌ندی به‌رزكرایه‌وه‌.


چه‌واشه‌كاری زۆر هاتوونه‌ته‌ جیهان و دان نانێن ئیشۆعی مه‌سیح له‌ جه‌سته‌دا هاتووه‌. ئه‌مانه‌ چه‌واشه‌كار و دژه‌ مه‌سیحن.


به‌ڵام هه‌ر ڕووحێكیش دان به‌ ئیشۆع نه‌نێت كه‌ له‌ جه‌سته‌دا هاتووه‌، ئه‌وا له‌ خوداوه‌ نییه‌. ئه‌و ڕووحه‌ دژه‌ مه‌سیحه‌ كه‌ بیستووتانه‌ دێت، ئێستا وا له‌ جیهاندایه‌.


به‌ڵام كه‌ پڕی زه‌مانه‌ داهات، خودا ڕۆڵه‌ی خۆی نارد، له‌ كچێک له‌دایكبوو، له‌ سایه‌ی ته‌ورات له‌دایكبوو،


زانیم كه‌ تۆ هه‌میشه‌ گوێم لێ ده‌گریت. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی له‌م ناوه‌ ڕاوه‌ستاون ئه‌مه‌م وت، تاكو باوه‌ڕ بهێنن كه‌ تۆ منت ناردووه‌”.


چونكه‌ ئه‌وه‌ی له‌ توانای ته‌وراتدا نه‌بوو، له‌وه‌ی به‌ جه‌سته‌ لاواز بوو، خودا به‌ ناردنی ڕۆڵه‌كه‌ی خۆی له‌ شێوه‌ی جه‌سته‌ی گوناهبار و له‌پێناوی گوناه‌. له‌ جه‌سته‌دا گوناهی تاوانبار كرد،


ئه‌ی په‌روه‌ردگار، خوداوه‌ندی ڕزگاریم، شه‌و و ڕۆژ به‌رامبه‌ر به‌ تۆ هاوارم كرد.


وشه‌كه‌ش بووه‌ جه‌سته‌ و له‌ نێوماندا نیشته‌جێ بوو. شكۆی ئه‌ومان بینی، وه‌ک شكۆی تاقانه‌یه‌ک له‌ باوكه‌وه‌، پڕ له‌ به‌خشش و ڕه‌وا.


بۆیه‌ كاتێ مه‌سیح هاته‌ نێو جیهانه‌وه‌ فه‌رمووی: “سه‌ربڕاو و قوربانیت نه‌ویست، به‌ڵكو له‌شێكت بۆ ئاماده‌ كردم.


به‌م خواسته‌ به‌ جارێک به‌ پێشكه‌شكردنی له‌شی ئیشۆعی مه‌سیح پارسا بووین.


به‌ باوه‌ڕ نووخ، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی هێشتا نابینرێت ئاگادار كرایه‌وه‌، ترسا، كه‌شتییه‌كی بنیاد نا بۆ ڕزگاریی ماڵه‌كه‌ی. به‌ باوه‌ڕ جیهانی حوكم دا و بوو به‌ میراتگری بێتاوانی كه‌ به‌گوێره‌ی باوه‌ڕه‌.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite