Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




عیبرانییەکان 5:1 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

1 چونكه‌ هه‌ر كاهینێكی باڵا له‌نێو خه‌ڵک هه‌ڵبژێردراوه‌، وه‌ک نوێنه‌ری خه‌ڵک له‌ كاروباری خودا ده‌ستنیشان كراوه‌، تاكو قوربانی و سه‌ربڕاوی گوناه‌ پێشكه‌ش بكات.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

1 هەر سەرۆک کاهینێک لەنێو خەڵک هەڵبژێردراوە، وەک نوێنەری خەڵک لە کاروباری خودا دەستنیشان کراوە، تاکو دیاری و قوربانییەکانی گوناه پێشکەش بکات.

Gade chapit la Kopi




عیبرانییەکان 5:1
17 Referans Kwoze  

چونكه‌ هه‌ر كاهینێكی باڵای بۆ پێشكه‌شكردنی قوربانی و سه‌ربڕاو دانراوه. كه‌واته‌ ئه‌مه‌ پێویسته‌ شتێكی هه‌بێت كه‌ پێشكه‌شی بكات.


هه‌ر كاهینێک هه‌موو ڕۆژێک ڕاده‌وه‌ستێت و ڕاژه‌ ده‌كات، چه‌ندین جار هه‌مان قوربانی ده‌كاته‌وه‌، كه‌ هه‌رگیز ناتوانێت گوناه‌ لابه‌رێت.


به‌ باوه‌ڕ هاویل قوربانییه‌كی باشتری له‌وه‌ی قائین پێشكه‌شی خودا كرد. به‌ باوه‌ڕ گه‌واهیی بۆ درا كه‌ خوداناسه‌ كاتێ خودا گه‌واهیی بۆ خۆی و قوربانییه‌كه‌ی دا. هه‌رچه‌نده‌ مرد، هه‌روا به‌ باوه‌ڕ ده‌دوێت!


ئه‌مه‌ش هێمایه‌ بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه‌، كه‌ تیایدا قوربانی و سه‌ربڕاو پێشكه‌ش ده‌كرێت، ناتوانێت ویژدانی ئه‌وه‌ی ده‌یپه‌رستێت پاک بكات.


ئه‌و ناچار نییه‌ وه‌ک كاهینانی باڵای دیكه‌ ڕۆژانه‌ قوربانی بكات، یه‌كه‌م بۆ گوناهه‌كانی خۆی و دوایی بۆ گوناهه‌كانی گه‌ل، چونكه‌ ئه‌مه‌ی به‌ جارێک كرد كه‌ خۆی پێشكه‌ش كرد.


جا ده‌بووایه‌ له‌ هه‌موو ڕوویه‌كدا له‌ برایانی بچووبایه‌، تاكو میهره‌بان بێت و كاهینی باڵایه‌كی دڵسۆز بێت له‌ شته‌كانی خودا، تاكو ببێته‌ داپۆشه‌ری گوناهه‌كانی گه‌ل،


بۆیه‌ له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا شانازیم هه‌یه‌ به‌و شتانه‌ی بۆ خودایه‌.


چونكه‌ ئه‌وه‌م ڕاده‌ست كردن كه‌ منیش وه‌رمگرتبوو: كه‌وا مه‌سیح له‌ پێناوی گوناهه‌كانمان مرد به‌گوێره‌ی سیپاره‌كان و


ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر زه‌وی بووایه‌، نه‌ده‌بووه‌ كاهین، چونكه‌ كه‌سانێكی هه‌ن به‌گوێره‌ی ته‌ورات قوربانی بكه‌ن.


به‌ڵام ئه‌م كاهینه‌ كاتێ قوربانییه‌كی كرد له‌ جیاتی گوناه‌ بۆ هه‌موو كاتێک، ئینجا له‌ لای ڕاستی خوداش دانیشت،


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite