Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




عیبرانییەکان 3:5 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

5 مووشێ وه‌ک ڕاژه‌وانێک له‌ هه‌موو ماڵی خودا سه‌رڕاست بوو، بۆ گه‌واهیی ئه‌وه‌ی له‌ داهاتوو ده‌ووترێت.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

5 موسا وەک خزمەتکارێکی دڵسۆز لە هەموو ماڵی خودا بوو و شایەتی بۆ ئەو فەرمایشتانە دەدا کە لە داهاتوودا خودا دەیفەرموو.

Gade chapit la Kopi




عیبرانییەکان 3:5
35 Referans Kwoze  

سه‌رڕاسته‌ بۆ ئه‌وه‌ی دیاری كرد، هه‌روه‌ک مووشێ له‌ هه‌موو ماڵی خودا بوو.


موشێی به‌نده‌ی خۆی نارد و هاڕون ئه‌وه‌ی هه‌ڵیبژارد.


ڕۆژێكیان بۆ دیاریكرد و زۆر كه‌س هاتنه‌ خانه‌كه‌ی. ئه‌ویش له‌ به‌یانییه‌وه‌ تاكو ئێواره‌ بۆیانی ڕوون ده‌كرده‌وه‌ و گه‌واهیی بۆ پاشایه‌تی خودا ده‌دا، هه‌وڵی ده‌دا به‌ ته‌وراتی مووشێ و سیپاره‌ی پێغه‌مبه‌ران ده‌رباره‌ی ئیشۆع قه‌ناعه‌تیان پێ بهێنێت.


ئه‌وانه‌ی ڕاژه‌ی وێنه‌ و سێبه‌ری شته‌ ئاسمانییه‌كان ده‌كه‌ن، كه‌ مووشێش به‌ته‌مابوو نشینگه‌كه‌ دروست‌بكات، ئاگادار كرایه‌وه‌: “بڕوانه‌ كه‌ هه‌موو شتێک له‌سه‌ر ئه‌و نموونه‌یه‌ دروست بكه‌ی كه‌ له‌سه‌ر كێوه‌كه‌ پیشانت دراوه‌”.


سوپاسی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان ده‌كه‌م، ئه‌وه‌ی به‌هێزی كردم و به‌ سه‌رڕاستی داناوم و بۆ ڕاژه‌كردن ده‌ستنیشانی كردم.


چونكه‌ مه‌سیح نه‌چووه‌ پارساگای ده‌ستكرد كه‌ له‌به‌رگیراوه‌ی شته‌ ڕاسته‌قینه‌كه‌یه‌، به‌ڵكو بۆ خودی ئاسمان، ئێستاش له‌به‌ر ڕووی خودا له‌پێناوی ئێمه‌ ده‌رده‌كه‌وێت.


به‌ڵام ئێستا بێتاوانكردن له‌ خوداوه‌ ئاشكرا كرا به‌بێ ته‌ورات، ته‌ورات و پێغه‌مبه‌رانیش گه‌واهیی بۆ ده‌ده‌ن.


سیپاره‌كان بپشكنن، چونكه‌ ده‌زانن ژیانی جاویدانی بۆ ئێوه‌ تێدایه‌. ئه‌وانه‌ش گه‌واهیم بۆ ده‌ده‌ن،


ئینجا پێی فه‌رموون: “ئه‌م قسانه‌م بۆ كردن كاتێ له‌گه‌ڵتان بووم: كه‌ پێویسته‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ ته‌وراتی مووشێ و پێغه‌مبه‌ران و په‌سنیه‌كاندا ده‌رباره‌ی من نووسراون بێته‌ دی”.


ئه‌وسا ده‌ستی پێكرد له‌ مووشێ و له‌ هه‌موو پێغه‌مبه‌رانه‌وه‌ ئه‌و شتانه‌ی ده‌رباره‌ی خۆی بوو له‌ هه‌موو سیپاره‌كاندا بۆیان ڕاڤه‌ كرد.


جا ئه‌وه‌ی له‌ سه‌ركاران داوا ده‌كرێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ متمانه‌یی بسه‌لمێنن.


ئه‌مه‌ ئه‌و مووشێیه‌ كه‌ به‌ نه‌وه‌ی ئیسڕائیلی وت: {خودا له‌نێو برایانتان پێغه‌مبه‌رێكی وه‌كو منتان بۆ په‌یداده‌كات، گوێی لێ بگرن}.


په‌روه‌ردگار فه‌رمووی: “ئه‌و سه‌ركاره‌ دڵسۆز و دانایه‌ كێیه‌ كه‌ گه‌وره‌كه‌ی له‌سه‌ر ڕاژه‌وانه‌كانی دایده‌نێت، تاكو له‌ كاتی خۆیدا به‌شه‌ خۆراكیان بداتێ؟


گه‌وره‌كه‌ی پێی وت: ئافه‌رم ئه‌ی كۆیله‌ی چاک و ده‌ستپاک! له‌ كه‌م ده‌ستپاک بوویت، زۆرت پێ ده‌سپێرم. وه‌ره‌ ژووره‌وه‌ بۆ خۆشیی گه‌وره‌كه‌ت.


كه‌واته‌ كێیه‌ ئه‌و كۆیله‌ ده‌ستپاک و دانایه‌ی گه‌وره‌كه‌ی له‌سه‌ر ڕاژه‌وانانی خۆی دایناوه‌، تاكو له‌ كاتی خۆیدا خواردنیان بداتێ؟


دوای ئه‌وه‌ی له‌كۆنه‌وه‌ خودا زۆر جار و به‌ ڕێگای جۆراوجۆر له‌ڕێگه‌ی پێغه‌مبه‌ران له‌گه‌ڵ باوباپیراندا دووابوو،


چونكه‌ هه‌موو خانوویه‌ک یه‌كێک بنیادی ناوه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بنیادی هه‌موو شتێكی ناوه‌ خودایه‌.


په‌سنیی مووشێی به‌نده‌ی خودا و په‌سنیی كاوڕه‌كه‌یان ده‌چڕی، ده‌یانووت: “ئه‌ی په‌روه‌ردگار، خوداوه‌ندی توانادار به‌سه‌ر هه‌موو شتێک، كاره‌كانت مه‌زن و سه‌یرن! ئه‌ی پاشای پارساكان، ڕێگاكانت دادپه‌وه‌ر و ڕه‌وایه‌.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite