Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




عیبرانییەکان 3:12 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

12 برایان، ئاگاداری خۆتان بن، نه‌وه‌ک یه‌كێكتان دڵێكی خراپ و بێباوه‌ڕی هه‌بێت كه‌ له‌ خودای زیندوو هه‌ڵبگه‌ڕێته‌وه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

12 خوشکان، برایان، ئاگاداری خۆتان بن، نەوەک یەکێکتان دڵێکی خراپ و بێباوەڕی هەبێت کە لە خودای زیندوو هەڵبگەڕێتەوە.

Gade chapit la Kopi




عیبرانییەکان 3:12
37 Referans Kwoze  

ئاگاداربن قسه‌كه‌ره‌كه‌ ڕه‌ت مه‌كه‌نه‌وه‌. چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی قسه‌كه‌ری سه‌ر زه‌وییان ڕه‌تكرده‌وه‌ ده‌رباز نه‌بووبن، ئایا چه‌ند كه‌متر ئێمه‌ ده‌رباز ده‌بین كه‌ له‌ قسه‌كه‌ری ئاسمان هه‌ڵگه‌ڕاینه‌وه‌!


كه‌واته‌ ئه‌وه‌ی واده‌زانێت ڕاوه‌ستاوه‌، با وریابێت نه‌كه‌وێت.


خوداناس به‌ باوه‌ڕ ده‌ژیێت، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه‌، ئه‌وه‌ جێی ڕه‌زامه‌ندی من نابێت”.


ئاگادار بن، كه‌س خۆی له‌ به‌خششی خودا بێبه‌ش نه‌كات، نه‌وه‌ک ڕه‌گی تاڵی گه‌شه‌ بكات و په‌شێوی دروست بكات، به‌هۆی ئه‌مه‌ش زۆر كه‌س گڵاو بێت.


بۆیه‌ له‌م نه‌وه‌یه‌ تووڕه‌ بووم، وتم: ئه‌وان دڵیان هه‌میشه‌ به‌ره‌و گومڕایی ده‌ڕوات و هه‌رگیز ڕێبازه‌كانی منیان نه‌ناسی.


ئاگاداربن! بێداربن و نوێژبكه‌ن چونكه‌ نازانن كه‌ی ئه‌و كاته‌ دادێت.


ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و پێی فه‌رموون: “ئاگاداربن! كه‌س گومڕاتان نه‌كات.


ئاگاداری خۆتان بن، چونكه‌ ڕاده‌ستی كه‌نیشته‌كان ده‌كرێن، جا لێتان ده‌درێت و له‌به‌رده‌م دادوه‌ران و پاشاكان له‌ پێناوی من ڕاده‌وه‌ستێنرێن، وه‌ک گه‌واهیه‌ک بۆیان.


چونكه‌ خۆیان باسمان ده‌كه‌ن كه‌ پێشوازیتان بۆ ئێمه‌ چۆن بووه‌ و چۆن له‌ بته‌وه‌ بۆ خودا گه‌ڕانه‌وه‌، تاكو خودای زیندوو و ڕاست بپه‌رستن،


چونكه‌ ڕێگاكانی په‌روه‌ردگارم پاراست، له‌ خوداوه‌ندی خۆم یاخی نه‌بووم.


چونكه‌ ئه‌گه‌ر خودا به‌زه‌یی به‌ لقه‌ سروشتییه‌كان نه‌یه‌ته‌وه‌، ئه‌وا به‌زه‌یی به‌ تۆش نایه‌ته‌وه‌!


فه‌رمووی: “وریابن! هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێن. چونكه‌ زۆر كه‌س به‌ ناوی منه‌وه‌ دێن و ده‌ڵێن: “من ئه‌وم! و كاته‌كه‌ نزیكبووه‌ته‌وه‌! دوایان مه‌كه‌ون.


به‌ڵام ئێوه‌ ئاگاداربن، ئه‌وا پێشوه‌خت هه‌موو شتێكم پێ وتن.


شیمعون په‌تڕۆس وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و وتی: “تۆ مه‌سیحه‌كه‌یت، ڕۆڵه‌ی خودای زیندووی!”.


ئاگاداربن كه‌س به‌ فه‌لسه‌فه‌ و لووتبه‌رزیی ناڕه‌وا دیلتان نه‌كات، كه‌ به‌گوێره‌ی نه‌ریتی خه‌ڵک و به‌گوێره‌ی بنه‌ماكانی جیهانه‌، نه‌ک به‌گوێره‌ی مه‌سیح.


كه‌واته‌ برایانی پارسا، كه‌ به‌شداری بانگه‌وازی ئاسمانین، سه‌یری ئیشۆع بكه‌ن كه‌ په‌یامبه‌ر و كاهینی باڵای دانپیانانمانه‌.


ئێمه‌ش ده‌بینین له‌به‌ر بێباوه‌ڕی نه‌یانتوانی بچنه‌ ژووره‌وه‌.


ئیتر خوێنی مه‌سیح چه‌ند زیاتره‌، ئه‌وه‌ی به‌ ڕووحێكی ئه‌زه‌لی بێ كه‌موكوڕی خۆی پێشكه‌شی خودا كرد، ئه‌وه‌ی ویژدانتان له‌ كرداره‌ مردووه‌كان پێگه‌رد ده‌كاته‌وه‌، تاكو ڕاژه‌ی خودای زیندوو بكه‌ن!


كه‌وتنه‌ نێو ده‌ستی خودای زیندوو‌ ترسناكه!


به‌ڵكو ئێوه‌ هاتوونه‌ته‌ كێوی سهیۆن، بۆ شاری خودای زیندوو، یروشلایمی ئاسمانی، بۆ ئاهه‌نگێک فریشته‌یه‌كی له‌ ژماره‌ نه‌هاتووی كۆكردۆته‌وه‌،


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite