Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




عیبرانییەکان 2:4 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

4 خوداش له‌گه‌ڵیان گه‌واهیی دا، به‌ نیشانه‌ و كاری سه‌یر و په‌رجوی جۆراوجۆر و به‌هره‌كانی ڕووحی پارسا به‌گوێره‌ی خواستی خۆی.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

4 خوداش بە نیشانە و کاری مەزن و پەرجووی جۆراوجۆر شایەتی بۆ ئەم ڕزگارییە دا، هەروەها بەو بەهرانەی ڕۆحی پیرۆز کە بەگوێرەی خواستی خۆی دابەشی کردوون.

Gade chapit la Kopi




عیبرانییەکان 2:4
18 Referans Kwoze  

جا پۆڵۆس و به‌رنڤا ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ له‌وێ مانه‌وه‌ و به‌ئاشكرا باسی په‌روه‌ردگاریان ده‌كرد، ئه‌ویش گه‌واهیی بۆ وشه‌ی به‌خششی خۆی ده‌دا و ڕێی دابوو په‌رجوو و نیشانه‌ له‌سه‌ر ده‌ستیان بكرێت.


كه‌ پێشتر به‌ئیشۆعی مه‌سیح بۆ ڕۆڵایه‌تی، به‌گوێره‌ی خواستی خۆشحاڵانه‌ی خۆی دیاری كردین،


ئه‌وانیش چوون و له‌ هه‌موو لایه‌ک بانگه‌وازیان كرد، په‌روه‌ردگاریش له‌گه‌ڵیان كاری ده‌كرد و به‌ په‌رجوه‌كانی پشتگیری وشه‌كه‌ی ده‌كرد. ئامین.


ئینجا ئیشۆع پێی فه‌رموو: “ئه‌گه‌ر په‌رجو و كاری سه‌یر نه‌بینن باوه‌ڕ ناهێنن”.


جا كاتێ دڵنه‌واییده‌ره‌كه‌ دێت، ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن باوكه‌وه‌ بۆتانی ده‌نێرم، ڕووحی ڕه‌وا، كه‌ له‌ باوكه‌وه‌ هه‌ڵده‌قوڵێت، ئه‌و گه‌واهیم بۆ ده‌دات.


نهێنی خواستی خۆی پێ ناساندین، به‌گوێره‌ی خۆشحاڵی خۆی كه‌ مه‌به‌ستی بوو،


با له‌لای هه‌مووتان و هه‌موو گه‌لی ئیسڕائیل زانراو بێت، به‌ ناوی ئیشۆعی مه‌سیحی ناسڕه‌تی، ئه‌وه‌ی ئێوه‌ له‌خاچتان دا و خوداش له‌نێو مردوواندا هه‌ستاندیه‌وه‌‌، ئه‌م كابرایه‌ به‌و ته‌ندروستییه‌ له‌به‌رده‌متان ڕاوه‌ستاوه‌.


شا هیڕوودس ئه‌مه‌ی بیست، چونكه‌ ناوی ده‌نگیدایه‌وه‌ و ده‌یانووت: “یوخه‌ننه‌نی عه‌مادكار له‌نێو مردوواندا هه‌ستاوه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ په‌رجو له‌سه‌ر ده‌ستی ده‌كرێت”.


ئێمه‌ گه‌واهیده‌ری ئه‌م شتانه‌ین، هه‌روه‌ها ڕووحی پارساش، ئه‌وه‌ی خودا به‌خشیویه‌تییه‌ ئه‌وانه‌ی گوێڕایه‌ڵن بۆی”.


به‌ڵام به‌گوێره‌ی پێوانه‌ی به‌خشینی مه‌سیح به‌خشش به‌ هه‌ر یه‌كێكمان دراوه‌،


چونكه‌ ئه‌وانه‌ی جارێک ڕووناک كراونه‌ته‌وه‌ و تامی به‌هره‌ ئاسمانیه‌كانیان كردووه‌ و به‌شدار بوونه‌ له‌ ڕووحی پارسا،


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite