Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




عیبرانییەکان 2:16 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

16 چونكه‌ به‌ ڕاستیش بۆ یارمه‌تیدانی فریشته‌ نییه‌، به‌ڵكو بۆ یارمه‌تیدانی نه‌وه‌ی ئه‌وڕاهه‌مه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

16 بە ڕاستی ئەوە بۆ یارمەتیدانی فریشتە نییە، بەڵکو بۆ یارمەتیدانی نەوەی ئیبراهیمە.

Gade chapit la Kopi




عیبرانییەکان 2:16
11 Referans Kwoze  

جا ئه‌گه‌ر ئێوه‌ بۆ مه‌سیح بن، ئه‌وا له‌ نه‌وه‌ی ئه‌وڕاهه‌من و به‌گوێره‌ی به‌ڵێنه‌كه‌ میراتگرن.


هه‌روه‌ک به‌ڵێنه‌كان بۆ ئه‌وڕاهه‌م و نه‌وه‌كه‌ی وتراوه‌. نافه‌رمووێت: “به‌ نه‌وه‌كان” وه‌ک ئه‌وه‌ی زۆر بن، به‌ڵكو “به‌ نه‌وه‌ی تۆ”، واتا یه‌ک، ئه‌وه‌ی مه‌سیحه‌.


چونكه‌ باوكانمان ڕۆژانێكی كه‌م ئه‌وه‌نده‌ی به‌ باشیان زانیوه‌ ته‌مبێیان كردووین، به‌ڵام خودا بۆ سوودی ئێمه‌یه‌ ته‌مبێمان ده‌كات، تاكو به‌شداری پارساییه‌كه‌ی بكه‌ین.


چونكه‌ خه‌ڵک سوێند به‌ مه‌زنتر ده‌خۆن، كۆتایی هه‌موو ده‌مه‌قاڵه‌یه‌ک بۆ چه‌سپاندن سوێنده‌.


چونكه‌ خروسه‌بڕان سوودی ده‌بێت ئه‌گه‌ر ته‌ورات په‌یڕه‌و بكه‌یت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رپێچیكاری ته‌ورات بیت، ئه‌وا خروسه‌بڕانه‌كه‌ت ده‌بێته‌ خروسه‌ نه‌بڕان.


له‌پێش دامه‌زراندنی جیهان هه‌ڵبژێردرابوو، له‌ پێناوی ئێوه‌دا له‌م ڕۆژگارانه‌ی دوایی ده‌ركه‌وت.


ئه‌وانه‌ش ئازاد بكات كه‌ به‌ درێژایی ژیانیان له‌ ترسی مه‌رگ ملكه‌چی كۆیلایه‌تی بوون.


جا ده‌بووایه‌ له‌ هه‌موو ڕوویه‌كدا له‌ برایانی بچووبایه‌، تاكو میهره‌بان بێت و كاهینی باڵایه‌كی دڵسۆز بێت له‌ شته‌كانی خودا، تاكو ببێته‌ داپۆشه‌ری گوناهه‌كانی گه‌ل،


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite