Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




عیبرانییەکان 2:1 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

1 بۆیه‌ ده‌بێ وریاتر بین له‌وه‌ی بیستمان، نه‌وه‌ک لێی لابده‌ین.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

1 لەبەر ئەمە دەبێ وریاتر بین لەوەی بیستمان، نەوەک لێی لابدەین،

Gade chapit la Kopi




عیبرانییەکان 2:1
25 Referans Kwoze  

ئه‌وه‌ش كه‌ له‌ زه‌وییه‌ چاكه‌كه‌یه‌، ئه‌وانه‌ن كه‌ به‌ دڵێكی چاک و باشه‌وه‌ وشه‌كه‌ ده‌بیستن و‌ به‌ خۆڕاگرییه‌وه‌ ڕایده‌گرن وبه‌رهه‌م ده‌ده‌ن.


خۆشه‌ویستان، ئه‌مه‌ دووه‌مین په‌یامه‌‌ بۆتان ده‌نووسم، تیایاندا به‌ یادتان ده‌هێنمه‌وه‌ تاكو هزری پاكتان بوروژێنم،


هه‌روه‌ها تێده‌كۆشم تاكو دوای ده‌رچوونم هه‌رده‌م ئه‌م شتانه‌تان وه‌بیربێته‌وه‌.


گه‌نج به‌ چی ڕه‌فتاری خۆی بێگه‌رد ده‌كات؟ به‌ پاراستنی وشه‌كه‌ت.


ئێوه‌ش ئه‌و ئامۆژگاریه‌تان له‌بیر چووه‌، كه‌ وه‌ک ڕۆڵه‌ له‌گه‌ڵتان ده‌دوێت: “ڕۆڵه‌كه‌م، به‌ سووكی ته‌ماشای ته‌مبێكردنی په‌روه‌ردگار مه‌كه‌. كاتێ سه‌رزه‌نشتت ده‌كات وره‌ به‌رمه‌ده‌،


خۆ چاوتان هه‌یه‌، نابینن، گوێتان هه‌یه‌، نابیستن؟ وه‌بیرتان نایه‌ته‌وه‌؟


ئایا هێشتا تێنه‌گه‌یشتوون؟ نایه‌ته‌ بیرتان پێنج نانه‌كه‌ی پێنج هه‌زاره‌كه‌ و چه‌ند سه‌به‌ته‌شتان هه‌ڵگرته‌وه‌؟


“با ئه‌م وته‌یه‌ بچێته‌ گوێتانه‌وه‌: وا ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ڕاده‌ستی خه‌ڵک ده‌كرێت”.


ئه‌وسا به‌ردیان هه‌ڵگرت تاكو به‌ردبارانی بكه‌ن، به‌ڵام ئیشۆع له‌به‌رچاو نه‌ما و له‌ په‌رستگاكه‌ ده‌رچوو.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite