8 ئیشۆعی مه‌سیح خۆی خۆیه، دوێنێ و ئه‌مڕۆ و تاجاویدانی.
8 عیسای مەسیح وەک خۆیەتی، دوێنێ و ئەمڕۆ و هەتاهەتایە.
هه‌موو به‌خشینێكی چاک و هه‌موو به‌هره‌یه‌كی ته‌واو له‌لایه‌ن سه‌ره‌وه‌یه، له‌لای باوكی ڕووناكییه‌كانه‌وه دێته خواره‌وه، ئه‌وه‌ی ناگۆڕێت و سێبه‌ری خولانه‌وه‌ی نییه.
په‌روه‌ردگار كه هه‌یه ده‌فه‌رمووێ: “منم ئه‌لف و یێ، یه‌كه‌مین و پایان” ئه‌وه‌ی هه‌یه و هه‌بووه و دێت، كه توانای به‌سه‌ر هه‌موو شتێكی هه‌یه.
وه‌ک كه‌وا ده‌یپێچیته‌وه و ده‌گۆڕێن، به‌ڵام خۆت خۆتی، ساڵانت بێ پایانن”.
پێش ئه‌وه‌ی چیاكان په‌یدا ببن، یان زه‌وی و جیهان دروست ببن، له ئه‌زه‌له‌وه تا جاویدانی، تۆ خودایت.
به‌ڵام میهره‌بانیی په‌روه‌ردگار تاهه‌تایه و جاویدانیه به‌سه‌ر ئه‌وانه‌یه كه لێی ده‌ترسن، دادپه‌روه‌رییه‌كه‌شی بۆ ڕۆڵه‌ی ڕۆڵه‌كانه،
چونكه له لای تۆ. هه‌زار ساڵ وه‌ک دۆینێ وایه كه تێپه‌ڕیوه، وه‌ک به‌تڵی شه‌و وایه.
یوخه‌ننه‌ن، بۆ حه‌وت وارگه‌كه‌ی ئاسیا: به‌خشش و ئاشتی بۆ ئێوه، له‌وه‌ی هه‌یه و هه‌بووه و دێت، و له‌و حه‌وت ڕووحه‌ی له‌به‌رده‌م ته‌خته‌كه‌یدان،
چونكه ئیشۆعی مه‌سیحی ڕۆڵه‌ی خودا، كه به‌هۆی من و شیلاو تیماتیئوس له‌نێوتاندا ڕاگه‌یێندرا، به‌ڵێ و نه‌خێر نه‌بوو، به‌ڵكو له‌ودا هه‌ر به‌ڵێ بووه.
فه‌رمووی: “منم ئه‌لف و یێ. یه‌كه‌مین و پایان. ئه‌وه‌ی ده‌یبینی، له په‌رتووكێک بینووسه‌وه و بۆ حه‌وت وارگه‌كه‌ی بنێره، بۆ ئه‌پیسۆس و سمۆڕنا و پرگاموس و تیئۆتیڕا و سه‌ردس و پیلاده‌لپیا و لادیقیا”.
به‌ڵێنه‌كانی خودا هه‌رچییه‌ک بوو، به‌هۆی ئێمه‌وه “به‌ڵێ” و “ئامین” ن، بۆ شكۆمه‌ندیی خودا.
بۆ تاكه خوداوه‌ندی دانا و ڕزگاریده‌رمان، شكۆ و مه‌زنی و توانا و ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌وه، ئێستا و تا هه‌موو ڕۆژگار. ئامین.