Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




عیبرانییەکان 13:6 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

6 كه‌واته‌ به‌ متمانه‌وه‌ ده‌ڵێین: “په‌روه‌ردگار یارمه‌تیده‌ری منه‌، ناترسم، مرۆڤ چی پێ ده‌كرێ له‌گه‌ڵ من؟”

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

6 کەواتە بە متمانەوە دەڵێین: ﴿یەزدان یارمەتیدەری منە، ناترسم. مرۆڤ دەتوانێت چیم لێ بکات؟﴾

Gade chapit la Kopi




عیبرانییەکان 13:6
29 Referans Kwoze  

ئیتر چی به‌مه‌ بڵێین؟ ئه‌گه‌ر خودا له‌گه‌ڵمان بێت كێ دژمانه‌؟


هانامان به‌ ناوی په‌روه‌ردگاره‌وه‌یه‌. دروستكاری ئاسمانان و زه‌وی.


بۆیه‌ با به‌ متمانه‌وه‌ له‌ ته‌ختی به‌خشش بچینه‌ پێش، تاكو به‌زه‌یی وه‌ربگرین و له‌ كاتی خۆیدا به‌خشش بۆ یارمه‌تیدان بدۆزینه‌وه‌.


به‌ خودا، كه‌ شانازی به‌ فه‌ردمووده‌كه‌ی ده‌كه‌م. به‌ خودا پشت ده‌به‌ستم، من ناترسم، مرۆڤ چیم لێ ده‌كات؟


له‌وانه‌ مه‌ترسن كه‌ له‌ش ده‌كوژن، به‌ڵام ناتوانن گیان بكوژن، به‌ڵكو له‌وه‌ بترسن كه‌ ده‌توانێ گیان و له‌ش هه‌ردوكیان له‌ دۆزه‌خدا له‌ناوبه‌رێت.


ئه‌وه‌تا خودا یارمه‌تیده‌ری منه‌، په‌روه‌ردگار پشتگیری گیانم‌ ده‌كات.


ئێمه‌ به‌ ئومێدی چاوه‌ڕوانی په‌روه‌ردگارین، كه‌ یارمه‌تیده‌ر و قه‌ڵغانمانه‌.


چونكه‌ تۆ هاریكارم بوویت، له‌ژێر سێبه‌ری باڵه‌كانت شادمان ده‌بم.


ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگار هاریكارم نه‌بووایه‌. گیانم له‌ نێو بێده‌نگی مردووان نیشته‌جێ‌ ده‌بوو.


له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی من هه‌ژار و به‌دبه‌ختم، په‌روه‌ردگارم بایه‌خم پێده‌دات. یارمه‌تی و ده‌ربازكه‌رم تۆی، خودایه‌ دوا مه‌كه‌وه‌.


له‌ ئه‌ودا و به‌ باوه‌ڕی ئه‌و، به‌ متمانه‌وه‌ بوێریمان هه‌یه‌ له‌ چوونه‌لای خودا.


ڕووی خۆتم لێ‌ مه‌شاره‌وه‌. به‌نده‌ی خۆت به‌ تووڕه‌ییت مه‌گه‌ڕێنه‌وه‌. یارمه‌تیده‌ری من بوویت ئه‌ی خودای ڕزگاریده‌رم، ڕه‌تم مه‌كه‌وه‌ و جێم مه‌هێله‌.


پشت به‌ سه‌رۆكه‌كان مه‌به‌ستن، به‌ ئاده‌میزاد كه‌ ڕزگاری له‌ لای نییه‌.


بۆیه‌ برایان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی متمانه‌مان هه‌یه‌ بۆ چوونه‌ نێو هه‌ره‌پارساگا به‌ خوێنی ئیشۆع،


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite