Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




عیبرانییەکان 13:5 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

5 با سه‌ربورده‌تان بێ خۆشویستنی پاره‌ بێت، ڕازی بن به‌وه‌ی هه‌تانه‌، چونكه‌ فه‌رموویه‌تی: “پشتگوێت ناخه‌م، وازت لێ ناهێنم”.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

5 با ژیانتان بێ خۆشویستنی پارە بێت و ڕازی بن بەوەی هەتانە، چونکە خودا فەرموویەتی: ﴿هەرگیز پشتگوێت ناخەم، هەرگیز وازت لێ ناهێنم.﴾

Gade chapit la Kopi




عیبرانییەکان 13:5
46 Referans Kwoze  

من گه‌نج بووم و ئێستا پیرم، نه‌مدی خوداناس وازی لێبهێنرێت، یان نه‌وه‌كانی سواڵی نان بكه‌ن.


بۆیه‌ پێتان ده‌ڵێم: خه‌می ژیانی خۆتان نه‌بێت. چی ده‌خۆن و چی ده‌خۆنه‌وه‌، یان بۆ له‌شتان چی ده‌پۆشن. ئایا ژیان له‌ خواردن باشتر نییه‌؟ یان له‌ش له‌ پۆشاک؟


چونكه‌ په‌روه‌ردگار حه‌ز له‌ ڕه‌وا ده‌كات، واز له‌ خۆشه‌ویستانی ناهێنێت. تاهه‌تایه‌ ده‌پارێزرێن، به‌ڵام نه‌وه‌ی به‌دكاران دوایان ده‌بڕدرێته‌وه‌،


بۆیه‌ خه‌می سبه‌ینێ مه‌خۆن، چونكه‌ سبه‌ینێ خه‌می خۆی ده‌خوات. هه‌ر ڕۆژێک خراپیی خۆی به‌سه‌.


كه‌واته‌ ئاره‌زووه‌ جه‌سته‌ییه‌كانتان له‌سه‌ر زه‌وی بمرێنن: داوێنپیسی، گڵاوی، هه‌وه‌س، ئاره‌زووی به‌د، چڵێسی كه‌ بتپه‌رستییه‌،


سه‌ربازیش پرسیان لێكرد: “ئه‌ی ئێمه‌ چی بكه‌ین؟” پێی وتن: “سته‌م له‌ كه‌س مه‌كه‌ن و كه‌س به‌ده‌سته‌وه‌ مه‌ده‌ن، به‌ موچه‌كانتان ڕازی بن”.


دڵم بخه‌ سه‌ر گه‌واهییه‌كانت. نه‌ک سه‌ر قازانج.


چاویان پڕه‌ له‌ داوێنپیسی و له‌ گوناه‌ ناوه‌ستن، ده‌روونه‌ ناجێگیره‌كان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن، دڵیان به‌ چڵێسی ڕاهێنراوه‌، ڕۆڵه‌كانی نه‌فره‌تن.


سه‌رخۆش و شه‌ڕفرۆش نه‌بێت، چڵێسیی قازانجی به‌د نه‌بێت، به‌ڵكو دڵنه‌رم بێت، ناكۆكی نه‌كات، حه‌زی له‌ پاره‌ نه‌بێت.


چونكه‌ ئه‌مه‌ ده‌زانن كه‌ هه‌موو داوێنپیسێک یان گڵاو یان چڵێس ئه‌وه‌ی بتپه‌رسته‌ له‌ پاشایه‌تیی مه‌سیح و خودا میراتی نییه‌.


له‌ چڵێسییان به‌ قسه‌ی هه‌ڵپه‌سێردراو بازرگانیتان پێ ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی له‌ كۆنه‌وه‌ حوكمدانیان به‌تاڵ هه‌ڵناوه‌شێته‌وه‌ و له‌ناوچوونیان نانوێت.


چونكه‌ به‌دكار شانازی به‌ هه‌وه‌سه‌كانی دڵییه‌وه‌ ده‌كات، مرۆڤی چاوبرسی كفر ده‌كات و سووكایه‌تی به‌ په‌روه‌ردگار ده‌كات.


به‌ڵام داوێنپیسی و هه‌موو گڵاوییه‌ک یان چڵێسییه‌ک با له‌نێوتاندا ناوی نه‌بێت، وه‌ک له‌ پارساكان ده‌وه‌شێته‌وه‌،


به‌ڵام ئێستا بۆتان ده‌نووسم: تێكه‌ڵی یه‌كێك مه‌بن به‌ برا ناوده‌بردرێت و داوێنپیسه‌ یان چڵێسه‌ یاخود بتپه‌رسته‌ و جنێوده‌ره‌ یان سه‌رخۆشه‌ و تاڵانكه‌ره‌. نانیش له‌گه‌ڵ كه‌سی ئاوا مه‌خۆن.


ئه‌وانه‌ی كه‌وتنه‌ نێو دڕكان، ئه‌وانه‌ن كه‌ ده‌یبیستن، به‌ خه‌م و سامان و خۆشییه‌كانی ژیان ده‌خنكێن، به‌رهه‌می پێگه‌یشتوو ناده‌ن.


دزی، چڵێسی، خراپه‌كاری، هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن، به‌ڕه‌ڵایی، چاوپیسی، كفر، لووتبه‌رزی، نه‌زانی.


وه‌ی به‌حاڵیان! چونكه‌ ڕێگای قائینیان گرتووه‌، بۆ بڕێک ده‌ستكه‌وت خۆیان داوه‌ته‌ ده‌ست چه‌واشه‌یی به‌لعه‌مه‌وه، له‌ یاخیبوونه‌كه‌ی قۆڕه‌ح له‌ناوچوون.


نه‌ دز و نه‌ چڵێس و نه‌ سه‌رخۆش و نه‌ جنێوده‌ر و نه‌ تاڵانكه‌ر نابنه‌ میراتگری پاشایه‌تیی خودا.


پڕبوون له‌ هه‌موو تاوان و داوێنپیسی و به‌دكاری و چڵێسی و به‌دڕه‌وشتی، پڕن له‌ ئیره‌یی و كوشتن و دژایه‌تی و فێڵبازی و خراپه‌كاری،


له‌سه‌ر زه‌وی گه‌نجینه‌ بۆ خۆتان كۆ مه‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ مۆرانه‌ و ژه‌نگ خراپی ده‌كه‌ن، دزیش ده‌یبڕێت و ده‌یدزێت.


چه‌وسێنراوه‌ین، به‌ڵام به‌جێنه‌هێڵدراوین. به‌ زه‌ویدا ده‌درێین، به‌ڵام له‌ناو ناچین.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite