1 با خۆشویستنی برایانه جێگیر بێت.
1 بەردەوام بن لەسەر خۆشەویستیتان بۆ یەکتر وەک خوشک و برا.
ئه‌گه‌ر یه‌كێک وتی: “خودام خۆشده‌وێت” و ڕقی له براكه‌ی بێته‌وه، ئه‌وه درۆزنه. چونكه ئه‌وه‌ی برای خۆی خۆشنه‌وێت كه بینیویه‌تی، چۆن ده‌توانێت خودای خۆشبووێ كه نه‌یبینیوه؟
له كۆتاییدا، هه‌مووتان به یه‌ک هه‌سته‌وه یه‌ک ڕا بن، خۆشویستنی برایانه‌تان هه‌بێ، میهره‌بان و نیان بن.
به گوێڕایه‌ڵیتان بۆ ڕه‌وا خۆتان بێگه‌رد بكه‌نه‌وه بۆ خۆشویستنی برایانه‌ی بێ ڕووپامایی، به دڵێكی بێگه‌رد به توندی یه‌كتریتان خۆشبووێ.
بۆ خواترسی سۆزی برایانه، بۆ سۆزی برایانه خۆشویستن.
ڕێز له هه‌مووان بگرن، هاوباوه‌ڕانتان خۆشبووێ، له خودا بترسن، ڕێز له پاشا بگرن.
با ئامۆژگاریی یه‌كتری بكه‌ین بۆ هاندان له‌سه‌ر خۆشویستن و كاری چاک.
برایان، ده‌بێت هه‌رده‌م له‌به‌ر ئێوه سوپاسی خودا بكه‌ین، وه‌ک شایسته‌یه، چونكه باوه‌ڕتان زۆر گه‌شه ده‌كات و خۆشویستنی هه‌ر یه‌كێكتان و هه‌موو بۆ یه‌كتری زیاد ده‌كات،
به‌ڵام پێش هه‌موو شتێک، با خۆشویستنتان بۆ یه‌كتری به هێز بێت، چونكه خۆشویستن گوناهی زۆر داده‌پۆشێت.
به‌ڵام به‌روبوومی ڕووح ئه‌مه‌یه: خۆشویستن، شادی، ئاشتی، ئارامگرتن، نیانی، چاكه، باوه‌ڕ،
برایان، ئێوه بۆ ئازادی بانگ‌كراون، به‌ڵام ئازادی مه‌قۆزنه‌وه بۆ جه‌سته، به‌ڵكو به خۆشویستن ڕاژه‌ی یه‌كتری بكه‌ن.
به‌ڵام ئه‌وه‌م له‌سه‌رت هه‌یه: تۆ خۆشویستنه‌كه‌ی یه‌كه‌مینت به‌لاوه ناوه.
ئه‌مه‌ش ڕاسپارده‌كه‌یه‌تی: باوه‌ڕمان به ناوی ئیشۆعی مه‌سیحی ڕۆڵه‌كه‌ی هه‌بێت و یه‌كتریمان خۆشبووێ، وه‌ک ڕایسپاردووین.
چونكه له ئیشۆعی مه‌سیحدا خروسه‌بڕان و خروسه‌نه‌بڕان سوودیان نییه، به‌ڵكو ئه‌و باوه‌ڕه‌ی به خۆشویستن كارده‌كات.
به‌مانه ڕاتانده‌سپێرم تاكو یه‌كتریتان خۆشبووێ.
له خۆشویستندا ڕه‌فتار بكه‌ن، وه‌ک مه‌سیح خۆشی‌ویستین و له پێناوی ئێمه‌دا خۆی به‌ده‌سته‌وه دا، قوربانییه‌ک و سه‌ربڕاوێک، بۆنخۆش بۆ خودا.
تێكۆشه‌ر بن بۆ پاراستنی یه‌كێتیی ڕووح به پشتێنی ئاشتی.
كۆمه‌ڵی باوه‌ڕداران یه‌ک دڵ و گیان بوون، كه‌س نه‌یده‌ووت ئه‌وه‌ی هه‌یه‌تی هی خۆیه‌تی، به‌ڵكو هه‌موو شتێكیان هاوبه‌ش بوو.
كه ڕۆژی په‌نجایه‌مین داهات، هه‌موو پێكه‌وه له یه‌ک شوێندا بوون،
ئه‌وه‌تا چه‌ند باشه و چه‌ند جوانه، برایان پێكه‌وه نیشته‌جێ بن!