Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




عیبرانییەکان 12:4 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

4 له‌ خه‌باتی دژی گوناه‌ هێشتا تاكو خوێن ڕشتن به‌رگریتان نه‌كردووه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

4 لە خەباتی ئێوە لە دژی گوناه هەتا ئاستی خوێنڕشتن بەرگریتان نەکردووە.

Gade chapit la Kopi




عیبرانییەکان 12:4
12 Referans Kwoze  

تاقیكردنه‌وه‌تان تووش نه‌بووه‌ مرۆڤانه‌ نه‌بێت، به‌ڵام خودا سه‌ڕراسته‌، كه‌ نایه‌ڵێت زیاتر له‌ توانای خۆتان تاقی بكرێنه‌وه‌، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ تاقیكردنه‌وه‌ ده‌ربازبوونتان بۆ داده‌نێت، تاكو بتوانن به‌رگه‌ بگرن.


ئاگام له‌ كرداره‌كانت هه‌یه‌ و له‌كوێ ده‌ژیت، ئه‌و شوێنه‌ی ته‌ختی شه‌یتانی لێیه‌. ده‌ست به‌ ناوی من ده‌گریت و نكۆڵیت له‌ باوه‌ڕی من نه‌كرد، ته‌نانه‌ت له‌و ڕۆژانه‌ش كه‌ ئه‌نتیپۆسی گه‌واهیده‌ری سه‌رڕاستم له‌لاتان شه‌هید كرا، له‌و شوێنه‌ی شه‌یتان نیشته‌جێیه‌.


بڕوانینه‌ ئیشۆع، پێشڕه‌و و ته‌واوكاری باوه‌ڕمان، ئه‌وه‌ی له‌ پێناوی ئه‌و شادییه‌ی له‌پێشی دانرابوو، به‌رگه‌ی خاچی گرت و شه‌رمه‌زاری به‌ سووک وه‌رگرت، جا له‌ لای ڕاستی ته‌ختی خودا دانیشت.


ئه‌وان به‌ خوێنی كاوڕه‌كه‌ و به‌ وشه‌ی گه‌واهییان به‌زاندییان، تا ئه‌وه‌ی له‌ڕووی مه‌رگیش ژیانی خۆیان خۆشنه‌ویست.


ئینجا بۆ چه‌وسانه‌وه‌ ڕاده‌ستتان ده‌كه‌ن و ده‌تانكوژن، هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان له‌پێناوی ناوی من ڕقیان لێتان ده‌بێته‌وه‌.


تیایدا خوێنی پێغه‌مبه‌ران و پارساكان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر زه‌ویدا كوژران دۆزراونه‌ته‌وه‌”.


هه‌روه‌ها بینیم كه‌ ژنه‌كه‌ به‌ خوێنی پارساكان و خوێنی شه‌هیدانی ئیشۆع سه‌رخۆش ببوو. به‌ بینینی زۆر سه‌رسام بووم!


كه‌ به‌ ڕواڵه‌ت مرۆڤ بینرا، خۆی نزم كرده‌وه‌ و تاكو مردن ملكه‌چ بوو، مردنی له‌خاچدان.


كه‌واته‌ با بچینه‌ ده‌ره‌وه‌ی ئۆردوگا بۆ لای ئیشۆع، شووره‌ییه‌كه‌ی هه‌ڵبگرین.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite