Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




عیبرانییەکان 11:10 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

10 چونكه‌ چاوه‌ڕێی شاره‌كه‌ی ده‌كرد كه‌ بناغه‌كانی هه‌یه‌، كه‌ دروستگه‌ر و په‌یداگه‌ری خودایه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

10 چونکە ئیبراهیم چاوەڕێی ئەو شارەی دەکرد کە بناغەیەکی چەسپاوی هەیە، ئەوەی خودا ئەندازیار و دروستکەرەکەیەتی.

Gade chapit la Kopi




عیبرانییەکان 11:10
11 Referans Kwoze  

چونكه‌ لێره‌دا شارێكمان نییه‌ بمێنێته‌وه‌، به‌ڵام داوای شاره‌ داهاتووه‌كه‌ ده‌كه‌ین.


چونكه‌ وڵاتمان له‌ ئاسماناندایه‌، به‌ په‌رۆشه‌وه‌ چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین ڕزگاریده‌ر له‌وێ بێته‌وه‌، ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار،


به‌ڵكو ئێوه‌ هاتوونه‌ته‌ كێوی سهیۆن، بۆ شاری خودای زیندوو، یروشلایمی ئاسمانی، بۆ ئاهه‌نگێک فریشته‌یه‌كی له‌ ژماره‌ نه‌هاتووی كۆكردۆته‌وه‌،


چونكه‌ ده‌زانین، ئه‌گه‌ر ڕه‌شماڵه‌ زه‌مینییه‌كه‌مان ڕووخا، ئه‌وا له‌ ئاسماندا بینایه‌كی جاویدانیمان هه‌یه‌ كه‌ له‌ خوداوه‌یه‌ و به‌ده‌ست دروست نه‌كراوه‌‌.


چونكه‌ هه‌موو خانوویه‌ک یه‌كێک بنیادی ناوه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بنیادی هه‌موو شتێكی ناوه‌ خودایه‌.


ماڵی باوكم ژووری زۆری لێیه‌، ئه‌گینا پێم ده‌ووتن. من ده‌ڕۆم تاكو شوێنتان بۆ ئاماده‌ بكه‌م.


من یوخه‌ننه‌ن، شاره‌ پارسا‌كه‌ش، یروشلایمی نوێم بینی له‌ ئاسمانه‌وه‌ له‌لایه‌ن خوداوه‌ ده‌هاته‌ خواره‌وه‌، وه‌ک بووكێكی ڕازاوه‌ بۆ زاواكه‌ی ئاماده‌كراو.


بۆیه‌، چونكه‌ پاشایه‌تیێكی ناله‌رزۆكمان وه‌رگرتووه‌، با سوپاسگوزار بین، به‌هۆیه‌وه‌ به‌ شێوازێكی په‌سه‌ند به‌ ترس و ڕێزه‌وه‌ خودا بپه‌رستین.


به‌ڵام ئێستا ئاره‌زووی نیشتیمانێكی باشتر ده‌كه‌ن، كه‌ ئاسمانییه‌كه‌یه‌. بۆیه‌ خودا شه‌رمی پێیان نییه‌ به‌ خودای ئه‌وان ناوببردرێت، چونكه‌ شارێكی بۆ ئاماده‌كردن.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite