1 باوه‌ڕ دڵنیاییه به‌وه‌ی هیوامان پێیه‌تی، بێگومانییه له‌وه‌ی نایبینین.
1 باوەڕ دڵنیاییە بەوەی هیوامان پێیەتی، بێگومانییە لەوەی نایبینین،
چونكه به باوه‌ڕ ڕه‌فتار ده‌كه‌ین نه‌ک به بینراو.
ئێمه ته‌ماشای شته بینراوه‌كان ناكه‌ین، به‌ڵكو شته نه‌بینراوه‌كان، چونكه بینراوه‌كان كاتین، به‌ڵام نه‌بینراوه‌كان جاویدانین.
به باوه‌ڕ نووخ، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی هێشتا نابینرێت ئاگادار كرایه‌وه، ترسا، كه‌شتییه‌كی بنیاد نا بۆ ڕزگاریی ماڵه‌كه‌ی. به باوه‌ڕ جیهانی حوكم دا و بوو به میراتگری بێتاوانی كه به‌گوێره‌ی باوه‌ڕه.
با به دڵێكی ڕاست به متمانه‌ی باوه‌ڕ بچینه پێش خودا كه دڵمان پرژێندراو بێت تاكو له ویژادانی خراپ پاک بێته‌وه و له‌شمان به ئاوێكی پاک شۆردرا بێت.
من هێشتا باوه‌ڕم هه‌یه كه له زه‌ویی زیندوواندا چاكه‌ی په‌روه‌ردگار ده‌بینم.
به باوه‌ڕ میسڕی به‌جێهێشت و له تووڕه‌یی پاشا نه‌ترسا. دانی به‌خۆیدا گرت وه‌ک ئه‌وه ببینێ كه نه‌بینراوه.
تاكو ته‌مبه‌ڵ نه‌بن، به‌ڵكو لاسایی ئه‌وانه بكه‌نه‌وه كه به باوه‌ڕ و ئارامگرتن میراتگری به‌ڵێنه‌كانن.
جا ئێمه سه‌ر به‌و هه‌ڵگه‌ڕاوانه نین كه بۆ له‌ناوچوونن، به‌ڵكو سه‌ر به باوه‌ڕین بۆ ڕزگاریی خۆمان.
ئه‌ی گیانی من بۆچی غه‌مباریت؟ بۆ له ناخمدا ده‌ناڵێنیت؟ ئومێدت به خودا هه‌بێت، چونكه من هه‌ر ستایشی ئه‌و ده‌كه‌م، ئه‌و ڕزگاریده‌ر و خوداوه‌ندمه.
به‌ڵام ئێستا ئه‌م سێیانه ده‌مێنێن، باوه‌ڕ و هیوا و خۆشویستن، به‌ڵام مه‌زنترینیان خۆشویستنه.
هه‌موو ئه‌وانه له باوه‌ڕدا مردن و به‌ڵێنه‌كانیان وه‌رنه‌گرت، به‌ڵكو له دووره‌وه بینییان و بڕوایان پێ كرد و دانیان پیانا كه ئه‌وان له‌سه‌ر زه‌ویدا نامۆ و بێگانه‌ن.
چونكه بووینه هاوبه‌شی مه‌سیح، ئه‌گه‌ر تا پایان ده‌ست بگرین به‌و متمانه‌یه‌ی له سه‌ره‌تاوه هه‌مانه.
چونكه له ئیشۆعی مه‌سیحدا خروسه‌بڕان و خروسه‌نه‌بڕان سوودیان نییه، به‌ڵكو ئه‌و باوه‌ڕه‌ی به خۆشویستن كارده‌كات.
كه‌واته ئه‌گه‌ر یه‌كێک له مه‌سیحدا بێت، ئافریده‌یه‌كی نوێیه: شته كۆنه‌كان به‌سه‌رچوون، ئه‌وه‌تا هه‌مووی نوێ بووه‌وه.
شیمعون په‌تڕۆس، به‌نده و په‌یامبه‌ری ئیشۆعی مه‌سیح، بۆ ئه‌وانه‌ی به بێتاوانیی خوداوه‌ندمان و ئیشۆعی مه‌سیحی ڕزگاریده‌ره‌وه باوه‌ڕێكی به‌هاداری وه‌ک ئێمه‌یان ده‌ستكه‌وتووه:
گه‌واهیم بۆ جوو و یۆنانییه‌كان داوه بۆ تۆبه‌كردن به‌ره‌و خودا و باوه‌ڕ به ئیشۆعی په‌روه‌ردگارمان.
پۆڵۆس، به‌نده‌ی خودا و په‌یامبه‌ری ئیشۆعی مه‌سیح، له پێناوی باوه‌ڕی بژارده‌كانی خودا و ناسینی ڕه‌وا كه به‌گوێره‌ی خواترسییه،
جا ئێمه چۆن ده‌رباز بین ئه‌گه‌ر ڕزگارییه‌كی گه‌وره‌ی وه‌ک ئه‌مه پشتگوێ بخه‌ین؟ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مجار په‌روه‌ردگار باسی فه‌رمووه و له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی بیستیان بۆمان چه‌سپا،
له‌م بوێریه‌دا بۆ شانازیكردن، ئه‌وه‌ی ده‌یڵێم به‌گوێره‌ی په‌روه‌ردگار نییه، به‌ڵكو وه‌ک له گێلایه‌تی بێت.
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌ندێک له ماقیدۆنییه‌كان له‌گه‌ڵم هاتن و ئێوه‌یان به نائاماده‌ییه‌وه بینی، ئێمه شه‌رمه‌زار نه‌بین چونكه شانازیمان پێتان هه‌بوو.
به‌ڵام مه‌سیح وه‌ک ڕۆڵه له‌سه‌ر ماڵی خودا سه‌رڕاسته، ئه‌و ماڵه‌ش ئێمه‌ین، ئه‌گه‌ر به جێگیری و تا كۆتایی ده‌ست بگرین به متمانه و شانازییه‌ی هیوامان.